له‌ئاست ڕاستیدا دختۆر لاڵ بوه پیره‌سه عدی له‌برى وه‌ڵام ئه‌داته‌وه ؟
Wednesday, 06/01/2010, 12:00
پێده‌چێت پێگه‌ى سیاسى دختۆر له‌مه‌ترسیدا بێت چونكه كه‌وتوته به‌ینى به‌رداشى دوو زل حیزبه‌وه ، ئه‌مه وچه‌ند مانگێك به‌سه‌ر ده‌ست به‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌ت . به‌ڵام واده‌رده‌كه‌وێت دختۆر له‌لایه‌ن ته‌كه‌تولى هێرۆ و حیزبه‌كه‌ى نێچیرڤانه‌وه دژایه‌تى ته‌ند ده‌كرێت .له‌نێوان ئه‌م هه‌مو كسَمه‌كێشمه‌دا ده‌نگۆى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى دختۆره به‌سزمان و بێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى كه پێی ده‌ڵێن سه‌رۆكى حكومه‌ت ، كه له به‌ڵێن و زۆر بڵێى زیاتر هیچى تر‌ى له ده‌ست نایه‌ت ،به به‌ڵێنى زۆرى ئه‌م دختۆره هێنده‌ى نه‌مابوو بڵێین گه‌لى سته‌م دیته‌ى كورد خه‌نى ده‌بێت هه‌ر له ڕۆژى ده‌ست به‌كاربونى كابینه‌ى شه‌شه‌مه‌وه كه‌چى شه‌ش مانگى نه‌خایاندوه ئه‌وه ى به‌ده‌ستیش هاتبوى ئه‌م دختۆره كه پێى شه‌رمه كورد بێت له‌بارى برد ، ته‌نانه‌ت ڕوناكى ماڵ وشه‌قامه‌كانیشى تاریك كردوه كه هه‌ر شه‌و دادێت شار ئه‌بێته گۆڕستان ، پێده‌چێت ئه‌م تاكتیك بێت بۆ ئه‌و ده‌ست درێژى و توند وتیژیانه‌ى كه‌به هه‌ڕه‌شه‌و نان بڕینه‌و ه نه‌وه‌ستاوه نه‌ماوه گه‌شتۆته ته‌قه و كوشت و بڕى نه‌یاره‌كانیان و ئه‌و كه‌سانه‌ى سوسه‌ى ئه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ن سه‌ر به گۆڕان بن . ئه‌م كابینه‌یه تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكى به‌ره پێش نه‌ناوه وه هه‌تا دێت هه‌ر هه‌نگاو هه‌نگاو دێته دواوه ، ئه‌وه سوته‌مه‌نى و پڕۆژه نیوه ناچڵه‌كان هه‌ر باس ناكرێ .
ئه‌م دختۆره له سه‌ر و به‌ندى هه‌ڵبژاردندا هێنده زۆرى وتبو و په‌یمانى وه‌ها قه‌به‌ى به هاوڵاتیان داب‌و ، واى لێهاتبوو په‌یمانێكى بۆ به‌رپرسه‌كانى ترنه‌هێشتبوه وه تا ده‌نگى خه‌ڵكى پێ بكڕن ته‌نانه‌ت مامه نه‌فامه‌كه‌یان نه‌یده‌توانى به بێ مه‌شوره‌ى ئه‌م دختۆره به‌ڵێن بدات ، ئه‌م هه‌واڵه زۆر به‌گه‌رمى ده‌ما و ده‌م ده‌كات به‌رهه‌مى زڕه كوردیش نوتقى نیه .
ئه‌م به‌زۆر كراوه به‌دختۆره زۆر زمان لوس زۆر بڵێ یه، سه‌بارى ئه‌و زۆر بڵییه‌كه‌ى لاڵ بوه و نه به چاك نه به‌خراپ نه له سایته ڕو زه‌درده‌كه‌ى مه‌لا حیكمه‌ته‌وه نه له ڕۆژنامه‌كه‌ى خۆیه‌وه ده‌نگى لێوه نایه‌ت ئه‌وه ڕۆژنامه‌ى ده‌سه‌ڵات هه‌رمێش میوانى نیه‌و پشت ڕاست كردنه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه بۆ ئه‌م هه‌واڵه .ته‌نها له‌سایته ڕاسگۆكه‌ى مه‌لا وه پیره ده‌م سپیه‌كه‌ى ( ى ن ك ) ئه‌لێت : تا ئێستا دكتۆر به‌رهه‌م هیچ داوایه‌كی له‌و جۆره‌ی به زاره‌كی یا به نوسراو پێشكه‌ش نه‌كردوه‌و كێشه‌شی نیه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك له‌باره‌ی به‌رێوه‌بردنی كاروباری حكومه‌ت تا ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
باشه ئه‌ى دختۆرخۆ ده‌ستى به‌هه‌ویر نیه خۆ زۆرترین قسه له‌كاتى هه‌ڵبژاردن زۆر ترین په‌یمان زۆر ترین فڕ و فیشاڵ له‌لاى تۆ وه سه‌رچاوه‌ى ده‌گرت ئه‌رێ ده‌بڵێ ڕاسته یان ڕاست نیه‌ده‌بڵێ حكومه‌ته‌كه‌م شكور دارشه‌قه‌كان فڕیداوه وگاگۆڵكێ ده‌كات ......
وێنه‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌ى له‌مه‌ڕ خۆمان له قتوى هیچ عه‌تارێكدا نه‌بینراوه ، عه‌ره‌ب ئه‌ڵێت
(الاعتراف بالخگاَ فچیلە) بۆ به‌رده‌وام ده‌بێت چه‌وت وه‌ك گۆچان ڕوداوه‌كان بگه‌یه‌ننه خه‌ڵك بۆ ته‌نها جارێك ڕاست نابن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك؟ بۆ كارتان ته‌نها چه‌واشه‌كردنى ڕاستیه‌كانه ؟ .
ئاخر پیره تۆ ئاگریش بیت كوێ ده‌سوتێنى ته‌نها كار به‌تۆ بكرێت داوێن پیسى دزیه ، تۆ بڵێ ى پیره قسه‌كه‌رى حكومه‌ته‌كه‌مان بێت ئێ باشه خۆ پیره پۆستى حكومى نیه ، ده‌سى شكاوم بیرم نه‌بوو ئێمه حكومه‌ت و حیزبه‌كانمان یه‌ك گفت و یه‌ك گیرفانن .
پیره سه‌لماندى كه ئه‌و هه‌واڵه سه‌د له سه‌د ڕاسته ده‌نا خۆ شكور به‌رهه‌م ساغ و سه‌لامه‌ته و ئه‌توانێ قسه بكات ، ئێ خۆ ئیش و كاره‌كانیشى هێنده زۆرزه‌وه‌نده نین تا ده‌ست نه‌گات یان مامه سوێندى داویت .
له دوایدا ئه‌لێم له‌م هه‌موو هاوكێشه لاسه‌نگه‌دا خۆت له كوێدا ده‌بینیته‌وه دختۆر .
6 /1/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست