یەکێتی بەرەو کۆنگرە
Thursday, 22/04/2010, 12:00
حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كان به‌پێی په‌یڕه‌و و پرۆگرامیان، چه‌ند ساڵ جارێك له‌باری ئاسایی‌دا کۆنفراس و كۆنگره‌ی خۆیان ده‌به‌ستن، كۆنگره‌ش له‌نێو حیزب‌دا به به‌رزترین و باڵاترین ئۆرگانی حزب و ڕێکخراوە لەقەڵەم دەدرێت .
كۆنگره‌ش له كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی هەڵبژێردراوی ئۆرگانەکان پێك دێت و هەرچەند له حیزبێكه‌وه بۆ حیزبێكی تر ده‌گۆڕێت، بۆ نمونه ئه‌ندامانی كۆنگره له نێو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا بەپێی ڕێژەی ڕێکخستنەکان لەسنوری کۆمیتەکاندا هەڵدەبژێردرێن،وەماوهی گرێدانی كۆنگره به هه‌مان شێوه له حیزبێكه‌وه بۆ ڕێکخراوێکی تر ده‌گۆڕێت، هه‌رچه‌ندە به‌پێی په‌یڕه‌ی ناوخۆی (ی،ن،ک) كه حزب چوار ساڵ جارێك كۆنگره دەبەستێت . بەداخەوە لەناویەکێتیدا لەبری چوار (4) ساڵ بە هەشت(8) ساڵیش جارێک کۆنگرە نابەسترێ، بێگومان هۆکاری تایبەتی خۆی هەیە لەوانە لەدەستدانی دەسەڵاتی پاوانخوازان و چەندین هۆکاری ئیقلیمی و هتد..
هەرچەند ئەم هەرێمەی ئێمە لە بارودۆخێكی سیاسی ئاڵۆز دایە، كێشه‌ی سیاسی وئابوری لەسەروی هەموشتێکەوە وە كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بواری په‌روه‌رده‌و كێشه‌ی چین و توێژەکانی کۆمەڵگاو چه‌ندین كێشه‌ی تر ، پێویسته (ی،ن،ک) خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تی و زانستیانه‌ی بۆ ئه‌م پرسانه بکات و بەپلانێکی گشتگیر بڕوانێت بۆچارەسەری مەسەلەکان،بۆئەوەی یەکێتی بگەڕێتەوە دۆخی جارانی ،خزمه‌ت به سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ بكات .
منێک کە نزیک لەمەسەلەکان حەزدەکەم تیشکێک بخەمە سەر مەکتەبی بەریتانیا و تایبەت ڕێکخستنەکان کە نازانم لەکوێوە دەست پێبکەم کە لەسەردەستی بەڕێزان (شاناز‌و هاوار) ئەوەندە بۆگەنی کردوە، کەهیچ لەهاوڕێ و برادەرانم نەیانتوانی تەحەمولی ئەوهەمو بێ سەرو بەریەبکەن، لەکۆی نزیکەی (40) کەرتی ڕێکخستن ئێستا خاوەنی (7) کەرتی هەڵبژێردراوین ونمونە لەبەشی ناوەڕاستی بەریتانیا لەکۆی (9) کەرت تەنها شاری لیستەر کە(مامۆستا عەلی حەمەد)بەرپرسێتی هەڵبژاردنی بۆ کراوە، ئەم بەشەی (ڕێبواری کارگێری ڕێکخستن) شار هەیە ئەندامیشمان نەماوە، بەداخەوەلەلایەن کاک هاواری لێپرسراوی کۆمیتە کاندیدکراوە بۆ بەرپرسی کۆمیتە ،بەدڵنیایەوە پێتان دەڵێم لەشارەکەی خۆی دەرناچێتەوە بە ل،کەرت بەڵام(کۆیی و خۆیی)،
باسی دارایتان بۆ بکەم، کەبڕبڕەی پشتی هەمو دامەزراوێکە ژنێک بەناوی (ڕێزان خان) کەتائێستا ڕاپۆرتی دارایی نیەوبگرە نامەوێ لەسەر کەسایەتی بنوسم ڕێزم بۆی هەیە لەسەر هاواری کۆمیتە ناوی لە دەرگای توالێدەکان دەنوسرا حەیف کەئێستابەکاندیدکردن پاداستت دەداتەوە، بۆ ل،کۆمیتە کەبەچاوی خۆت نایبینی !؟ هاوسەرەکەشی دوای خۆی بکڕێ بە دارای کۆمیتەکان و ئێستاخەریکی کەرت دروستکردنن بۆی لەناو لەندەن بێگومان هەردولایان سێبەری شاناز‌و هاوارن.
ئەگەر باسی جنوبی بەریتانیا بکەین ڕۆڵی کادیری لێهاتوی ئەوسای (ی،ن،ک) کاک فوئاد جەمالمان دێتەوە بیر کەئەوسا خاوەنی زیاتر لە (700) ئەندامی یەکێتی بوین بەڵام ئێستا هەمویان گۆڕانن!
ئێستا ئێمەش خەریکی خۆئامادەکردنین بۆ گۆڕینی تەواوی کۆمیتەو مەکتەبی بەریتانیا هەرچەند ڕێگرمان زۆرە بەڵام توانا‌و زاڵ بونی کادرانمان بەسەر تەلیسمەکاندا یەکێتی دەگەڕێنینەوە دۆخی جاران و خزمەت دەگەیەنین بە هەمو ڕەوەندی کوردی بێ جیاوازی، کادرە باشەکان کەوتونەتە دەرەوەی لەندەن نمونە کەرتەکانی(نیوکاستڵ، بۆڵتۆن، هۆڵ، ئیپسویچ، لیستەر، کڕۆیدۆن، لیدز، هالیفاکس، گلاسگۆ...هتد)
هەرچەند کۆمەڵێ کادیرمان لەدەستدان کەخاوەنی بنکەیەکی جەماوەری خۆیان بون و ئێستا هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕانن، بەهیوام ئەوانەی کەماون پشتیوانی گۆڕینی تەواوی کۆمیتەو مەکتەب بکەن.
پێویستە لەکۆنگرەدا کارنامە بۆ لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا دابڕێژرێت بکەوێتە بواری کردار‌و جێبەجێ کردنەوە هاوڵاتی بوون بنچینه‌و پێوه‌ری ماف و ئه‌ركه‌كان بێت،
پێویستە پێداچونه‌وه به‌كۆی سیسته‌مه‌كاندا بكرێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستی بۆ بكرێت ، زۆربەی کاتی کۆنگرە بەوە دەست نیشان بکرێ کەبۆچی (ی،ن،ک) بو بەهێزی سێیەمی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و لەم غروریە وازبهێنین دەست بخەینە سەر هەمو برینەکان بەشکست بڵێین شکست، ئهودەزگاو مەکتەبانەی پێویستیان به چاكسازی ههیهخەڵکانی پاک چاكسازیان تێدا بكات و لەکوێ پێویستمان به گۆرانكاری هه‌یه گۆڕانكاری لەخۆماندا بکەین ، پێویسته كۆنگره بریارو بەرنامەی خۆی دەستنیشان بکات به پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له كه‌سانی ته‌كنۆكرات و شاره‌زا له ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ دانانی پلانی ستراتیژی و به‌رنامه‌و هێڵه گشتیه‌كان ، هه‌موو ئه‌و پرس و تهوهرانەی کران بە پرۆژە پێویستیان به میكانیزمی گونجاو هه‌یه لەکاتی خۆیدا جێبەجێ بکرێن، ئه‌مه‌ش بەههوڵی دڵسۆزانه‌ی کادرە دڵسۆزەکان دەکرێت، له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم بەهیوام كۆنگره بكرێته وێستگه‌ی پێداچونه‌وه‌و خاڵی وه‌رچه‌رخان و هێنانەدی ئاواتەکانی کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان.
بەریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست