کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ته‌وه‌ره‌ی چاک و کۆنگره‌ی سێهه‌م

Tuesday, 17/11/2009, 12:00


چاک وه‌ک تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی تازه‌، به‌ هه‌موو که‌مو کوڕیه‌کانه‌وه‌ پێشه‌نگی ناوه‌ندو ڕیکرخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانه‌ له‌سه‌ر ئاستی کوردستانی باشور..
هه‌ڵبه‌ته‌ خاڵی لاوازیشی هه‌یه‌ که‌ بریتێن له‌ ده‌رکردنی زۆرترین به‌یاننامه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ چاوێکی واقیع بینانه‌ سه‌یری ڕوداوه‌کانی ئه‌م هه‌شت ساڵه‌ی ته‌مه‌نی چاک بکه‌ین هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ست هاتوه‌ زۆر پرسیش هاتوونه‌ پێش، جگه‌ له‌به‌یاننا مه‌یه‌ک هیچی ترمان له‌ده‌ست نه‌هاتوه‌ وه‌ک هه‌ڵوێست ده‌ر برێنێک.
کاتێک تورکیا هێرش ده‌کات بۆ سه‌ر باشور وێڕای به‌یاننامه‌و پرتستۆ کردن، ده‌یان که‌سمان له‌ وڵاتانی جیاجیای ئه‌وروپا هێناوه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام یان به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانیان.
له‌به‌رامبه‌ر تۆپبارانی ڕژێمی ئاخوندی ئێران هه‌مان کارمان ئه‌نجام داوه‌..
له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵ کوژی ده‌وڵه‌تی به‌عس له‌ سوریا هیچ درێخیمان نه‌کردوه‌ ئه‌مه‌ نموونه‌ی سێ داگیر‌که‌ره‌ی وڵاتانی دراوسێ بوون
چاک بۆ یه‌که‌مجار له‌ مێژووی کوردستانی باشوردا.
1. داوای دادگایی جاش و ئه‌نفالچیه‌کانی کردوه‌،، به‌کرده‌وش چۆته‌ ژێر باری و به‌گیرفانی به‌تاڵ و سفره‌ی خاڵیه‌وه‌ ئاماده‌یی ده‌ر برێوه‌ بۆ که‌سو کاری قورنابیان..
2. داوای یاسایی له‌سه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی تۆمار کردوه‌ له‌سه‌ر به‌رگری کردنی له‌ وه‌فیق سامه‌ڕایی و سوڵتان هاشم.
3. داوای ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌تی کردوه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کردنی برینداره‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌.
خاڵه‌ لاوه‌زه‌کانیشی، دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ ئه‌ندام جیابونه‌وه‌، جۆره‌ ساردی و نا ئۆمیدیه‌ک له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رو که‌سوکاری قوربانیانه‌وه‌ دروست بوو، که‌ به‌لای ئێمه‌شه‌وه‌ ناخۆش بوو. به‌ڵام ئێمه‌ش کوردین و سه‌ربه‌ کۆمه‌ڵگای ڕۆژ هه‌ڵاتین و کلتورێکی سه‌قه‌تی چه‌ندین ساڵه‌ی داگیرکه‌رانمان به‌سه‌ر دا زاڵه‌ زۆر شتی ناخۆش ڕویاندا که‌ده‌بوایه‌ ڕوو نه‌ده‌ن، به‌ڵام چاک هه‌ر زوو خۆی گرته‌وه ‌و کۆنگره‌ی دوه‌می به‌ست و پلێۆنیمئ ئه‌نجامدا و کاروانمان ڕیی کرد.
هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ هه‌ڵسوڕاوانه‌ی که‌ شه‌و ڕۆژ خه‌ریکی کار کردنن له‌ په‌نجه‌کانی هه‌ردو ده‌ست تێپه‌ڕ ناکات، به‌ڵام چاک بۆته‌ ئومێدێک بۆ جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان.
چاک لای هه‌ندی سه‌ر به‌پاراستنه‌و لای هه‌ندێک سه‌ر به‌ ده‌زاگای زانیارییه‌و لای که‌مێکیش سه‌ر به‌گۆڕان سه‌د شکور سه‌ر به‌داگیر کاران نینن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا چاک بێ لایه‌نه‌ به‌ڵام بێ هه‌ڵوێست نییه‌.
چاک له‌مه‌ر پرسی به‌ ژینۆساید کردن هه‌نگاوی گه‌وره‌و کاری گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه‌
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ست خۆشی و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ دابین بکات زۆرجار دژایه‌تی کردوه‌، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک بوایه‌، چاک ئه‌سڵه‌ن هه‌ر پێویست نه‌بوو.
به‌ژینۆ ساید ناسانی دۆزی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ، ئه‌وه‌ کاری حکومه‌ت، نه‌ک ناوه‌ندێکی مه‌ده‌نی ، به‌ڵام ڕێک به‌ پێچه‌وانه‌وه‌
سه‌رانی کورد به‌ناوی دۆزی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌وه‌ سواڵ ده‌که‌ن و پاره‌که‌شی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر حیسابه‌ بانقه‌کانیان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دژایه‌تیمان ده‌که‌ن.
چاک کۆنگره‌ی سێهه‌می ده‌به‌ستێت به‌ ئاماده‌ بوونی ده‌یان ئه‌ندام له‌ وڵاتانی جیاجیاوه‌.
به‌رنامه‌و شێوه‌ کاردنێکی تازه‌ بنیات ده‌نێت بۆ کاری داهاتوو
چاک وه‌ک شه‌مه‌نده‌فه‌رێک وایه‌ ڕێ ده‌کاو ڕی ده‌کا، خه‌ڵکانێک هه‌ن ماندوو بێزار ده‌بن و داده‌به‌زن ، ده‌یانی تریش سوار ده‌بن.
تکام ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی که‌دابه‌زی تف نه‌کاته‌ ڕابوردوو سوکایه‌تی به‌ مێژووی خۆی نه‌کات
حوکمی مێژوو زۆر گه‌وره‌یه‌ ڕاستیش هه‌ر ڕاستیه‌.. ئه‌مڕۆ بێ یان سبه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ هه‌موان ده‌رده‌که‌وێت.

مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە