پلەو پۆست وپایەو پارە
Wednesday, 14/03/2012, 12:00
ماوەى چەند ڕۆژێكە لەدەزگاكانى ڕاگەیاندنەوە قسە لەوەدەكرێت كە سەرۆكایەتى هەرێم ئەیەوێت بڕیارى ڕێكخستنى پاسەوانى بەرپرسانى حیزبى و حكومى و بارەگاكان دەربكات وەكار بۆ كەم كرد نەوەى ئەو هەموو پاسەوانەبكات كە پاسەوانى تایبەتى بەرپرسانى ئەم هەرێمەن ئایا پاسەوانى كام بەرپرسانەكەم ئەكرێتەوە وەبڕیارەكە جۆرێك لەگشت گیرى تیایە بەڵام ئەوە كە ئێمە هەستى پێ ئەكەین تەنها بەرپرسانى حیزبى دوو لایەنە دەسەڵاتدارەكەى هەرێم پاسەوانیان لەسەرحیسابى داهاتى ئەم ووڵاتەهەیە وە برَیارەكەش بەڕونى ئەو جیاوازیەدەرئەخات كە تیایداهاتووە بۆهەر ئەندام پەڕلەمانێك (2) دووپاسەوانى تایبەت دیارى كراوە بەڵام بۆ ئەندامانى مەكتەبى سیاسى پارتى و یەكێتى (16) شانزە پاسەوەن دیارى كراوە ئایا ئەمە ئەوەبەهەموومان ناڵێت ئەم بڕیارە بۆیەوادەرچوو كە ئەندامانى مەكتەبى سیاسى تەنها بۆپارتى و یەكێتى یە بۆیە ژمارەى پاسەوانە كانیان زۆرە بەڵام ئەندام پەڕلەمانەكان لایەنەكانى تریش ئەگرێتەوە بۆیە تەنها دوو پاسەوانیان بۆداناون بڕیارى كەم كردنەوەى پاسەوانەكان كارێكى باشە بەڵام بەو مەرجەى بۆهەموان وەك یەك بێت ئەم بڕیارە ئەوەم ببیر دێنێتەوە لەسەردەمى فیرعەوەنەكاندا كە خۆیان بەخوا ئەزانى پبَیان وابوو كە خوێنى خواكان جیاوازە لە خوێنى هاووڵاتیانى ئاسایى و كۆیلەكان ئەمە لەسەردەمى كۆن دابوو بەڵام وائەمڕۆ لەم سەدەى بیست و یەكەدا لەم سەردەمى مافى مرۆژ و ئازادى و دیموكراسی دا ئەوە ئەدرێتەوە بەگوێماندا كەلەم هەرێمەى خۆماندا ئەبێت پلەو یایەوپارەو پۆست هەمووى بۆ دەسەڵاتداران بێت وە كەسانى بێ دەسەڵاتیش لێى بێ بەش بن چونكە خوێنى سەركردەكان و لایەنە دەسەڵاتدارەكان جیاوازترە لەخوێنى لایەنەكانى دەرەوەى دەسلەڵات هەموومان ئەوە ئەزانین پاسەوان بۆئەو كەس و بارەگایانەیە كە ئاسایشیان لەمەترسى دایە لێرەدا ئەو پرسیارە دێتەئاراوە ئایا لەم ووڵاتەدا ئاسایشى دەسەلاتداران لەمەترسى دایە یان ئاسایشى لایەنەكانى ئۆپۆزسێون كەلەوانە یە وەلامەكەى هەموو خەڵكى كوردستان بیزانن وەڕابردووش باشترین بەڵگەبیت ئەوەبارەگاو ئەندامانى لایەنەكانى ئۆپۆزسێۆنن لەبەردەم هەڕشەدان هەرجارەى بەناو لەژێرپاساوێكدا سوكایەتیان پێ ئەكرێت بەڕاستى ئەم بڕیارە مایەى سەرسوڕمانە وە شایانى ئەوەیە هەمووتاكێكى ئەم هەرێمە بێ تەدەنگ و هەڵوێست بگرێت چونكە دواجارداهاتى سەرجەم خەڵكى كوردستان بەڵام دەسەڵاتداران بەناوى جۆراوجۆرەوە ئەیبەن بۆخۆیان وەخاوەنە ڕاستەقینەكەى كەخەڵكى كوردستان لێى مەحرووم ئەكەن وە گرفتەكەلەوەش دایە كەتەواوى ئەندامانى سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسى وە ئەندامانى لق و مەڵبەندەكانى ئەو دوو حیزبەدەسەڵاتدارەى كوردستان تەفەروغیان كردووە بۆ حیزبەكانیان لە سەر پارەو داهاتى حكومەت وە لایەنەكانى تریش لێى بێ بەشن وەیان جیاوازیەكە یەك بەهەزارە بۆیە ئەمە ئەوەبەهەموومان ئەڵێت كەلەم سەردەمى پێشكەوتن و سەدەى بیست و یەك دا خەڵكى دابەش بوون بەسەر پلەبەندى دا وەلەژێرناوى نوێ دا مافەكانیان ئەخورێت و زەوت ئەكرێت ئایا ئەم بڕیارەى سەرۆكایەتى هەریم بۆهەموانەو لەبەرهەموانە وەئایا ئەو حیزبانەى كە پاسەوانى بارەگا نیان و ئەندامانى سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسیشیان پاسەوانیابۆ دیارى نەكراوە وەنیانەچیان بۆ ئەكرێت وەیان هەرسیایەتى بانێكەو دوهەوایە ئەوە لەداهاتوو ئایندەدا وەڵاممان ئەدرێتەوە كە بەدا خەوە لەماوەى بیست ساڵى حكوم ڕانى دەسەڵاتى كوردى دا بۆهەندێك بووە هەندێكى ترى لێى بێ بەش كراوە پێویست نیە بۆهیچ كەسێك و وەهیچ پۆستێك پاسەوانى زۆرو لەرشادەبەدەردیارى نەكرێت
چونكە ئێمە شانازى بەوەوە ئەكەین كە لە هەرێمەكەماندا ئاسایش بەرقەرارەو نموونەى ئەزمونێكى سەركەوتوین لەناوچەكەدا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست