کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم گەندەڵیەی مامۆستا رۆستەم عیزەت تاکەی؟

Monday, 12/10/2009, 12:00


ئێمە کۆمەڵێک خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بوین کە بەهەوڵ و توانای خۆمان سێیەمی بەشەکانمان بووین، دوو داواکاریمان خستە بەردەم دەستەی پەیمانگا تەکنیکیەکان کە دابمەزرێین لەبەشەکانی خۆماندا، یان کورسیمان لەزانکۆ بۆ دابین بکرێ، بەڵام رووبەرووی گەورەترین غەدرو ناپاکی بووینەوە لەلایەن رۆستەم عیزەت تاهیری سەرۆکی دەستەی پەیمانگا تەکنیکیەکانەوە.
ناوبراو نەک هەر بەتوڕەییەوە هیچ کارێکی یەکێک لەو دوو داواکاریانەمان نەکرد، بەڵکە گەورەترین غەدرو ناپاکی لەگەڵدا کردین، بەوەی کە هەردوو سێیەمەکەی بەشی رۆژنامەنوسی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی کە ناویان (دەریا عەبدولوەهاب، شاناز محەمەد عەبدولرەحمان) کورسی خوێندنیان لە زانکۆ بۆ دابین کرا، لەکاتێکیشا بەپێی یاسا قەدەغەیە کە یەکێک خوێندکار بێ و داشبمەزرێ، بەڵام هەردووکیان بەبڕیاری تایبەت لەبەشەکەی خۆیاندا دامەزران. بەپێی کام یاسا و کام بڕیاری حکومەت، رێگە بەکەسێک دەدرێ خوێندکاریش بێ و فەرمانبەریش بێت؟.
گەندەڵی سێیەمی مامۆستا رۆستەم ئەوەیە کە هەر کەسێ فەرمانبەر بێت و بخوێنێتن، ئەبێت مۆڵەتی دیراسی وەربگرێتن، بەڵام بۆچی مۆڵەتی دیراسیش شمولی نەکردوون؟.
ئایا رەوایە دەیان خوێندکار یەکێک لەو دوو داواکاریەیان بۆ جێبەجێ نەکرێت، بەڵام بەگەندەڵیەکی مامۆستا رۆستەم هەردوو داواکارییەکە بۆ دوو کچ جێبەجێ بکرێ، هەربۆیە رۆستەم گەندەڵ باشترین نازناوە بۆ تۆ، چونکە گوناهە تۆ نازناوی پیرۆزی مامۆستایی لەکەدار بکەی!.

-کۆمەڵێک خوێندکار کە سێیەمی بەشەکانی خۆیان بوون



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە