يە کيەتی و گۆران لە داها تو چۆن بن باشە
Sunday, 24/11/2013, 12:00
1363 بینراوە
ئەو نوسينە بيروڕای شەخسی خۆمە و دەلا لەت لە ڕای خۆم دەکات و بەس ....
گومانی ناوێت ٪۷٠ هەڵسوڕاو کاديری ئێستای ناو بزوتنەوەی گۆڕان لە هەناوی يەکيەتی نيشتيمانی کوردوستان هاتونەتەدەر وێڕای دەنگدەر و هەوادارەکانی ، باکگراوەندی ئەو لێکترازانەش کۆمەڵێک هۆکاری لە مێژينەو تازەن کە لێرەدا نامەوێت ئاماژەيان پێبکە م و جارێکی تر قەتماغی برينەکان هەڵدەمەوە ، ئەوەی لێرەدا مەبەستمە زياتر قسە کردنە لەسەر داهاتوو !
من دڵنيام خواست و ستراتيجی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان مەبەست و ئارەزووی زۆربەی هەرە زۆری کاديرو لايەنگرانی يەكيەتيە هەر لە خوارێ ڕا بگرە تا دەگاتە بەشێکی سەرکردايەتی ئەو حزبە.
چونکە ئەگەر ئاوڕێک لە ڕابردووی ی ن ک بدەينەوە تا ئەوڕۆشی لەگەڵدابێت زۆرترين قوربانی و زيندانی سيساسی و شەهيدو کەمئەندامی سەنگەری کوردايەتی لەسەر کۆنتۆی ئەو حزبە تۆماريان هەيە ، جگە لەخەڵکی دڵسۆزو نيشتيمان پەروەر کە تا ئێستاش لە ڕيزی ئەو هێزە ژمارەيان کەم نيە !
بەڕای من جياواز يەکان و لێک تێنگەيشتنی ئەو دوو هێزە لە چەند خاڵێک دا دکرێ کۆ بکرێنەو ...
۱- پاوانکردنی چەند پۆستێکی باڵاو هەستيار لە لايەن چەند کەسايەتيەکی بەرپرسيار لە ناو (ی ن ک) كە ئەگەری هەر گۆڕانکاريەک بە لەدەست دانی مەوقيعيی سيساسی خۆيان دەزانن .
۲- ڕانەهاتنيان لەسەر لە خۆ بوردن و وازهێنان لە بەرژەوەندی شەخسی .
۳-كێشەی باڵباڵێن و کەتلەو کوتلەکاری کە خەريکە ئەو هێزە بە تەواەوتی لە پەلو پۆ دەخات .
٤- نەبوونی متمانە لەناو خودی حزبەکە بە يەکتری .
٥- نەرمی نەنواندن لەلايەن بزوتنەوەی گۆڕان تاکو دانيشتنی دەباشان ....
ئەوەی لێرەدا مەبەستمە ئاماژەی پێبکەم ئەوەيە دەکرێت ئەو دوو هێزە چاو لە ڕابردوو بپۆشن و ئەجێنداو پلانێکی هاوبەش بکەن بە کاری پراکتيکی داهاتو ، چونکە گۆڕەپانی کاری سياسی ئەو دوو هێزە يەک گۆڕەپانەو خواستی جاماوەری هەردولا يەک خواستە ، جگە لەوەی لە مەملەکەتی سۆران نشين ئەو دوو هێزە بە يەکەوە زۆرينەن لە ڕووی جەماوەرو دەنگدەر . لە بەر ئەوەی ئەو خاڵانەی ئەو دوو هێزە کۆدەکاتەوە زياترن لە خاڵە ناکۆکەکان دەکرێت وەسيقەيەکی لێک تێگەيشتن واژۆ بکرێت لە نێوانيانداو بە مەرجێک هاوشێوەی ڕێکەوتنی ستراتيجی پارتی و يەکيەتی نەبێت و ڕۆحی ديمۆکراسی نەکوژێت و ئازاديەکان بەرتەسک نەکاتەوە ، دەکرێ هەردوو پارتی SPD وCDUى ئەلمانيا بە نمونە وەربگرين ،دوو پارتی جياواز لە ناو ئيتيلافێکی يەکگرتوو ساڵەهايە بەو شێوەيە کاردەکەن و زۆرينە پەرلەمانن لەو وڵاتە .لە کاتێکدا ئەو دوو حزبە ئەڵمانيە هيچ مێژوويەکی هاوبەش کۆيان ناکاتەوە جگە لە ستراتيژی هاوبەش نەبێت .