کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا گۆڕان له‌ ته‌زویرکردنی ئه‌م جاره‌ بێده‌نگ ده‌بێت ؟

Sunday, 07/03/2010, 12:00


نه‌وشیروان مسته‌فا: هیوارین ته‌زویرێکی ئه‌و تۆ ڕوو نه‌دات که‌ ناڕه‌زای خه‌ڵکی لێ بکه‌وێته‌وه‌
پێده‌چێ کاک نه‌وشیروان قبوڵی ته‌زویر بکات به‌س زۆر نه‌بێت ، ئه‌ی که ‌زۆر بوو چی ده‌بێت؟‌
سه‌رۆکی فراکسۆنی گۆڕان ، ده‌زانێ و دڵنیایه‌ که‌ ده‌سه ڵات ته‌زویر ده‌کات، چونکه‌ هه‌م ئه‌زموونی پارساڵ شاهیده‌ . حه‌ماس و بێزاری خه‌ڵکیش فاکته‌رێکی تره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ستێ به‌ته‌زویر و تۆقاندنی خه‌ڵک و دوایش کاره‌که‌یان ڕه‌وایه‌تی پێبدرێت و بۆیان بچێته‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان هه‌ڵوێستی فراکسۆنی گۆڕان چۆن ده‌بێت ؟
کاک نه‌وشیروان ، نه‌یتوانی خۆی له‌و ڕووداوه‌ بشارێته‌وه‌ و له‌به‌ر چاوی مێدیاکاندا له‌کاتی ده‌نگداندا ئه‌و ڕاستیه‌ی درکاند و له‌و مه‌ترسییه‌ خه‌ڵکی ئاگادار کرده‌وه‌ و په‌نجه‌ی مۆرکراوی خۆی نیشاندا که ‌نیشانه‌ی ده‌نگدانه‌ .
ده‌کرێ یه‌کێتی وه‌ک پێویست نه‌کارن ته‌زوویر بکه‌ن، چونکه‌ ئه‌وان ناتوانن له‌سنوری سلێمانی و گه‌رمیان ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بده‌ن ، یه‌کێتی له‌هه‌موو جێگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیاندا، کاڵ بۆته‌وه‌ و توانای ده‌رکردنی پێستی خۆشی نه‌ماوه‌ ، لاتان وانه‌بێت یه‌کێتی پلانی ته‌زویری نه‌بێت ؟ به‌ڵام وه‌ک پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆی ناکرێت ، چونکه‌ ئه‌مان پاڵیان لیداوه‌ته‌وه‌ و هیچ خه‌می سه‌رنجامه‌که‌یان نییه‌، کۆمیسۆنی باڵا له‌ خۆیانه‌، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سندوقیی ده‌نگدانه‌کانن و سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن، زۆربه‌یان کڕدراون، به‌ سه‌دان شیوه‌ی دیکه‌ ته‌زویری تازه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌ عه‌قڵی که‌سدا نایه‌ت، ناوچه‌ی بادینان و دهۆه و هه‌ولێر وه‌ها تۆقێنراون، که‌س تاقه‌تی ئه‌وه‌ی نییه‌ خۆی بخاته‌ شه‌ڕێکه‌وه‌ که‌ ده‌زانێت سه‌رنجامه‌که‌ی بردنه‌وه‌ی پارتیی و بنه‌ماڵه‌یه‌، ده‌یان هۆکار هه‌یه‌، که‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ش ده‌بێت ئه‌م جاره‌ بمێننه‌وه‌ و نه‌ڕۆن.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی که‌ ژیانیان له‌سه‌ر ترساندن و ڕێکه‌وت و ته‌زویر و خۆفرۆشی بیناکردوه‌ ،ئه‌م جاره‌ش و چه‌ند جاری تریش هه‌ر ته‌زوویر ده‌که‌ن و درێژه‌ به‌ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن و حورمه‌تیشیان نییه‌ بۆ که‌س و لاشیان له‌نگی نییه‌ پێیان بڵێیت: ساخته‌چی، ته‌زویرچی قولابی و خۆفرۆش .
لێره‌دا پرسیاری ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت داخۆ هه‌ڵوێستی گۆڕان چی ده‌بێت ؟
له ‌کاتێکدا دڵنیا بوون که‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ته‌زویریان کرد گۆڕان ده‌کارێ چی بکات ؟
ئایا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت ؟
ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای خه‌ڵک و ده‌ڵی ئاده‌ی ئه‌م ناهه‌قیه‌ قبوڵ مه‌که‌ن ؟
مه‌له‌فی مه‌سعودی ته‌زویرچی هه‌ڵده‌داته‌وه‌ ؟
له ‌هه‌ڕه‌شه‌ی ووڵاتانی تر ده‌ترسێ ؟
له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا ڕێک ده‌که‌وێت و ده‌بنه‌ برابه‌ش؟
ڕێکه‌وتنی ستراتیجی له‌گه‌ڵ پارتی دروست ده‌کات؟
به‌زه‌نگی لێپرسراوێکی ئه‌مه‌ریکا پاشه‌کشێ ده‌کات ؟
به‌یه‌ک دوو کورسی بێده‌نگیان ده‌که‌ن، یان هه‌رچی له‌ژێر به‌ڕه‌دایه‌ ده‌یخاته‌ سه‌ر به‌ڕه‌و فوی پیا ده‌کات تا کورد له‌ باشور له‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیی و چاره‌ڕه‌شییه‌ ڕزگاری بێت؟
ده‌بوو گه‌له‌که‌مان . خۆی ئاوا هه‌رزان فرۆش نه‌کردایه ‌و جارێکی تر خۆی نه‌کردایه‌ته‌وه‌ به‌عێراقی و شه‌قێکی له‌ و ووڵاته‌ بدایه، که‌ ‌ ناوی عێراکه‌و کورد تێیدا نامۆیه‌ . له‌و عێراقه‌دا که‌ هه‌ر سوکایه‌تی پێده‌کراوه‌، ئه‌مڕۆش که ‌ئه‌وه‌ی قبوڵ کرد عێراقی بێت و له ‌نیشتمانی عه‌ره‌بدا بژی و که‌سی دووهه‌م بێت باتۆزێک به‌ئازادییه‌وه‌ بژی و خۆی له‌و هه‌موو قه‌بیله‌یه‌ ڕزگار کات و جارێکی تر گرده‌ پیاوه‌کان به‌ چاره‌نووسی یاری نه‌که‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ نه‌که‌ن. گۆڕان ده‌کارێت مێژوویه‌کی پڕ سه‌روه‌ری بنووسێته‌وه‌ ،مێژوویه‌ک شایسته‌ی گه‌لێکی ئازاد که‌ به ‌هه‌موو جیهان بڵێت ئیتر به‌سه‌ کۆیله‌بوون . چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌ڵوێستی فراکسۆنی گۆڕانین . تاله‌ناخه‌وه‌ جارێکی تر که‌سی ته‌ندروست و میلله‌تێکی ساغڵه‌م دروست بێته‌وه‌ تاداهاتووی نه‌وه‌کانمان ڕۆشن بێت و کۆتایش بێت به‌بنه‌ماڵه‌و قه‌بیله‌و عه‌قڵی کۆن و پیاوی کۆن و میلیشیاو تیرۆری جه‌سته‌و ڕۆحی تاکی کورد .
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە