بۆ بەرێوەبەرایەتى گشتى كارەباى سلێمانى/موەلیدە ئەهلیەكان
Wednesday, 03/06/2009, 12:00
سەبارەت بەموەلیدە ئەهلیەكەى گەرەكى هەوارەبەرزە ئەو موەلیدەى كە لەم گەرەكە دانراوە هیچ سیفەتێكى موەلیدەى تێدا نیە چونكە بە دەنگە بەرزو ئیزعاجەكەى وە ئەو دووكەڵە زۆرەى كە لە كاتى ئیش پێكردنیدا خەڵكى ئەم گەرەكەى بێتاقەت و ئیزعاج كردووە وە سەرەڕاى ئەو قەل و سەگ و مریشكەى كە راگیرى كردووە ئەو گەرەكەى كردووە بە گەوڕو شوێنى حیوانات وە خەڵكى گەرەكى نارەحەت كردووە وە خەڵكەكە نیازى چۆڵ كردنی خانوەكانیان هەیە.
داوا لە بەرێوەبەرایەتى گشتى كارەبا دەكەین كە چا رەسەرى ئەم كێشانەمان بۆ بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست