کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پيويسته‌ حكومه‌تى هه‌ريمى كوردستان خويندنگه‌ توركيه‌كان دابخات

Wednesday, 27/11/2013, 12:00


له‌ ماوه‌ى رابردوودا حكومه‌تى داد و گه‌شه‌پيدانى توركيا به‌ سه‌رۆكايه‌تى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان له‌ توركيادا چه‌ندين چاكسازى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ و شيوازى خويندن ئه‌نجامدا, ئه‌مجاره‌ بۆ سوككردنى بارى سه‌ر شانى كه‌سوكارى خويندكاران و نه‌هيشتنى جياوازى له‌ نيوان خويندكارانى هه‌ژار و ده‌وله‌مه‌نددا له‌ هه‌ولى داخستنى ئه‌و ناوه‌ندانه‌دايه‌ كه‌ تياياندا وانه‌ى تايبه‌ت به‌ خويندكاران ده‌وتريته‌وه‌.
له‌ توركيادا جگه‌ له‌ خويندنگه‌ حكوميه‌كان خويندنگه‌ى تايبه‌ت هه‌ن, جگه‌ له‌وه‌ش ناوه‌ندى وانه‌ وتنه‌وه‌ هه‌يه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر پاره‌يه‌كى ديارى كراو به‌شيوه‌ى كۆرس وانه‌ى تايبه‌ت به‌ خويندكاران ده‌وتريته‌وه‌. ئه‌م ناوه‌ندانه‌ بوونه‌ته‌ باريكى قورس به‌سه‌ر هاوڵاتيانى هه‌ژاره‌وه‌ كه‌ ناتوانن منداله‌كانيان بنرين هه‌رچه‌نده‌ بوونى ناوه‌ندى له‌و شيوه‌يه‌ ناچاريان ده‌كان منداله‌كانيان بنيرن تا دوا نه‌كه‌ون له‌ هاوريكانيان. ئه‌ردۆگان له‌ ئيستا هه‌ول ده‌دات له‌ ريگه‌ى ياساوه‌ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ دابخات و يه‌كسانى له‌ نيوان خويندكارى هه‌ژار و ده‌وله‌مه‌ندا نه‌هيليت, به‌ڵام ريكخراوى به‌ناوى گوله‌ن كه‌ خاوه‌نى ئه‌و ناوه‌ندانه‌ن مل ناده‌ن و هه‌ره‌شه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن له‌ ئه‌گه‌رى ده‌ركردنى هه‌ر برياريك بۆ داخستنى ناوه‌نده‌كانيان , چونكه‌ ساڵانه‌ داهاتيكى ئيجگار زۆريان ليوه‌ى ده‌ست ده‌كه‌ويت. ليره‌دا ده‌مه‌ويت سه‌رنجتان بۆ كارى ريكخراوى گوله‌ن رابكيشم له‌ ناوچه‌كانى كوردستان به‌ گشتى و كوردستانى باشوور به‌ تايبه‌تى.
ريكخراوى گوله‌ن له‌ لايه‌ن موحه‌مه‌د فه‌تحوڵا گوله‌ن دامه‌زراوه‌, ئامانجى گوله‌نه‌كان پيگه‌ياندنى كاديره‌ له‌سه‌ر په‌يره‌ و پرۆگرامى گوله‌نه‌ واتا ده‌رويش ئاسا, پيگه‌ياندنى جيليك كه‌ هه‌رچى گوله‌ن وتى جيبه‌جى بكريت, ره‌ت كردنه‌وه‌ى نه‌بيت تا سبه‌ينى گه‌ر چوونه‌ پۆستيكى حكوميه‌وه‌ به‌كارى بهينن و كۆكردنه‌وه‌ى داهاتيكى زۆر له‌ ريگه‌ى ئه‌و پرۆژانه‌ى به‌ ناوى خزمه‌ت به‌ ئيسلام كۆى ده‌كه‌نه‌وه‌.
ئه‌م ريكخراوه‌ ته‌نها له‌ كوردستانى باشوور زياتر له‌ قوتابخانه‌ و دايه‌نگا و زانكۆ و ناوه‌ندى خويندنيان هه‌يه‌ 25, راديۆى ده‌وران, بانكى ئاسيا, ناوه‌ندى بازرگانى له‌ هه‌ولير, جگه‌ له‌ سه‌دان به‌شى ناوخۆيى له‌ شاره‌كانى دهۆك ... هتد بۆ پيگه‌ياندنى سليمانى و هه‌ولير و هه‌له‌بجه‌ ده‌رويشى گوله‌نى. له‌به‌ر به‌رنامه‌ ئاماجداره‌كانيان له‌ چه‌ندين وڵات كارى ريكخراوى گوله‌ن قه‌ده‌غه‌كراوه‌ چونكه‌ له‌ پال كارى خۆيان سيخورى بۆ توركياو ئه‌مريكا و ئيسرائيل ده‌كه‌ن.
خويندن له‌ خويندنگه‌كانى گوله‌ندا ساڵانه‌ به‌پيى ئاست و نمره‌ى خويندكار ده‌گۆريت, سه‌ره‌تا به‌ خۆرايى وانه‌يان ده‌وته‌وه‌ تا خه‌لكيان به‌لاى خۆياندا راكيشا. ئيستا برى ئه‌و پاره‌يه‌ى كه‌ ته‌نها بۆ خويندن له‌ خويندكارى وه‌رده‌گرن له‌ دۆلاره‌وه‌ ده‌ست پى ده‌كات تا دۆلار 4000 2500, 4500 دۆلاره‌وه‌ ده‌ست پى ده‌كات تا 11600 له‌ زانكۆكانياندا له‌ دۆلار ته‌نها بۆ ساليك. جا وه‌رن به‌راورديكى نرخه‌كانيان بكه‌ن وه‌ك خۆشيان ده‌لين ته‌نيا خزمه‌تى ئيسلام ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ خزمه‌ته‌ به‌ ئيسلام يان روتانه‌وه‌ى هاوڵاتيان, ئيستا ده‌زانين كى ده‌توانيت له‌ خويندنگه‌كانياندا بخوينيت, ته‌نها منداڵانى ده‌وله‌مه‌ند و به‌رپرسه‌كان.
ئه‌م ريكخراوه‌ به‌ ناوى ئيسلامه‌وه‌ به‌ ناو هاوڵاتياندا ده‌گه‌رين باسى گوله‌ن ده‌كه‌ن وه‌ك پياويكى بانگخواز ده‌يناسينن. له‌سه‌ر قوتى خه‌لكى پاره‌ له‌ به‌رپرسه‌ حكومى و حيزبيه‌كان ده‌كيشنه‌وه‌ به‌ناوى كردنه‌وه‌ى خويندنگا و زانكۆ, 2010 ى شارى سليمانى پاريزگارى سليمانى بۆ زانياريتان له‌سه‌ر بودجه‌ى دۆلار 1500000 (يه‌ك مليۆن و پينج سه‌د هه‌زار دۆلار) ى دا به‌ كۆليجى سه‌ڵاحه‌ددينى ئه‌يوبى له‌ سليمانى بۆ كردنه‌وه‌ى به‌شى ناوخۆيى كۆليجه‌كه‌, ئايا ئه‌و پاره‌يه‌ له‌ خه‌لكى زيادبوو? ئايا ئه‌و ريكخراوه‌ به‌ خۆرايى وانه‌ ده‌ليته‌وه‌? نه‌خير, له‌ ريگه‌ى په‌روه‌رده‌ كردنى منداڵانى به‌رپرسه‌كانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و به‌رپرسانه‌ ده‌قۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانى مه‌رامى خۆيان.
ساڵانه‌ مليۆنان دۆلار ره‌وانه‌ى توركيا ده‌كه‌ن كه‌ ته‌نها گوله‌ن ئاگادارى ئه‌و پاره‌يه‌يه‌ كه‌ چى لى ده‌كه‌ن و بۆ كوى ده‌روا. به‌ لاتانه‌وه‌ى سه‌ير نه‌بى كه‌ ده‌ليين بۆ سوپاى توركى فاشيست خه‌رج ده‌كريت. چونكه‌ گوله‌ن به‌ ئه‌ركى سه‌شانى خۆيى ده‌زانيت خزمه‌تى سوپا بكات چونكه‌ سوپا به‌ پاريزه‌رى كۆماره‌ فاشيسته‌كه‌يان ده‌زانيت. هه‌ر سه‌ريازيك ده‌كوژريت به‌ شه‌هيد له‌ قه‌له‌مى ده‌دات, به‌لام هه‌موو كات دژى گه‌ريلايه‌ كه‌ بۆ ئازادى و شه‌ره‌ف و ناموسى چه‌كى هه‌لگرتووه‌.
ئه‌م ريكخراوه‌ جگه‌ له‌ ده‌ستخستنى پاره‌يه‌كى زۆر, به‌ هاوكارى ميتى توركيا بيرى نه‌ته‌وايه‌تى لاى منداڵانمان لاواز ده‌كات, بيرى نه‌ته‌وه‌يان لاى بى به‌ها ده‌كه‌ن. ميژوو و شارستانيه‌تى توركيا و ده‌وله‌تى عوسمانيان بۆ باس ده‌كه‌ن. ناو به‌ ناو گه‌شت بۆ خويندكاران و كه‌سوكاريان ريكده‌خه‌ن تا پييان بلين ئه‌مه‌ به‌رهه‌مى ده‌سه‌ڵاتى ئيمه‌يه‌, بۆيه‌ باس كردنى نه‌ته‌وه‌ و بيرى نه‌ته‌وايه‌تى وه‌لا نين ئيمه‌ موسولمانين نابيت موسولمان بير له‌ جيابونه‌وه‌ بكاته‌وه‌ له‌ براى موسولمانى وه‌ك ئه‌وه‌ى لاى هه‌ندى له‌ كوردانى باكوور ئه‌و بيروبۆچونه‌يان رواندوه‌.
له‌ كاتيكدا ئه‌ردۆگان گه‌يشتۆته‌ ئه‌و رايه‌ى كه‌ گوله‌نيه‌كان له‌ ناوخۆى توركيادا ته‌نها سه‌روه‌ت و سامان پيكه‌وه‌ ده‌نين و گيرفانى هاوڵاتيان به‌تال ده‌كه‌نه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌ريم له‌ باشوورى كوردستان ده‌سه‌ڵاتيكى ره‌هاى داوه‌ته‌ ئه‌م ريكخراوه‌ كه‌ هه‌رچيه‌كيان بويت ئه‌نجامى ده‌ده‌ن, له‌ شوينيك زه‌ويان بويت حكومه‌ت ده‌يانداتى دواتر له‌سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌ت و كۆمه‌كى هاوڵاتيان بيناكانيان دروست ده‌كه‌ن, له‌ دواييدا به‌ پاره‌ وانه‌ى تيدا ده‌لينه‌وه‌. به‌ قۆستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌رپرسه‌ ئه‌منيه‌كانى هه‌ريم سه‌دان ماليان له‌ شاره‌كانى هه‌ريم كردۆته‌وه‌ به‌ناوى به‌شى ناخۆيى بۆ خويندكاران وانه‌كانى گوله‌ن بۆ خويندكاران ليده‌ده‌ن.
گوله‌ن به‌شيوه‌يه‌ك كاريگه‌رى له‌سه‌ر شوين كه‌وتوانى دروست كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر يه‌كيك له‌ قسه‌ى ده‌رچيت به‌ كافر و دوور له‌ ديين ناوى ده‌به‌ن به‌ناويك بانگى ده‌كه‌ن كه‌ ته‌نها شايسته‌ى پيچغه‌مبه‌رى ئازيزمانه‌. ئه‌وه‌ش بۆ سياسه‌تى ميت ده‌گه‌ريته‌وه‌ كه‌وا خۆشه‌ويستى كردووه‌ تا خه‌لكى پى ده‌سته‌مۆ بكات. كوردانى باكوور هه‌نديكيان ئه‌وه‌نده‌ وابه‌سته‌ى كراون جيابونه‌وه‌ له‌ توركيا به‌ كوفر داده‌نين و گوله‌ن وه‌ك پيغه‌مبه‌رى سه‌رده‌م ناوده‌به‌ن, هه‌ر يه‌كيكيان مانگانه‌ له‌ سه‌دا 10 ى موچه‌كه‌ى ده‌داته‌ ئه‌و ريكخراوه‌ى گوله‌ن گوايه‌ بۆ خزمه‌تى ئيسلام به‌كارى ده‌هينن.
گوله‌نه‌كان له‌ شارى هه‌ولير ده‌زگايه‌كى چاپيان دامه‌زراندووه‌ به‌ ناوى (كانى عاشقان) ته‌نها كارى وه‌رگيران و چاپ كردنى به‌رهه‌مه‌كانى گوله‌نه‌ تا به‌ خه‌لكى كورد زبان بناسينن گوله‌ن وه‌ك سه‌عيدى كوردى پياويكى بانگخواز و پاكى ئه‌م سه‌رده‌مه‌يه‌. وه‌ك خۆيان ده‌لين پيغه‌مبه‌رى سه‌رده‌مه‌. تا ئه‌و هه‌رچيه‌كى وت خه‌لكى بلين سه‌رچاو قوربان, حه‌ڵالأ و حه‌راميان بۆ ده‌ست نيشان ده‌كات. به‌پيى به‌رژه‌وه‌ندى خۆى دين به‌كار ده‌بات, وه‌ك شيعه‌كان ياساكانى ديين له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى ده‌گونجينيت. له‌ شوينيكدا ده‌ليت گه‌ر له‌ شايه‌توماندا نه‌ليت شاهيدى ده‌ده‌م موحه‌مه‌د نيردراوى خوايه‌ هه‌ر ئه‌بى كه‌س به‌وه‌ كافر نابيت, له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه‌ و به‌ رينمونى ئيسرائيل ديالۆگى نيوان ئايينه‌كانى دامه‌زراند.
چيرۆكى گوله‌ن گه‌له‌ك كاتى ده‌وى به‌ڵام به‌ كورتى پيتانى رابگه‌يه‌نم, كاتى كۆمارى توركيا له‌سه‌ر ده‌ستى ئيسرائيل دامه‌زرا ئه‌م كه‌سه‌ راسپيردرا بۆ ئه‌وه‌ى ريجكه‌ى سه‌عيدى كوردى بگريته‌به‌ر و له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كۆمارى توركيا و ئيسرائيل به‌كارى بهينيت بۆئه‌وه‌ى سه‌ر له‌ خه‌لكه‌ بشيوينيت و ته‌فره‌قه‌يان تى بخات. گوله‌ن زۆر سه‌رسه‌ختانه‌ له‌ دژى قوتابيانى سه‌عيدى كوردى و پارتى كريكارانى كوردستان تيده‌كۆشيت. سه‌رى له‌ گه‌نجى كوردانى باكوور شيواندووه‌. بيرى نه‌ته‌وايه‌تى لايان حه‌رام كردووه‌, ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌عيدى كوردى له‌ كتيبه‌كانيدا ئاماژه‌ى پى كردوه‌ بۆ وشيار كردنه‌وه‌ى لاوى كورد گوله‌ن لاى بردوون و ده‌قى نوسراوه‌كانى گۆريوه‌ ناوى كوردستانى له‌ كتيبه‌كاندا لابردووه‌. خه‌لكى هان ده‌دا له‌ كۆمه‌لى نور دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ سه‌عيدى كوردين. ته‌نا ئامانجيى له‌م كاره‌ى خزمه‌تكردنه‌ به‌ كۆمارى توركيا و فراوان كردنى ده‌سه‌ڵاتى نه‌ته‌وه‌ په‌رستى توركه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە