کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


جەنابى سەروک دەستەواژە و زاراوەى نوى کیشەکە چارەسەر ناکات

Sunday, 16/12/2012, 12:00






لەدواى ئەو بارگژیەى کە لە ناوچە دابراوەکان رویان دا , چاوەروانى بریار و کردارى بویرانەو بووین لە لایەن دەسەلاتى کوردى.کەچى دەسەلات بە تایبەتى سەروکایەتى هەریم بریاریکى دەرکرد کە ناوى ئەم ناوچانە بگوردرین بەناوى ناوچە کوردستانیکانى دەرەوەى ئیدارەى هەریم.

ئەم بریارەى سەروکایەتى هەریم بە شیوەیەک لە شیوەکان بو راکیشانى سوزى خەلکە و هەروەها بو قولکردنەوەى کیشەکانە , هەروەها نیشانەى ئەوەیە کە دەسەلاتى کوردى و بە تایبەت سەروکایەتى هەریم هیچ پلانیکى نیە بو چارەسەرکردن یاخوت ناتوانى کیشەکان بەرو ریچکەى چارەسەر ببات.ئەمە بریارى سەروکایەتى هەریم جگە حبر على الورق هیچى تر نییە.

ئەم بریارەى سەروکایەتى هەریم بو داپوشینى شکستەکانى دەسەلاتى سیاسى هەریمە سەبارەت بە ناوچەدابراوەکان, چونکە هەر دەسەلات خوى بو کە زاراوەى ناوچە کیشە لەسەرەکانى بو ئەم ناوچانە لە دەستوورى عیراقى دیارى کرد .لەدواى نۆ سال ئیستا ناوى ئەم ناوچانە دەگوردرین کەچى هەموان ئەوە باش دەزانین کە ئەم ناوچانە کوردستانین, هەروەها زور بەلگەى میژووى هەیە کە جەخت لەسەر کوردستانى بونى ئەم ناوچانە دەکەن.

دایشتوانى ئەم ناوچانە چاوەروانى بریار و هەنگاوى تر بوون لە دەسەلاتى کوردى کە کیشە وگرفتەکانیان بو چارەسەر بکات.نەک دەستەواژەى نوى بو ئەم ناوچانە.ئەم زاراوە نویە هیچ لە کیشەکە ناگورى بەلکو بەرەو ئاکاریکى خراپ و نەویست دەیبات.

گەرانەوەى ناوچە دابراوەکان یان کیشە لەسەرەکان بە دەستەواژە و زاراوەى نوى ناگریتەوە بوسەر هەریمى کوردستان , بەلکو بە پلان و کەردارى جدى ئەتوانریت زەمینە سازبکریت بو گەرانەوەى ئەم ناوچانە بو سەر هەریم.

دەسەلاتى کوردى دەبوایە لەبرى ئەو دەستەواژە نویە هەنگاو و کردارى نوى بنایە بو چارەسەرکردنى کیشەکە.وەک ...

١- تەرخان کردنى بودجەیەک لەلاین حکومەت و پەرلەمانى کوردستان بو جیبەجى کردنى ماددەى ١٤٠ . چونکە تەنها لەریگاى ئەو ماددە دەستوریەوە ئەتوانین ئایندەى ئەو ناوچانە دیارى بکەین,وەئەگەر دەسەلاتى کوردى چاوەرانى حکومەتى عیراق بکات بو جیبەجى کردنى ماددەى ١٤٠ ئەوە بە قەرنیکى تر ئەو ماددە دەستوریە جیبەجى ناکریت.

٢-هەولدان بو تیپەراندنى ئەو پروژە یاسایەى کە سەروک کومار رەوانەى پەرلەمانى عیراقى کرد کە تایبەتە بە ئاساى کردنەوەى ئەو ناوچانەى کە دیموگرافیاى گوردراوە لەلایەن حکومەتى پیشوى عیراقەوە.لەریگاى ئەو پروژە یاسایەوە کورد ئەتوانیت ئەو قەزا و ناحیانەى کە دابراون لە کەرکوک بگەریننەوە سەر کەرکوک وەک چەمچمال و کفرى و خورماتو و کەلار و قادر کرم , بەوەش ریژە ودەنگى کورد لە کەرکوک دەبیتە زورینە , چونکە ئەو قەزا و ناحیانە دانیشتوانى هەموى کوردن.

٣- دابین کردنى ژوریک یاخوت بەشیک وەک ژورى ناوچەدابراوەکان یاخوت بەشى ناوچەدابراوەکان لە تیکرا هەموو وزارەتەکانى هەریم بو خزمەت کردنى هاولاتیانى ناوچەکە و هاریکارى کردنى ئیدارەى شارى کەرکوک .

٤- دابین کردنى چەند کورسیەک لە پەرلەمانى کوردستان بو ئەم ناوچانە , هەروەها هەول ئەوە بدریت نوینەرى ئەم ناوچانە لە حکومەتى هەریمدا هەبیت.


ئەگەر دەسەلاتى سیاسى لە هەریم کوردستان بەپەروشن بو ئەم ناوچانە و ژیانى دانیشتوانەکەى و ئایندەى ئەم ناوچانەیان لا مەبەستە , ئەوە دەبیت میکانیزمى کارکردنى ئیستایان بگورن و بەپلان و میکانیزمى نوى کار بو ئەم ناوچانە بکەن.

ئەم ناوچانە پیویستى بە دەستەواژە و زاراوى نوی نیە ,بەلکو پیویستى بە هەنگاو و کردارى جیدیە کە خزمەت کردنى دانیشتوانەکەى و بایەخدان بەم ناوچانەوە و چارەسەرکردنى کیشە و گرفتەکان لە ئەولەویەتى بەرنامە و پلانى دەسەلاتى کوردى بیت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە