من و سەر كردە
Saturday, 12/09/2009, 12:00
شەوێك تاریك و تون
خەماوى
خەیاڵاوى
بۆ ئاسمانم ئەڕوانى
چاوم لەسەر ئەستێرە بوو
ئەستێرەى ڕۆح
ئەستێرەى گیان كێشان
زۆر جار ئەستێرە ئەبن بە نیشان
ئەستێرەى هات و نەهات
ئەستێرەى بە درەوشە
بەڕوناكى ئەم ئەهاتوو ئەو ئەچوو
شەو تاریك و توون
هەر من و ئەستێرە بوین
بۆیەك ئەدواین
لە بۆ غوربەت لە بۆ نەهامەتى
هێدى هێدى
چیرۆكمان بۆ یەك ئەگێڕایەوە
زەوى نەئەوەستا
ڕوژ و مانگ بەڕێ ئەكا
بە دەورى خۆیا ئەسوڕایەوە
ئەو شەوەم هەزاران سەعات بوو
هەر نەئەبڕایەوە
هەر برین بوو ئەكولایەوە
لەگەڵ ئەستێرەى بختا ئەوەستم
نەگەیشتمە مەبەستم
كاروان كوژە یان نیشان دام
لەویش نەترسام
بەدوایە ئەرۆِشتم
هەژدەم تەواو كرد لەدواوەم
هەژدەى تریش
لەگەڵ كاروان كوژە بەڕێگاوەم
خەڵەتاوى ئەو نامەردەم
ئەوخواردەیەومنش كردەم
ئەو حووتەو نەمرودە
هەر قسەیەو بەبێ كردە
لەپێشیەوە جەنگاوەرم
كوا سەر كردە
لەدوامەوە غەنیمە كۆ دەكاتەوە
خەیاڵى پارەو دۆلار ئەیباتەوە
دەعجانە نەگریسە
كەى سەرۆكە
جامى ژەهرە ئەى خواتەوە
سیو شەش ساڵە
جۆ گەلەى بە ستو وە خوێنى گەورە و مناڵە
بە هەدەر چوو بۆ میلەت هەگبەى بە تاڵە
تازە بە تازە
ئەڵێ دەوڵەت خەوەو خەیاڵە
نەرویج
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست