کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی یه‌ک ملیارد و دوو سه‌د و په‌نجا و پێنج ملیۆن ئیرۆ بۆ سویسرا ده‌گوێزێته‌وه‌ (نوێکراوه‌ته‌وه‌)

Saturday, 13/06/2009, 12:00


مه‌سعود بارزانیی له‌ ترسی تێداچوونی پاره‌کانی به‌ هه‌ڵه‌داوان خۆی گه‌یانده‌ ئه‌وروپا

به‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ ڕۆژی 2 3 2009 دا هه‌واڵێکمان له‌سه‌ر گه‌شتی مه‌سعود بارزانیی بۆ ئه‌وروپا بڵاوکرده‌وه‌، تێدا ئه‌و نهێنییه‌مان خسته‌ ڕوو که‌ چوونی مه‌سعود بارزانیی بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و پارانه‌یه‌ که‌ له‌ بانکه‌کانی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام تێی ده‌ڕژێت و به‌ناوی بنه‌ماڵه‌وه‌ له‌ سه‌ر حیسابی بانکه‌ جیاوازه‌کانی ئه‌وروپا داده‌نرێت، که‌ سه‌رنجام وای کرد فشاربخه‌نه‌ سه‌ر مه‌سعود تا خۆی بڕوات و ڕێگه‌چاره‌یه‌کی بۆ بدۆزێته‌وه‌، چونکه‌ ته‌نها مۆڵه‌تیی 40 ڕۆژیان له‌ ئه‌ڵمانیا پێی دابوو، پاش ئه‌و گه‌شته‌ی که‌ له‌ مانگی مارسی 2009دا کردی، هه‌وڵی زۆری دا که هه‌مووی ببرێته‌‌ ئیتاڵیا، دیاره‌ له‌وێش گرفتی بۆ دروست بووبوو.
پاش تێپه‌ڕبوونی 3 مانگ له‌ ڕێگای سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ نه‌یویست ناوی بهێنرێ ئه‌مڕۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ نهێنییه‌ی به‌ کوردستانپۆست ڕاگه‌یاند:
چوونی مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌وروپا، وه‌ک پێستر بڵاومان کردبۆه‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستیی نه‌شته‌رگه‌ریی و ماکیاجکردنی ده‌موچاوی نییه‌ به‌ ته‌نها، هه‌والی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی بۆ چه‌واشه‌کردن تێکه‌ڵ به‌ گه‌شته‌که‌ی ده‌کات، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ بووه‌، که‌ هه‌موو پاره‌کانی له‌ ئه‌ڵمانیا بباته‌ ده‌رێ، چونکه‌ به‌ فه‌رمی له‌ لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌، که‌ ده‌بێت پاره‌که‌ و سه‌رچاوه‌کان به‌ته‌واوی ساغ بکاته‌وه‌، ده‌نا نابێت ئه‌و پارانه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا بمێنێ، ئیستا مه‌سعود بارزانی توانی، هه‌موو پاره‌کان به‌ بڕی یه‌ک ملیارد و دوو سه‌د و په‌نجا و پێنج ملیۆن ئێرۆ بۆ بکه‌ن به ترافیڵ چه‌ک‌ (Travel Chek)، ئیستا پاره‌که‌ ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ سویسره‌، هه‌رچه‌نده‌ سه‌رچاوه‌که‌ ناوی نه‌مسای هێنا، به‌ڵام کوردستانپۆست به‌دواداچوونی له‌ سه‌ر کرد، که‌ نه‌خێر بۆ بانکی سویسرایه‌، ئه‌میش به‌ پێی ئه‌‌و به‌ڵگه‌یه‌ی خواره‌وه‌، که‌ په‌یامنێره‌که‌مان له‌ سویسره‌ پێی ڕاگه‌یاندین:
دوو ڕۆژ پێش ئیستا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی‌ زیوریخ مه‌سعود بارزانی دابه‌زی، ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌ پۆلیسی سویسری پارێزگاری لێبکه‌ن و تا ئوتێله‌که‌ی بگه‌یه‌نن. ئه‌و ئوتێله‌ی لێی دابه‌زی ناوی پارک هایاله‌ (Park Hayal) و ئه‌و ژووره‌ی ئه‌و به‌ ته‌نها لێی ده‌خه‌وێت شه‌وی به‌ 1500 دۆلاره‌، که‌ به‌ خزمه‌تگوزاری تره‌وه‌ ده‌کاته‌ دوو هه‌زار دۆلار، ‌ بێجگه‌ له‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵیدان و بۆ ئه‌وانیش پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی زۆری تێده‌چێت. بۆ به‌یانییه‌که‌ی چه‌ند فه‌رمانبه‌رێک له‌ بانکی کرێدیت سویس (Credit Swiss) هاتنه‌ لای و تاوتویی وه‌رگرتنی پاره‌که‌یان له‌گه‌ڵدا کرد، چونکه‌ مه‌سعود خۆی ناچێته‌ بانک و نایه‌وێت له‌وێ ببینرێت. په‌یامنێره‌که‌مان ئه‌وه‌شی باسکرد، که‌ کوردێکی خه‌ڵکی کوردستانی ڕۆژئاوا له‌ سوریا سه‌رپه‌رشتیی هه‌موو کاره‌کانی بۆ ده‌کات له‌ سویسرا، ئه‌و که‌سه‌ له‌ لایه‌ن مه‌سعوده‌وه‌ په‌ساپۆرتیی عێراقی بۆ دابین کراوه‌ و ژنه‌که‌شی سویسرییه‌. ئه‌مڕۆ 12 6 2009 مه‌سعود بارزانی بۆ که‌یف و رابواردن له‌و ئۆتێله‌ سه‌فه‌ری کرد و چووه‌ بۆ سان مۆریتس، ئه‌م شوێنه‌ خۆشترین و به‌ناوبانگترین ناوچه‌ی سویسرایه‌ که‌ زۆر له‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و ملیاردێره‌کان سه‌ردانی ده‌که‌ن.
کوردستانپۆست ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ په‌له‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌، هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک به‌ سه‌ر هاتن و چوونی مه‌سعود بارزانییدا هات ئاگادارتان ده‌کاته‌وه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ په‌یامنێر‌مان له‌ هه‌ولێر ئه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌مڕاستکرده‌وه‌، که‌ به‌ڵی ماوه‌ی مانگێکه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی هه‌رچی بانکه‌کانی زاخۆ و دهۆکه‌ به‌تاڵیان کردووه‌ و پاره‌کا‌نیان لێڕاکێشاوه‌، ڕه‌نگه‌ ئه‌م پارانه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌شته‌که‌ی مه‌سعوددا برابنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

هه‌واڵی پێشووترمان:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7cc726b8

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە