کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورتیلە چیرۆک

Friday, 13/07/2012, 12:00


له‌ده‌نگه‌ ده‌نگ و هاواری ژنانی گه‌ره‌ک خه‌به‌رم بۆوه‌، گه‌رچی زۆریش گوێم به‌ قسه‌و باس و هاواری ژنانی گه‌ره‌ک نه‌ده‌دا، ویستم به‌ هه‌ر جۆرێک بێت ئه‌و پارچه‌ په‌رۆیه‌ له‌سه‌ر چاوم لانه‌ده‌م که‌ به‌ درێژایی چوار ساڵی ته‌مه‌نم بۆ کاتی خه‌و له‌سه‌ر چاوم داده‌نا، به‌لام ده‌نگه‌ ده‌نگو هاواره‌که‌ تا ده‌هات زیاتر ده‌بوو، منیش هه‌روه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆم که‌ به‌رده‌وام به‌دوای رووداوه‌کاندا ده‌رۆیشتم، بۆ ئه‌وه‌ش خۆم نه‌گرت، به‌ هێواشی له‌ جێگاکه‌م هه‌ستام، چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ .... خه‌لکێکی زۆر له‌و ناوه‌ وه‌ستابوون، چه‌ند هه‌نگاوێکی تر چوومه‌ پێشه‌وه‌ که‌ بینیم یه‌کێک له‌ کچانی گه‌ره‌ک که‌ چه‌ند رۆژێک به‌ر له‌ ئێستا به‌ ده‌مانچه‌که‌ی باوکی هه‌وڵی خۆکوشتنی دابوو، به‌ بلێسه‌ ئاگره‌وه‌ به‌ ده‌وری خۆیدا ده‌سورایه‌وه‌، هه‌ر ئه‌و کاته‌ ئه‌وه‌م بۆ ده‌رکه‌وت که‌ مرۆڤ درنده‌ترین گیانداره‌ به‌رامبه‌ر به‌خۆی !!





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە