کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌نابه‌رێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا مانی گرتووه‌ ..

Saturday, 05/06/2010, 12:00


هاونیشتمانییه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دوای به‌سه‌ربردنی 3 ساڵ له‌ زیندانی ئێران ئاواره‌ی وڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌بێت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ دۆخێكی ناهه‌مواری په‌نابه‌ریدایه‌ و داوای كۆمه‌ك و هاوكاریی له‌ رێكخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌كانی كورد و بیانی ده‌كات.


له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسه‌کان هاونیشتمانی (ره‌حمان حه‌یده‌ری) ته‌مه‌ن 37 ساڵ رایگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا له‌ دۆخێكی ناهه‌مواری ژیانی په‌نابه‌ریدایه‌ و سه‌ره‌رِای ئاگاداری رێكخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌كان و سیاسیی بوونی كه‌یسی په‌نابه‌رییه‌كه‌ی، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی هۆڵه‌ندا ئاماده‌ نییه‌ وه‌ك په‌نابه‌رێكی سیاسی مافه‌ مرۆییه‌كانی بۆ دابینبكات.


ره‌حمان حه‌یده‌ری له‌ دایكبووی (15 سێپته‌مبه‌ری 1973) له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ قسه‌ی بۆ ئاژانسه‌کان كرد و گوتی " دوای ئه‌وه‌ی برِیاری فیدراڵی له‌ عێراقی نوێدا بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق سه‌لمێنرا و ئه‌و به‌نده‌ خرایه‌ ده‌ستووری وڵاتی عێراقه‌وه‌، له‌ شاری مه‌ریوان خۆپیشاندانێكمان بۆ سه‌رخستنی دۆزی كورد و پشتیوانیكردن له‌ سیسته‌می فیدراڵی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌ عێراق ئه‌نجامدا و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ 8 ئازاری 2004 له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانییه‌وه‌ ده‌ستگیركرام".


گوتیشی " دادگای ئێران به‌ برِیاری 3 ساڵ زیندانی و 2 ساڵ دوورخستنه‌وه‌ مه‌حكومی كردم و دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی زیندانیكردنه‌كه‌م بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ دوورخرامه‌وه‌ بۆ بیجارِ".


روونیشیكرده‌وه‌، دواتر ناچار بووه‌ وڵاتی ئێران به‌ره‌و هۆڵه‌ندا به‌جێبهێڵێت و له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسی بكات به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی له‌ ژێر فشاری سیاسییدا وڵاتی به‌جێهێشتووه‌ و له‌ بنه‌رِه‌تیشدا خۆی یه‌كێك بووه‌ له‌ چالاكوانانی سیاسی كورد له‌ ئێراندا".


حه‌یده‌ری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌رِای ئاگاداری هه‌ریه‌ك له‌ رێكخراوه‌كانی ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ و سازمانی مافی مرۆڤی كوردستان و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی مرۆیی، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی هۆڵه‌ندا ناسراو به‌ (AND) ئاماده‌ نییه‌ مافی په‌نابه‌رێتی پێببه‌خشێت.


له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و هاوڵاتییه‌ كورده‌ داوای هاوكاری و كۆمه‌ك و پشتیوانی زیاتر له‌ رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان ده‌كات بۆ ناساندنی كه‌یسه‌كه‌ی و به‌دیهێنانی مافه‌كانی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زیاتره‌ له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا مانی گرتووه‌ و داوای به‌خشینی مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی له‌ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە