کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەتاتۆرک کاتێک کە مرد تورکیای نەبردە ژێر گۆڕەوە ، بەڵام تاکو ئێستێش کورد تیرۆر دەکات

Monday, 22/09/2014, 12:00







مێژووی عوسمانیەکان مێژووێکی دەولەمەندە لە چەندین سەدە لەخوێن ڕشتن و شەر و وێرانکاری وڵاتان ، بە خوێن ئیمپراتۆرێکی گەورەیان دروستکرد ؛کۆشک و قەڵای پتەویان لە سەر لاشەی مرۆڤە بێگوناھەکان بنیات نا .تا نەمانی دەسەڵاتەکەیان ئەو مێژووەیان قیزوەنتر و خوێناویتر و ڕەشتر دەبوو. زۆربەی خاکی یۆنانیان داگیر کردو ئەوان دەستھەڵاتدارو برا گەورە ، نەتەوەکانی تری ژێر دەستەو کۆیلەو چەوساوە ، دەسەڵات داری ئەردۆغان و کوشتنی سێ ژنە چالاک وانەکەی پەکەکە لە پاریس و هێرشی بەردەوام بۆ سەر پەکەکە و ئاۆر نەدانەوە لە ماڵوێرانەکان و بنەماڵەی کوژراوانی زلزلەی شاری (وان) ، درووست کردنی داعش و پەلاماری دان بۆ کوردستان مێژووش ناتوانێ ئاوڕلەو ھەموو زوڵم و ستەمانەی ئەوان بداتەوە و تۆمار بکات .تاوان و کردەوەکانیان ئەوەندە گەورەن مێژوو لە ئاستیدا شەرمەزاردەبێت.ئێمەش لەم روانگەیەوە روو دەکەینە رۆمانێک ، کە دەرگایەکی بچووک لە دونیا بەرفراوانەکەی عوسمانیەکان و ئایدیا و کردەوەو یاسا و فەرمانە نەزۆک و پەڕچۆیەکانی ئەوان دەکەینەوە.دونیای رۆمان خۆی دونیایەکی ئاڵۆزو پڕکێشمەوقوڵ وبەڕفرەیە. جا رۆمانێک ! بەر نەفرەتی جیهان بکەوێت ،

یاشار کەمالی رۆمانووسی گەورە ، ھەمیشە لە چیرۆک و رۆمانەکانی خۆی ئەم مێژوەمان پێدەڵێت.ئەگەرسەیری رۆمانی (بڕوانە فورات خوێناویە) بکەین دەبینین (عەلی پاشا) لە بەرامبەر (پۆیراز موسا) دەڵێت:"تۆ نەزانیت ئەم عوسمانیە چەند فێڵبازو خوێنمژە.ئەو ، بۆ بەپەنددانی دنیا قەڵاو منارەی دروستکردوون لە کەللە سەری مرۆڤەکان. نییە لە دونیا بۆ مرۆڤ دوژمنتر لەم عوسمانییە....٦).

داگیرکەرانی تورک لە چەند ساڵی ڕابوردوو دا بە هەزاران ملیارد دولاریان لەو پێناوە دا خەرج کردوە و بۆ سەرکوت و لاواز کردنی جوڵانەوەی کوردان با تایبەتی ئەو کاتەی کە داوای سەربەخۆیان کرد ، بە دەیان جار کڕنوشیان بۆ ووڵاتانی بێگانە بردووە، بۆ ئەوەی کورد بێ هیز بێت ،

کە عوسمانیەکان کزبون لەکۆتایی سەدەی ١٨ ئەوروپیەکان پێیان دەگوتن پیاوە نەخۆشەکە! منیش بەوەزیری دەروەی ئەو وڵاتەی ل سەر ئێسکی کوردو ئەرمەن دروستبووە دەڵێم، خەونی پیاوە نەخۆشەکە!



که‌نه‌دا/ئه‌لبێرتا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە