ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ ناتوانن تا سه‌ر تورکیای کوێر پێشه‌نگیان بێت
Saturday, 11/10/2014, 12:00
کوبانی بشکه‌وێت له هه‌موو شوێنێکی تر ده‌ست پێده‌کات
کوبانی جیهان له خه‌وی قوڵ هه‌ڵده‌ستێنێت
کوبانی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ ده‌گۆڕێت
ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت به جاش و جاسوس ده‌ستکه‌وتی سیاسیی به‌ده‌ست بهێنێت
---------------------------------------------
داعش گیراوه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا سه‌رده‌بڕێت. له کوبانی کیژو کوڕانی لاو تا مردن دژی داعش ده‌جه‌نگن. که‌چی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ناتۆ دان به خۆیاندا ده‌گرن، چاوه‌ڕین داعش کوبانی خاپور بکا‌ت ئنجا شه‌ڕیان دژی داعش ده‌ست پێ بکا‌ت.
تورکیا له یه‌کگرتنی ده وڵاته‌که‌ی ناتۆدا بۆ دژایه‌تیی داعش سه‌رمه‌شقه. لای تورکیا په‌که‌که له داعش خراپتره. بۆیه پێش داعش ئه‌بێت کوبانی تیا بچێت. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تورکیا بووه به به‌شێک له ستراتیجه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکاو ناتۆ. هه‌رچه‌نده تا دێت تاوانی داعش و شه‌رمه‌زاریی ناتۆ زیاد ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکاو ناتۆ نایانه‌وێت ستراتیجه‌که‌یان تێکبچێت. ناتۆ ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ره‌ف نییه ژیانی هه‌زاره‌هاو کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردی له "ستراتیج" لا گرنگتربێت. ئایا ئه‌بێت ئه‌م ستراتیجه‌ی ناتۆ چی بیت؟
به‌ڵگه‌کان پیشانی ئه‌ده‌ن که تورکیا یارمه‌تی داعش ئه‌دات. جۆ بایدن دان به پشتگیریی تورکیادا بۆ داعش ده‌نێت. که‌چی کاتێک ئۆردوگان ئاگاداریی ئه‌دات که جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن پاشگه‌ز بێته‌وه، بایدن پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌و داوای لێ بوردن ده‌کات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که تورکیا داعش دژی کورد له‌جیاتی ئه‌مه‌ریکاش به‌کارده‌هێنێت.
چی وای کردووه که چاره‌نوسی کورد، ژیانی هه‌زاره‌ها مرۆڤ له کوبانی لای ئه‌مه‌ریکاو ناتۆ هێنده بێ نرخ بێت؟
ئه‌مه‌ریکاو کلکه‌کانی له ئه‌وروپا حکومه‌تێکی پیسخۆریان له باشوری کوردستان راگرتووه. حکومه‌تێک که دژی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کورد بۆ تورکیا هه‌ڵده‌سوڕێت. تورکیا له رێگای حکومه‌تی ژماره‌یه‌ک بازرگانی ده‌سته‌ڵاتداره‌وه نه‌وتی باشوری کوردستان هه‌ڵده‌لوشێت، سنور به‌سه‌ر خۆرئاوای کوردستاندا داده‌خات. کاتێک ئه‌مه‌ریکاو کلکه‌کانی پشتگیریی شه‌ڕی دژی داعش‌یش ده‌که‌ن، چه‌ک بۆ ئه‌م حکومه‌ته ده‌نێرن که 15 هه‌زار چه‌کداری شاری شه‌نگال بێ ته‌قه بۆ داعش چۆڵ ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ریکاو کلکه ئه‌وروپییه‌کانی له په‌نا ئه‌م حکومه‌تدا دژایه‌تیی کێشه‌ی کورد ده‌که‌ن. سبه‌ینێ که ئیشیان به‌م تاقمه نه‌ما مه‌منونمان ده‌که‌ن که بۆمان لائه‌به‌ن.
ناتۆ هه‌م بۆ په‌رده‌پۆشیی هه‌م بۆ روخانی وره‌ی وڵاتپارێزان ته‌یاره‌کانیان شوێنی لابه‌لا بۆمباران ده‌که‌ن. گورزێک ناوه‌شێنن کاریگه‌ر بێت. هێرشه‌کانیان بایی ئه‌وه‌نده‌یه که بڵێن داعش فڕۆکه‌ش کاریان تێ ناکات.
ئه‌مه‌ریکاو کلکه‌کانی ده‌یانه‌وێت به‌ر‌گریی دژی ئه‌وان له تاقمێکی تیڕۆڕیستدا سنوردار بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان پشتیان به پیسخۆریی حکومه‌تی هه‌رێم قایم بێت، به چاوه کوێره‌که‌ی ئوردوگان ته‌ماشا بکه‌ن که داعش و په‌که‌که له یه‌کتریی جیا ناکاته‌وه، وا بزانن تا سه‌ر وه‌کو پشیله ئه‌توانن پیسایی خۆیان بشارنه‌وه، ئه‌وا خه‌باتی ئازادیی له جیهاندا ده‌بێت به خه‌باتی دژی ئه‌وان.
ئه‌مه‌ریکا بڕیاری داوه کوبانی خاپور بێت. بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌کات بکه‌وێت. که‌وتنی کوبانی به‌رزکرنه‌وه‌ی بێ موراڵیی ئه‌مه‌ریکاو ناتۆش ده‌بێت. هه‌ر کچێک که له کوبانیدا به گولـله‌ی داعش ده‌که‌وێت، مه‌دالیایه‌کی بێ شه‌ره‌فیی ده‌کات به یه‌خه‌ی هه‌ر ده‌سته‌ڵاتدارێکدا که په‌نجه‌یه‌کی له‌م تراژیدیایه‌دا هه‌بێت.
خۆڕاگریی کوبانی جیهان له خه‌و هه‌ڵده‌ستێنێت. تورکیا‌و ناتۆکه‌ی کوێرن. کوبانی بشکه‌وێت له هه‌موو شوێنێکی تر ده‌ست پێ ده‌کات. ئه‌مه‌ریکاو ناتۆ ده‌بێت فریای خۆیان بکه‌ون. کوبانی بکه‌وێت ئه‌وان ده‌که‌ون، کوبانی ناکه‌وێت. ئه‌وه‌ی تۆزێک شه‌ره‌فی هه‌بێت وه‌ڵامی بۆ نامه‌ردان ئه‌بێت.
ئێمه له‌به‌رده‌می شۆڕشێکدا وه‌ستاوین خۆتانی لێ مه‌دزنه‌وه!
https://www.facebook.com/3kontrakt?fref=tsسەنتەری لێکۆڵینەوەی کۆنتراکت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست