کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەسەر داوای ئۆپۆزسیون با هەمومان ببین بەعیسا

Wednesday, 20/04/2011, 12:00


ئەگەر چەکدارەکان وهێزی دژە تیرۆر زلە یەکیان لێداین با زلەیەکی ترمان لێبدەن. وئێمەیش پشتیان تێ ئەکەین و با بە هەمووهێزوقوەتی خۆیان شەقێکی مزروباشمان تێ هەڵدەن وپاشان قاچیان ماچ ئەکەین وئەڵێین ئێوە سەروەرمانن وهەرچی ئێوە بفەرمون ڕاستە ئێمە گێرەشێون وئاژاوەچین .
من تێ ناگەم ونازانم لیژنەی هەمئاهەنگی ئۆپوزسیون بە چ هەقێک ئەڵێ (بە گوڵەوەبەرەو ڕووی هێزەئەمنێکان ببنەوە وگوڵیان بۆبەرن).ئەمە لەکاتێکدا هەر ئەمڕۆ لە بەردەم زانکۆی سلێمانی دا ئەوهێزە بە ناو دژە تیرۆرە بە خوێنکارە کچەکانیان وتووە
ئەگەر هاوار بکەن سوارتان ئەبین .(ئەمدارانە ئەکەین بە ........... تانا)ئەمە نەجابەت وفەلسەفەی بەشێک لەوچەکدارانەیە .
وە چەندین قسەی نەشیاو وناشرینیان بەو خوێندکارە کچانە وتوە کە شایەنی باس کردن ونوسین نین .
هەر هەمان هێزی دژە تیرۆری سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی، خوێندکارێکی زانکۆ ئەگرن ولێی ئەدەن ئەویش بۆئەوەی ئازادی بکەن ئەڵێ
تو گۆڕی برا شەهیدەکەم بەرم بدەن . یەکێ لە دەمامک بەسەرەکان بێی ئەڵێ لە گۆڕی برا شەهیدەکەت بەم ئیترچۆن گوڵ بارانیان بکەین .خەڵکی کوردوستان وسەرای ئازادی ماوەی٦٣ ڕۆژە خۆپیشاندانی هێمنانە ئەنجام دەدەن ئەمانیش هێزی زێرەڤانی ئەهێننە گیانمان ئاسایش ودژەتیرۆر ماوەیەکە هەلوکێن وهەڵماتێن مان لەگەڵا ئەکەن وبەکوچە وکۆڵانەکانی شاردا دوای خۆپیشاندەران ئەکەون وبەتێڵاوبۆری بەر ئەبنە گیانیان .
لیژنەی هەمئاهەنگی لە بەیاننامەکەیاندا ئەڵێن (بەگوڵەوە بەرەوڕی هێزە ئەمنییەکان ببنەوە ڕەچاوی ئەوە بکەن کەئەوانیش ڕۆڵەی ئەم میلەتەن وخۆیان بە بەشێک لە خەڵکی نارازی دەزانن).ئێمەیش بە خوێندکاران و خۆپیشاندەرانی خۆڕاگری شار وشارۆچکەکان ئەڵێین ئەوانەی سۆزیان هەیە بۆتان ئێوەش ڕێزیان لێ بگرن .ئەوانەیشی بە دارلاسیک هەڵمات وکەلا تان تێئەگرن ئێوەش بە دارو بە بەرد مێشکیان بپژێنن وهیچ دەستیان لێ نەپارێزن . ئەوانەی تەقەتان لێ ئەکەن وبریندارتان ئەکەن ،ئێوەیش بتڵ وشوشە پڕکەن لە بەنزین وتێانبگرن وبیان سوتێنن .
ئێوەش لیژنەی هەمئاهنگی ئۆپۆزسێۆن ڕیسەکەمان مەکەنەوە بەخوری و بەس ڕۆح بکەنەوە بەبەری ئەم دەسەڵاتە بێ ڕۆحەدا.
کە لەقە فرتەو پەلەقاژەی مەرگ ئەکات. ئێمەش باش و خراپ ئەناسین و ڕەش و سپی لەیەک جیا ئەکەینەوە سەرکەوتن بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردوستان ڕسوای و شەرمەزاریش بۆ هەردو بنەماڵەی خائین و خۆ فرۆش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە