وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید له سیمنارێكی كراوه‌دا رای خۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌برێ
Monday, 12/05/2014, 12:00
2036 بینراوە
بریار وایه رۆژی ٢٧ی ئه‌م مانگه سیمنارێیكی كراوه له‌په‌رله‌مانی سوید بۆ چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دارو رێكخراوی جیهانی له بواره‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادی بیر‌ورا له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان (تیرۆری رۆژنامه‌نوس و ژنان و ئازادی بیر‌ورا) ساز بكرێ . دوو كه‌سایه‌تی كوردیش(رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی بواری ژنان) به‌دوو ته‌وه‌ری جیا بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بۆ سیاسه‌تمه‌دارو رۆژنامه‌نوسانی سوید باس ده‌كه‌ن.
یه‌كێک له‌م ته‌وه‌ر و بیرورایانه‌ی له‌م سیمناره‌دا ده‌ری ده‌برێ (كارولیان سیلڤستورپه) به‌رپرسی به‌شی عێراق له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویده كه‌رای فه‌رمی حكومه‌تی سوید له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی و یه‌كیتی ده‌رده‌بڕێ.
هه‌موو كه‌س ده‌توانێ به‌شداری ئه‌و سیمناره بكات و پرسیاری خۆی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید و چه‌ندین په‌رله‌مانتارو سیاسه‌تمه‌داری تری سویدی بكات
به‌مه‌رجێ تا ٢٦ی ئه‌م مانگه ناوی خۆی بۆئه‌و مه‌یل و ته‌له‌فۆنانه خواره‌وه بنێری.
ئه‌م سیمناره به‌سه‌رپه‌رشتی په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پ ئامینه كاكه باوه‌و گروپی ١٧ شوبات له‌ستۆكهۆلم و سه‌نته‌ری نی‌نا رێك خراوه.
له‌رۆژانی داهاتوو ده‌قی پرۆگرامی سیمناره‌كه بلاو ده‌كه‌ینه به‌ناوی كه‌سایه‌تیه‌كانی سویدی و كوردیه‌وه.
كات و شوێنی سیمناره‌كه:
٢٧٠٥٢٠١٤
كاتژمێر ١٣:٠٠ بۆ ١٥:٠٠
شوێن په‌رله‌مانی سوید
Sveriges Riksdag, Mittpoolen, Riksgatan 2
ناونوسین بۆ به‌شداریكردن له‌سیمناره‌كه ]
ده‌توانی په‌یوه‌ندی به‌م ته‌له‌فۆن و مه‌یلانه بكه‌یت
ته‌له‌فۆن ئامینه‌كاكه باوه
٠٠٤٦٧٦١٣٠١٢٣٦