کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ڕوونكردنەوەیەك لە لێپرسراوى كاروبارى یاسایى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە

Wednesday, 04/04/2012, 12:00


ڕوونكردنەوە
ڕوونكردنەوەیەك لە لێپرسراوى كاروبارى یاسایى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە، سەبارەت بە بابەتێك كە لە كوردستان پۆست دابەزێندرابوو لەلایەن(هێرش شاورى) بەناوى (سەرۆك سەردانى بولگاریا مەكە، وەرە سەردانى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە بكە) ئەوەندەى پەیوەندى بەمنەوە هەیە، بەپێویستم زانى چەند ڕوونكردنەوەیەك بخەمە ڕوو بۆ خوێنەرانى كوردستان پۆست:
1- نووسەر لەبابەتەكەیدا بڕوانامەكەى منى بەبڕوانامەیەكى قبوڵ خاێ ناوبردووە، بەڵام كاك هێرش و هەموو خوێنەرانى كوردستان پۆست دڵنیا دەكەمەوە كەمن بەهیچ شێوەیەك بە قبوڵ خاێ وەرنەگیراوم لە كۆڵژى یاسا، بەڵكو فۆرمم پڕكردۆتەوەو بە پێى نمرەى خۆم وەرگیراوم و ساڵانە بڕى (450)هەزار دینارم لێ وەرگیراوە.وە بەپلەى زۆر باشە كۆلێژم تەواو كردووە.
2- گوایە من بەردەوام لەلاى (بەڕێوبەرى گشتى) كەوتوومەوە، خوێنەرانى كوردستان پۆست دڵنیا دەكەمەوە تەنها لەوكاتانەدا كە بەڕێوبەرى گشتى بە تەلەفۆن بانگم دەكات بۆئەوەى لەسەر بابەتێك ڕاى یاسایى خۆم بڵێم یان داواى ڕوونكردنەوەیەكم لێ دەكات لەسەر بابەتێك سەردانى دەكەم. یاخوود كەسێك دەنێرێ بە شوێنم دا .
3- سەبارەت بەوەى كەمن لە دەرمانخانەى نایاسایى ئێواران كاردەكەم، من پێش ئەوەى كۆلێجى یاسا تەواو بكەم پەیمانگاى پزیشكیم تەواو كردووەو، لەساڵى 1995ەوە كۆگاى دەرمانم هەیە لەڕانیە و مۆڵەتى فەرمیشى پێدراوە لەلایەن سەندیكاو ئیدارەى شارەكەوە، هەتا ئەم كاتەش ئەم مۆڵەتە شەرعیەتى یاسایى خۆى هەیە.


ل. كاروبارى یاسایى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە