کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیره‌ڤان بارزانى بڕى (30) ملێون دولار لە پاره‌ی نەوت بۆ دروستكردنى كەناڵى (رووداو) لاده‌دات

Saturday, 16/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری7 هه‌ولێر
بە مەبەستى كردنەوەى كەناڵێكى هەواڵى ئاسمانى نێچیره‌ڤان بارزانی برى 30 ملیۆن دۆلارى لە بانقێكى له‌نده‌ن گەراندۆتەوە بۆ بانقى هەرێم لە هەولێر، ئه‌و پاره‌یه‌ بە ئیمزاى ئاشتى هەورامى وەزیرى نەوت و سامانە سروشتییەكان راكێشاوە بۆ بەكارهێنان و كردنەوەى كەناڵى رووداو، سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاندن، که‌ ئەو برە پارەیە لە داهاتى ئەو نەوتە دزراوەیە، كە نێچیره‌ڤان بارزانى و ئاشتی هه‌ورامی لە پاره‌ی دزراوی نه‌وت لای ده‌ده‌ن و به‌ جیا له‌ بانقه‌کاندا به‌شێکی به‌ ناوی ئاشتی هه‌ورامییه‌وه‌ داده‌نێن و بەو شێوەیە بۆ كارى تایبەت و شەخسى بەكارى ده‌هێنن.
سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌ و وتی ماوەى چەند مانگێكیشە لە هەمان داهات بە مەبەستى دروستكردنى پرۆژەى ئاوى دهۆك برى (150) ملیۆن دۆلار لە هەمان بانق راكێشراوە، بەڵام هیچ ته‌نده‌رێکیان لێنه‌داوه‌، تەنها برى (80) ملێون دولار بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ دەرچووە لە مەشیاندا جارێكى تر نێچیر برى (70) ملیۆن دۆلاری بۆ خۆی لاداوه‌. ئەم داهات و راكێشانى پارانەش بە واژووى هەردوو گەورە دز نێچیر و ئاشتى هەورامى جێبەجێكراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە