کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی وەک گورگ کەوتۆتە گیانی خەڵکی مەخمور

Saturday, 19/07/2014, 12:00


دەمێکە وشەکانی خەباتی شاخ و پەرتوک و گفتوگۆ گەرمەکانی كۆنی جەپ و فلکەی جەپ حزبە سیاسیەکانی داکۆکی لەخەباتی جینایەتی و رەنجدەرانی هیز و بازو ، تێکۆشانی کڕیکاران و جوتیاران گوبیست نەبومە . به‌لام خۆپیشاندانی جەند ڕۆژ لەمەوبەری خەلکی مەخمور هەموو بیرەوەری ئەو شیوە خەباتەی بەبیر هینامەوە . گەرجی بەرنامەی هەموو حزبەکان پرە لەو وشە درۆزنانە بەلام بەکردار ئەو خەلکە هەژارو چەوساوەی کورد کاتێ لەلایەن دوو بنەمالەی سیاسی تاوانیان بەرامبەر دەکرێ هیچ حزبيک بوێری نیە بەئاشکرا داکۆکیان لێ بکات . ئیدانەی گرتن و ئەشکەنجەی خۆپیشاندەران بکات ، کەپارتی وەک گورگ شەوان و بەیانیانی زوو بەناو گەنجی مەخمور ماوەی٥ رۆژە دەکەوێ ، یان بەئاشکرا پشتگیری لەداوا رەواکانیان بکات کەمافی سەرەتایی ژیانیانە لە ئاو و کارەبا و نەوت ..... دەسەلاتيێک ٢٣سالە نەیتوانیوە مافە بنەرەتیەکانی خەلک دابین بکات بەلام بیان بینن هەرچی قازانجی مادی تیایە لەهەرە مادە پيشکەوتوەکانی جیهان دەیهینیتە کوردستان
لەدلەوە شادمانم کەئەو خەلکە تێکۆشەرە بێ رێبەرایەتی هیچ حزبێک بەئاشکرا داکۆکی لەمافەکانی خۆی دەکات

خەلکی قەراج و کەندیناوە و شەمامک و... وەک هەموو ناوچەکانی تری کوردستان مەیدانی شٶڕش و بەخوادانی کوردان بوە بەهەزاران شەهیدی داوە ، خەلکەکەی چەند جار دەربەدەر بوە ، چەندین جار عارەبەدواکەوتوە خێلەکان هیرشیان کردۆتە سەر خەلکی ئەو ناوچە لەگەل ڕژێمەکانی عیراقدا ، زەوی و مەرومالاتیان تالان کردون و رەش بگیریان بەرامبەر کردون ، هەموشی هۆکاری بەشداریکردنیان لەشٶڕش و بونی ناوجەیەکی بەپیتی کشتوکالی و نەوتیە
لەگەل ئەوەی ئەو ناوچەیە رۆژانە ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی چەند سالە لێ دەردێ بەلام خەلکەکەی تەنیا دوکەلەکە دەبینی و
هەلدەمژێ ، پارەکەشی بۆ جەتە سیاسیەکانی عیراق و هەریمە ، وەک لەم وێنەیەی خوارەوە ببینن ئەمانە دوو گەنجی دیبەگەن بۆیان هەیە لەم نەوتەی لەخاکەکەیان دەردێ تەنیا بەسەری دا برۆن و لەناو ئەو هەموو ملیاردۆلارەی پارەی خۆیان لەبێکاریدا تاولە و دامە رۆژەکانیان بەرێ دەکەن

لەتەک ئەمانەش سالانە لەنیوان ٥٠ بۆ ٧٠ ملیار دینار ی لەبودجەی سالانەی بۆ هاتوە بەلام برون ناوچەکە ببینن بزانن لەسەردەمی بەعس پێشکەوتو تر بوو یان ژیر حاکمیەتی هەریم ؟
لە١٥ی ئەم مانگەوە خەلکی قارەمانی مەخمور بۆسییەمین جار رژانە شەقامەکان و داوای ئاویان لەئیدارەی مەخمور کرد
سەد بارە ئاسا پارتی وەک گورگ کەوتەوە ناو خەلکی خۆپیشاندەر و بەهەموو شیوەیەک ئازارو ئەشکەنجەی خەلکی قارەمانی مەخموری دا م تەنیا لەبەر ئەوەی تینویانە و داوای ئاو دەکەن
قائیمقامی مەخمور لەپارتەکەی ئاقل تر نیە ، وەک پیشەی بەردەوامیان دەلێن دەستەکیان لەپشتە ؟ لەکاتێکدا کەس بەئاستی پارتی دەست لەپشتدراوی داگیرکەرانی کوردستان نیە ، بەلکو دەبێت لەوە بگەن ، هەموو خۆپێشاندان و نارەزایەتیەک دەبێت هەندێ پارت و ڕێکخراو پشتگیری و پالپشتی بکەن ئەوە کاریانە ئەگەر هەبن ، کەنایکەن تاوانبارن . تۆ دەسەلاتت هەیە بەئارەزوی خۆت تالانی داهاتی ئەو ناوچەیە دەکەی ، دەتەوێ حزبەکانی تر چەپلەشت بۆ لێبدەن !؟ دواتر داعش ئاوی گرتۆتەوە ئەرکی حکومەتە ئاودەبین بکات ، جونکە کاری دام ودەزگا چارەسەر و رێکخستنی کیشەکانی کۆمەلە نەوەک مافیابون

جارێک بەنێجیریان گوتبوو بۆچ بوارنادەن خەلک لەدەڤەری ئیوە نارەزایەتی دەرببڕێ ، بەئاشکرا گوتبوی بوار بدەین دەمان خۆن ، بۆیە پارتی هیزیكی ترسنۆکە و لەسەر ئیرهاب بە هەمان شیوەی بەعس دەژی ، رۆژ لەدوای رۆژیش خەلک لەخۆی ڕق ئەستورتر دەکات
لەکۆتایش دەلێم شۆرش و نارەزایەتی بەس ئەو خەلکە تێکۆشەرەی وەک مەخمور دەکرێ بیان بینن ، پارتی هەرچی جەتەو دز و پیاوکوژ و کۆنە بەعسیەکانی دەشتی هەولێر هەیە لەو خەلکەیان بەردایە ئەوا ٤ رۆژە ، بێ ئەوەی یەک حزب بوير بێت ئیدانە بکات ، سەرباری ئەمەش ببین خەلکەکە چۆن بوێرانە رای خۆیان دەردەبرن
بەکورتی پارتی سەد بارە ئاسا نیشانی دایەوە هێزیکە لەدیموکراسیەت دەترسێ و بەلتەجیانە هیرش دەکاتە سەرخەلکی ئازادیخواز و تەنیا نەوتەکەی دەوێ نەوەک مافی خەلکەکەی
حزبەکانی تریش وەک کارتۆن سەیردەکات و بریاری پەرلەمان و دادگاش لای ئەو حزبە ههێج سەنگی نیە، بۆیە فریای ئەو گورگانەی پارتی بەرامبەر خەلکی ئەو ناوجەیە بکەون ئەگەر راستگۆن؟




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە