پێشمەرگە نوێکانی گەلەکەم
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
ووشەی بەنرخی پێسمەرگە هەمیشە لای کورد جێگای ڕێزو هیوای گەورە بووە و هەیەو ئەبێت . ئەمانە پێشمەرگەی ئازادیهێنەرن .. ئێستا شەریکیان بۆ دروست بوە کە دووای ١٧ی شووبات درووست بوون . ئەم پێشمەرگانە یان باشتر بڵیین ئەو پێسمەرگانەی پێش ١٧ ی شوبات جیاوازن لەو پێشمەرگانەی دوای ١٧ ی شوبات درووست بوون .. هەلو مەرجی جەنگیان ، کاریان ، خەباتیان، چەکیان لەگەڵ پێشمەرگەکانی پێش ئەو بەروارە جیاوازە.
ئەم جۆرە پێشمەرگە نوێ یانە زۆربەی هەرەزۆریان گەنجن
ئەم جۆرە بەرامبەر پێشمەرگایەتیان نە مووچە ، نە ئۆتۆمۆبیل نە پارچەزەوی وەرناگرن
ناویان نەزانراوە تا شەهید یان برینار دەکرێن
سەرکردەیەکی دیاری کراویان نی یە ڕێك نەخراون لە تیپ ، بەتالیون، فەوج ، لق ، پەل ..... سەرلق و مەرلق و شتی وایان نی یە
شەرت نی یە هەموویان کوڕی فەقیر بن لەهەموو جۆرێکیان تیایە فەقیر و دەوڵەمەن
هەموویان دڵ گەرمن بە هەڵمەتن زۆر ئازان سەیری ڕووخساریان مەکە چۆن قژ دادەهێنن چی لە قژیان دەدەن سەیری ژێر قژیان بکەن سەیری مێشکیان بکەن
هەڵسوو کەوتیان : عاقڵن ، سەربەرزن یەکێك لە سیفەتە گرنگ و سەرنج ڕاکێشەکانیان ئەوەیە ئەمانە بۆ هیچ شتێك دانانەوێنەوە مەگەر بۆ هەڵگرتنی بەردێك بۆ ئەوەی بیگرێتە قەڵای گەندەڵان ئەمەش ناکات مەگەر زۆر غەدری لێبکرێت و زۆر توڕە بکرێت
چەکەکانیشیان جێ ی سەرنجە..... یان قەلەمە .... کتێبە ... لاپتۆپە ... فەیسبووك ... یوتیوپ ... بەڵام چاودێرەکان دەڵێن جەکی کوشندەیان ئەو شتەیە پێ ی دەلێن فەیس بووك ئەم بەڵای خوایەبوو عەرشی بن عەلی و موبارەکی ڕووخان و عەرشی ئەوانی تریشی لەرزان ئەگەر دەسەڵاتدارانی گەندەڵی هەرچ ووڵاتێك بەئاگانەیەنەوە وە گەر ئەم فەیسبووکە سایەقی چاکی هەبێت وەك شۆڤڵ عەرشیان لەبنەوە دەڕوخێنێت
دوژمنیان
زۆر کەس و لایەن هەن وادەزانن کە ئەمانە دوژمی دەسەڵاتن ، دوژمنی حکومەت، پەرلەمانن ڕووداوەکان سەلماندوویانە ئەمانە دووژمنی نە حکومەتن نەپەرلەمان نە دەسەڵاتن بەڵکو ئەمانە دوژمنی گەندەڵین ، دوژمنی ناعەدالەتین ، دوژمنی قۆرخکردنی دەسەڵاتن دوژمنی دزین و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی میللەتن مەعلومیشە دژایەتی هەموولایەنێکی گەندەڵ و دز دەکەن جا ئەولایەنە هەرچی یەك بێت و هێزی هەرچەند بێت
مقەڕ : مقەڕیان نی یە بەڵام بۆ ئێستا بەردەرکی سەرا ی سلێمانی قیبلەی کۆبوونەوەکانیانە
ڕادیو : بڵندگۆکەی بەردەرکی سەرا
جاران کە مولازیم موحسینی بەدناو لە سلێمانی پێشمەرگەیەکی ڕاودەنا یان کامینی بۆ دابنایە و گەرزەفەری پێبردایە دوای شەهید کردنی دەستیان دەکرد بە گیرفانی شەروالەکەیدا لە گیرفانێکیاندا دەمانچەیەك یان نارنجۆکێکیان پێ دەگرت لەوی تردا پارچە نانێك .. ئێستا ئەم پێشمەرگە نوێ ئازایانە دووای ئەوەی لە مقەڕێکی خۆماڵی یەوە تەقەی غەدریان ڵیدەکرێت گەر گیرفانیان بگەڕێیت تەنها پۆستەرێکی شەهیدانی غەدرلێکراو ڕیژوان ، سوركێو و شێرزاد و وێنەی زمناکۆی لە خوێنا گەوزاو و لە گیرفانەکەی تریانا فلاشمیمۆریەك کە فایلی ووتارەکانی بەردەرکی سەراو چەند فایلێکی گرتە ڤیدوێی ١٧ ە شوباتی تیایە
بژین پیشمەرگە دێرینەکان ئەوانەی دژی ژێردەستەیی بوون
هەربژین پێشمەرگە نوێکانی گەلەکەم دژە گەندەڵەکان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست