کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەى رێكخراوى "دایك بۆناتوندوتیژى وچالاكى مەدەنى" سەبارەت بە یاساى پەسەندكراوى خۆپیشاندان...

Sunday, 05/12/2010, 12:00


"هیوادارین بەڕێز سەرۆكى هەرێم ئەو هەڵەیە راستبكاتەوە كەپارلەمانى كوردستان ئەنجامى دا"
جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان
بەرێز سەرۆكى هەرێمى كوردستان
حیزبولایەنەسیاسیەكان ..نوسەران ورۆشنبیران و سەرجەم جڤاتى كۆمەڵگاى كوردستان..
لەكاتێكدا لەهەموو دونیا بازنەى خۆپیشاندان و مانگرتن و شێوازەكانى ترى پرۆتستۆى مەدەنیانە وەك مافێكى سروشتى وسەرەتایى هاوڵاتیان لەفراوان بوون و گەورەبووندایە،بەڵام دەبینین لە هەرێمى كوردستان بەپێچەوانەوە هەوڵدەدرێت بەیاساو لە ڕێگەى بەكارهێنانى زۆرینەى پارلەمانیەوە سنورەكانى ئازادى گشتى و مافەسروشتیەكانى تاكەكەس بەرتەسك بكرێتەوە .ئەمەش بەروونى لە پەسەندكردنى یاساى خۆپیشانداندا لەپارلەمانى كوردستان-بەو شێوە خراپەى ئێستاى- بەرجەستەبوو.
ئێمە لەرێكخراوى دایك بۆناتوندوتیژى وچالاكى مەدەنى بەهەموو شێوەیەك یاساى خۆپیشاندانى پەسەندكراو رەتدەكەینەوەو پێمان وایە لیستى زۆرینەى پارلەمان هەڵەیەكى مێژووییان ئەنجامدا كاتێك ئەویاسایەیان بەوشێوەیەى ئێستاى پەسەندكرد،پێشمان وایە ئەوان هێزى زۆرینەیان بۆ لێدان لەدیموكراسى وپیشێلكردنى ماف وئازادیەگشتیەكان بەكارهێناوە.
ئێستاش كەیاساكە لەبەردەم سەرۆكایەتى هەرێمدایە، دەنگى خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگى هەموو ئەورڕێكخراوو رۆشنبیرو خەڵكانەى كەیاساكە رەتدەكەنەوە. داوالەسەرۆكى هەرێمیش دەكەین ئەویاسایە واژوو نەكات ..داواش لەبەڕێزیان دەكەین گوێ لە رەخنەو سەرنجى ئەوانەش بگرێت كەیاساكە بە"خراپ"دەزانن وەك چۆن گوێ لەوانە دەگرێت كە یاساكە بەباش دەزانن، چونكە ئەوسەرۆكى هەمووانە.
سەرنجى بەڕێزیشیان بۆ ئەوە رادەكێشین كە ئەگەرچى ئەویاسایە لەپارلەماندا زۆرینەى بەدەستهێناوە بەڵام لەناوجەماوەرو لەریزى رۆشنبیراندا بەزۆرینەى دەنگ رەتكراوەتەوە.
بۆیە دەڵێین هیوادارین بەڕێز سەرۆكى هەرێمى كوردستان ئەوهەڵەیە راست بكاتەوە كە پارلەمانى كوردستان ئەنجامىدا و بەواژوو نەكردنى یاساكە وگەڕاندنەوەى بۆپارلەمان جارێكى تر چانس بۆ رێكخستنەوەى ئەویاسایە بەشێوەیەك كە لە بەرژەوەندى رەوشى دیموكراتى و مافەگشتى وتاكەكەسیەكاندابێت،دووبارە بكاتەوە.
رێكخراوى دایك بۆناتوندوتیژى وچالاكى مەدەنى
سلێمانى-21-11-2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە