کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێتی لە سلێمانی چەند لیستێکی موچەخۆر و خانەنشینەکانیان لە بانقەوە بردۆتە مەڵبەند

Tuesday, 15/04/2014, 12:00


یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ماوەی چەند ڕۆژێكە لیستی مووچەی كەمئەندام و پێشمەرگە و زیندانیانی سیاسی لە بانقەكان بردووە بۆ ناو مەڵبەند و بەناوی پڕ كردنەوەی فۆڕمەوە تەلەفۆن بۆ ئەو ناوانە دەکەن، تا سەردانی مەڵبەند بکەن، لە ناو لیستەکەدا ژمارەی تەلەفونی ئەو کەسانەش نووسراوە، کە پەیوەندییان پێوەدەکەن، پێیان دەڵێن ڕۆژی دووشەممە سەعات دووی پاش نیوەڕۆ سەردانی مەڵبەند بكە بۆ پڕكرنەوەی ئەو فۆڕمە ئەمەش بۆ ئەو مەبەستەیە، کە تەنها كامێرا بخەنە سەر دەم و چاویان بڵێن ئەمانە پشتگیری ی ن ك دەكەن بۆ هەڵبژاردن.. لەناو ئەو ناوانەدا کە ئەمان پەیوەندییان پێوەکردوون ژمارە تەلەفۆن: 07480129307 شێخ جمال، 07701567877 هاوڕێ‌ حاجی جلال و عومەری سەید عەلیشی تێدایە کە داوایان لێکردوون سەردانی مەڵبەند بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە