کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوشتن لەپێناوى مانەوەدا

Thursday, 21/11/2013, 12:00






((ئەم نوسینەم دەبڕى بیرو بۆچونى خۆمە، وەكو شایەت حاڵ و بینەر وبیستەر، زۆر تاوان و زوڵم وناهەقى ئەو بەناوپاسەوان بەرپرسانەم بینوە،كەچۆن وەكو گورگى برسى و،زاڵمترین دڕندە بەربونەتە گیانى كەسانى بێ چەك و، مافیان خواردون،تەعەدایان لێكردون،خوێنیان رشتون،سوكایەتیان پێكردون،بۆیە كوژرانى ئەوانە لام شتێكى زۆر زۆر سانایەو،هیچ خەمى پێ ناخۆم))

بەبیستنى ناوى كوشتن و خوێن رشتن، تەزوو بەلەشماندا دێت ،لەدڵەوە ناڕەحەت دەبین،بەگیان لەدەست دان و، خۆێن رشتنى هەر كەسێك، كە لەسەر هەر كارو تاوانێك بكوژرێت. بەڵام ئەوەش شتێكى روون و ئاشكرایە،كە هەركێ چەكدارى بكاتە پیشەى و، بەزبرى چەك زوڵم و زۆربكات و، لەرێگەى تفەنگ و چەكەوە خۆى بژێنێت،ئەوە چارەنوسیەتى. یان دەبێت بكوژێت،یان دەبێت بكوژرێت!
ئەو كارەساتەى بەسەر پاسەوانەكەى تاڵەبانیدا هات، شتێكى چاوەڕوان نەكراو بوو،لەبەر ئەوەى ئەوانەى كە لەو شوێن وپێگەیەدا كار دەكەن،ئەوە عاقیبەتیانە، سروشتى كارەكەیان وا دەخوازێت كە هەموو دەمو كاتێك، خەریكى كوشت و بر ِو، سەرپانكردنەوەى نەیارانى حیزب و بەرپرسەكەى بێت، لەولاشەوە سەر و زمانى ئەوكەسانە ببڕێت كە دەخوازن بە خراپە ناوى بەرپرس و بنەماڵەكەى بهێنن، سەربارى ئەوانەش ئەو كەسانە هەمیشە وبەردەوام لەبن چاودێریدان،هەرگیزاو هەرگیز نابنە جێگەى متمانەو و باوەڕى سەرو خۆیان، تا ئەوكاتەشى كاریان پێیانە و تاوان و كوشتاریان پێدەكەن، لایان ئازیزو بەڕێز و ئازا و بوێرن و، هەموو دەسەڵاتێكیان پێ دەدەن و، بۆ هەر زوڵم وناهەقیەك پشتیوانیان دەكەن ، كەس رێگریان لێ ناكات و لیێان ناپرسێتەوە، یاسا و دەستورو مافى مرۆڤ بۆ ئەوان لەبن پێ دەخرێت ,بۆ هەرتاوانێكیش خەڵات پلەو پاداشتى چاك وەردەگرن.
هەموومان بەچاوى خۆمان زوڵم ناهەقى و، غەدرى زۆرێك لەو كەسانەمان دیتوە، زانیومانە كە ئەوانە، بەدەیان وسەدان كەسی نەیارو دژ بە حیزبەكەیان كوشتوە، جەرگى سەدان دایكیان سوتاندوە، بەسەدان منداڵیان بێ باوك كردوە، چەندین ژنیان بێوەژن كردوە، زوڵم تەعەدا و ناهەقى زۆریان دەرهەق بە خەڵكى رەش و روت و سادە كردوە.
وەكو خۆم ، قبوڵى ناكەم كەس بڵێت، فلان كەس كە چەكدار و پاسەوانى تایبەت و ئاسایش و دژە تیرۆر و،سەر بەدەزگاى و پاراستن وزانیارى و،چى وچیە، بێ تاوانەو لەسەر هیچ وخۆرایى كوژراوە، ئەوە شتێكى نامەنتیقیە، چونكە ئەو كەسە كە چەكى كردۆتە شانى وبۆتە ئەو جەللاد و خوێن رێژە، بۆ ئەوە بووە كە ئازارى من و تۆ بدات، بۆ ئەوەبوە كە پشتگیرى ئەو زاڵمانە بكات، بۆئەوە بووە كە ئازادیخوازان و هەق بێژان بكوژێت و، لەناویان بەرێت، بۆ ئەوە بوە،گیانى دەیان خۆپیشاندەر و نارازى هاوشێوەى كارەساتى 17ى شوبات بكوژێت. ئەگینا بەدیوەكەى دیكە، ئەگەر كەسەكە پۆلیس بێت،یان پاسەوان ، یان سەربازێكى داماوبێت و، ئەرك و پیشە و بژێوى لەچەكداریدا بێت، ئەوە ئەگەر كوژرا یان كارەساتێكى بەسەر هات،زۆر ناخۆش و جەرگ بڕە.هەموومان پێى بەداخین.
بەڵام من بۆ كوشتنى كەسانى وەكو پاسەوانە تایبەتەكەى تاڵەبانى، یان هەر كەسێكى دیكە لەو دەزگا سەركوتكەرانەدا كاربكات،ئەگەر لەشەو و روژێكدا هەمویان تیا بچن و مەحف ببنەوە باكم نیە و، بەخەیاڵما نایەت.چونكە ئەوە بەرئەنجامى كارو بەرهەمى خۆیانە.
ئەوانەن كە بوونەتە پاڵپشت و پشتیوانى زاڵمان، پاسەوانیان دەكەن، لەخەڵكیان دەكەن بەفیرعەون، بۆمانەوەیان لەسەر كورسى دیكتاتۆرى دەبنەشورا و قەڵغان، ئاشكرایەئەگەر ئەوان نەبن،كێ حساب بۆ بەرپرسێكى نەزان و خائین و وداوێن پیس دەكات؟ گەر زەبر و هێزى ئەوان نەبێت،فیڕنەگولەكانى حزب ،كەى زاتى ئەوەیان هەیە لە هەمبەر بچوكترین منداڵیشدا زار بكەنەوە،گەر پاراستن و رێگرى ئەوانە نەبێت، هەموومان دەتوانین بەنوێژى نیوەڕۆ و، لەناوجەرگەى بازاڕدا شازەكەیان تەمبێ بكەین، بەڵام ئاخ دەڵێى چى لەدەست ئەو كەسانە،كەلەبرى ئەوەى بەشێوەیەكى شەرەف مەندانە بژین، و بەسەربەرزى و رووسورى بژێوى ژیانى خۆیان و ماڵو منداڵیان پەیدا بكەن، پەنا دەبەنە بەر ئەو كارە شەرمەزاریە و لەسەر رشتنى خوێنى خەڵكى و سوكایەتى كردن بە میللەت درێژە بەژیان دەدەن .؟!
كور جوانى وتوە(چى بچێنیت ئەوە ئەدوریتەوە)،دەپرسم داخۆ دەبێت،ئەوكەسە و هاوڕێ وچەكدار و ملیشیاكانى حزبەكەى، چەندین تاوانیان كردبێت،چەند كەسیان بەناهەق كوشتبێت،لەسەر فەرمان وقسەى سەرو خۆیان، قیژە وهاوارو گریانیان خستبێتە چەند ماڵەوە؟ چەند خێزانیان سەرگەردان وبێ باوك كردوە،چەند غەدر و تاوانیان ئەنجام دابێت. ئێستا وا خۆشیان بونەتەوە بەنێچیر و تۆڵەیان لێدەكرێتەوە.ئەو شین وشەپۆڕەش وا ئێستا رووى لەماڵى ئەوانیش كردوە(اللهم ادفع الڤالمین بالڤالمین و جعلنا من بین ایدیهم السالمین)



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە