کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌یشتنی شاندیكی میتی توركی به‌ناو كۆمپانیای نه‌وته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر

Monday, 28/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ فه‌لاح مسته‌فا وه‌رگیری تایبه‌تی نێچیره‌ڤان بارزانی ئه‌وه‌ی بۆ ناردووین،كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ شاندێكی ده‌زگای میتی توركی له‌سه‌ر بانگیشتی نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه‌ به‌ناو چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌ بواری نه‌وت، له‌ رۆژی یه‌كه‌مدا دوای بینینی مه‌سعود بارزانی و نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌ردانی سنوری قه‌ندیلیان كردووه‌ به‌ 4 سه‌یاره‌ی جام ره‌شی جۆری تاهووی بێ ژماره‌ سه‌ر به‌ نووسینگه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی، ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه‌ له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا و عه‌بدولڵا ئه‌حمه‌د (ئه‌بو به‌نگین) راوێژكاری نیچیره‌ڤان بارزانی و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ناو شاری هه‌ولێر نانخواردنی ئیواره‌یان بۆ سازكرابوو.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشی باسكردووه‌، كه‌ ئه‌و شانده‌ له‌ 6 ژه‌نه‌ڕاڵی ده‌زگای میتی و سوپای تورك پێك هاتوون/ یه‌كێك له‌و ژه‌نه‌ڕاڵانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ بووه‌ به‌ناوی (ئایدن ئۆزۆرۆ)، كه‌ ده‌ستی له‌ ده‌ستگیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆدا هه‌بووه‌ له‌ ساڵی 1999 دا له‌ كینیا.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ كه‌ نێچیره‌ڤان بارزانی بایی 2 ملیار دۆلار گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گەڵ عه‌بدولڵا گول و ده‌زگای سه‌ربازی توركی له‌ بواری نه‌وتی واژوو كردووه‌ به‌ مه‌رجێك پشتیوانیان بكه‌ن دژی نوری مالیكی و ئیرانیه‌كان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە