چارەكە سەدەیەك بازرگانى كردن بە هەڵەبجەوە
Monday, 18/03/2013, 12:00
چارەكە سەدەیەكە هەڵەبجە خوێن لە برینەكانى دێت و زامەكانى سارێژنە بوە هەڵەبجە دەبوایە ئێستا جوانترین و ئاوەدانترین شارى كوردستان بوایە بەڵام بەداخەو وێرانترین وكەلاوەترین شارە بەهۆى قەبارە وگەورەیى كارەساتەكەوە دەبوایە لەپێشى هەموو شارەكانەوە بوایەو پشكى شێرى خزمەتگوزارى بەركەوتایە بەڵام لەپێشكەشكردنى خزمەتگوزاریدا لە دوای دواى هەموو شارەكانەوەیەو كەمترین خزمەتگوزارى پێشكەش دەكرێت وپشكى رێویشى پێ ڕەوا نابینرێت لە ڕووى ئازادى وئازادى بیروڕاومافى خۆپیشاندان و مافى مرۆڤەوە دەبوایە نموونەبوایەبەڵام نموونەیە بۆ پێشێلكارى وبێ مافى و سەركوتكردنى ئازادى ئەگەر ئاوڕێك لە مێژووى 22ساڵى ڕابردووى دەسەڵاتى كوردى ومامەڵ كردنى ئەم دەسەڵاتە لەگەڵ خەڵكى ئەم شارەو وشارە كە بدەینەوە ئاشكراڕاستى ئەو ووتەیەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە بە ڕاستى دەسەڵاتى كوردى تەنیا گرنگى داوە وبیریكردۆتەوە لە بەرژەوەندیەسیاسى و ئابوورى وحیزبایەتیەكانى لە بەرابەر ئەم شارەد\ا نەك بیركردنەوە و گرنگى دان بەبەرژەوەندیەكانى
خەڵكى هەڵەبجە ئەم دەسەڵاتەهێندەى دام و دەزگاى حیزبى و سەربازى و سەركوتى لەم شارە دا دروست كردوە ئەوەندە گرنگى نەداوە بە دام و دەزگاى خزمەتگوزارى و مرۆیى ومەدەنى و هونەرى و ئەدەبى وهتد هێندەى بیرى لەبازرگانى كردن كردۆتەوە بەم شارە ئەوەندە بیرى لە خزمەتكردن بەم شارە نەكردۆتەوە ئەو دەمانەشى گەر خزمەتێكى بچووك یان خزمەتگوزاریەكى بچووكى پێشكەش ئەم شارە كردبێت كە ئەویش هەر بەرژەوەندى خۆی تێدابوە كەئەركێكى حكومەتیش بووە ئەودەمە ئیتر ئەمەى كردوە بە منەتێكى گەورە بەسەر خەڵكى ئەم شارەدا
دەیان جار لە ڕاگە یاندنەكانیانەوە یاویانەتەوە بەڕوووبەچاوى خەڵكى ئەم شارەدامن نازانم هارترین و دیكتاتۆرترین و بەربەریترین دەسەڵات و حكومەت لە دونیادا كاتێ پرۆژەو خزمەتگوزارى پێشكەش بە هاوڵاتیانى ووڵاتەكەیان دەكەن هیچ منەتێك بە سەر خەڵكى دا ناكەن و لە ڕاگەیاندنەكانەوە دەهۆڵ و زوڕناى بۆ لێ نادەن بەڵێ تۆلیتارترین و دڕندەترین حكومەتى دونیا بە شێوەیەكى فراوان و بێ وێنە خزمەتگوزارى ئاو كارەباو زێراب ونەوت و غازو هتد پێشكەش بە هاوڵاتیانى دەكات كە سەرەتایترین مافى هاوڵاتى بوونە بەڵام دەسەڵاتى كوردى ئەم خزمەتگوزاریانەبەدونیایەك منەتەوە لە ئێمە دەكاتە سەرەكیترین و گەورەترین ماف دەبێت لە بەرابەریاندا سوپاس گوزاربین و ئاهەنگ و هەڵپەڕكێ ى بۆ سازبدەین ئەرێ ئێوە حكومەتن یان فیوداڵن (دەرەبەگ) .
چارەكە سەدەیەكە دەسەلاتى كوردى بازرگانى بە هەڵەبجەوە دەكات و كەچى لە ولاشەوە فرمێسكى تیمساحى بۆ ئەم شارە دە ڕژێ
چارەكە سەدەیەكە بازرگانى بە هەڵەبجەوە دەكات وكەچى لە ولاشەوە بەردەوام بە وەعدو بەڵێنە قەبەو سواو نەكردەكانى فریووى خەڵكى ئەم شارەدەدەن وگاڵتە بەهەست و شعوریان دەكەن 22ساڵە ئەم دەسەڵاتە باس لە بەجینۆساید ناسین و بە جیهانى كردنى تاوانى هەڵەبجە دەكات كە چى لە ولاشەوە نەیتوانیوە بەدرێژایى 22ساڵى حكوم ڕەوایى 16/3بكاتەپشوو لەكوردستاندابەڵام توانیویەتى چەند یادو بۆنەى حیزبى وتاكە كەسى و نەتەوەی و هتد بكاتە پشوو ئەم دەسەڵاتە بەشێكە لە تاوانى هەڵەبجە و بەشدارە لە تاوانى هەڵەبجەدا لە برى ئەوەى لە سەر تاوانى هەڵەبجە دادگایى كرێن كە چى بێ شەرمانە دێن یادى هەڵەبجە دەكەنەوە و ڤیستیڤاڵى بۆ ساز دەدەن نەك هە رئەوە بگرە یادە كەشیان داگیر كردوە و یادەكەیان بە حیزبى و حكومى كردوە .
22ساڵ سەركردەوبەرپرسەكانى ئەم دەسەڵاتە سەردانى ئەم شارە دەكەن و لە سەرتاسەرى دونیاوە میوانى جۆراو جۆر دە هێننە ئەم شارەوە بەڵام نە خۆیان و نە میوانەكانیان بۆ تەنیا جارێكیش سەردانى ماڵە هەژارو زەحمەتكێشێكى ئەم شارەیان نەكرد ەبۆ تەنها جارێك سەردانى ماڵەقوربانیەكى كیمیابارانى ئەم شارەیان نەكردوەوە و لە سۆراغیان نەپرسیون ئەوى سەردانى دەكەن هەر مقەڕو بنكە و بارەگاحیزبى و دامودەزگا حكومیەكانى خۆیانە و بەس ئەوى سەردانى دەكەن هەر مۆنۆمێنتەكەیە ئەو مۆنۆمێنتەى كە بۆ تە دەزگایەكى حیزبى و حكومى نەك مۆنۆمێنتێكى ڕاستەقینەى خەڵكى شارو كارەساتەكەى شارەكەئەو مۆنۆمێنتەى كە شانۆیەكە بۆ نمایش كردنى فرمێسك و گریانى سینەمایى و دبلۆماسى و بەرژەوەندى ئەو مۆنۆمێنتەى كە تیایدا هەڵەبجە بچوك كراوەتەوە من دەمێكە گوتومە كە شارەكەم پێویستى بە مۆنۆمێنت نیە چونكە شارەكەم بۆ خۆى مۆنۆمێنتێكى گەورەیەهەڵەبجە پێویستى بەمۆنۆمێنت نیەبەڵكو پێویستى بە ئازادى ویەكسانى و مافى مرۆڤ وئاوەدانى وخۆشگوزەرانى هەیە ئەم شارە پێویستى بەوەو هەیە كە خاڵى بكرێتەوە لە چەك لەبارەگاى حیزبى 22 ساڵە دەسەڵات لەم شارەدا خەڵكى شارى بەگشتى كردۆتە پلە دوو وخەڵكى حیزبى تایبەت بەخۆشیان بە پلە یەك هەڵەبجە زۆرگەورەترە لەمۆنۆمێنت وڤیستیڤاڵ كە هەڵەبجەى تیادا بچووك دەكرێتەوە .
25ساڵە بازرگانى بەم شارەوە دەكرێ وگیرفان پڕدەكرێ پۆستى حیزبى وحكومى وئیمتیازاتى جۆراوجۆر وەردەگیرێ بەسەرئەم شارەوە 25ساڵە بازرگانى دەكرێ بەسەرئەم شارە وە بەناوى خزمەتگوزاریەوە بەناوى هاوكاریەوە بەناوى هونەرو ئەدەب وڕوناكبیریەوە بەناوى ڤیستیڤاڵى هەڵەبجەوە وبەناوى ..بەناوى..22وساڵە لافیتەى ڕەش چاوى شارەكەمى ڕەش و كوێركردوە
25 ساڵە شارەكەم لە پرسەدایە و دەیانەوێ بۆ هەتاهەتایە شارەكەم لە پرسەدا بێت بۆ ئەوەى بیر لەهیچى ترنەكاتەوە و بێدەنگ بێت 25 ساڵە شارەكەمیان بە پرسە تەخدیر كردوە 25 ساڵە ووشەى شەهیدیان بە شارەكەمەوە لكاندوە ولێى ناكەنەوە دەیانەوێت بۆهەتاهەتایە ئەو ووشەیەى پێوەبێت لە پێناو بازرگانیكردن و بەرژەوەندى خۆیاندا و لە پێناو زیاتر فریودانى خەڵكیدا من نازانم شارەكەم پڕ پڕە لە ئینسانى زیندوو ئیتر نازانم شەهید ماناى چى؟! 25 ساڵە هەڵەبجە باجى ئەم ووشەیەدەدات و دەسەڵاتیش بەسەرئەم ووشەوە باج و بووجە وەردەگرێت 22 ساڵە خەڵكى حیزبى وحكومى بەتەزكیەبوونەتە نوێنەرودەمڕاستى خەڵكى هەڵەبجە بەبێ ئەوەى خە ڵكى هەڵەبجە ئەوانى قبوڵ بێت و هەڵیبژاردبن بەڵكو بەزۆر سە پێنراون
22ساڵەدەسەڵاتى كوردى هەڵەبجە درۆباران و ووتارباران دەكات 25 ساڵ مێژووى كارەساتى هەڵەبجە دەشێوێنرێت وچواشەدەكرێت 25 ساڵە حەڵكى ئەم شارە پشووى نەداوەو نایەڵن پشووبات 22 ساڵەخەڵكى هەڵەبجە ناڕازیە و دەسەڵاتیش تۆمەتى جۆراو جۆردەداتە پەناخەڵكى ناڕازى هەڵەبجە دواتۆمەت تۆمەتى دەستى ئۆپۆزیسیونە كە دەخرێتە پەنا خەڵكى ناڕازى هەڵەبجە
ئەوە ڕاستیەكى حاشاهەڵنەگرە كە خەڵكى هەڵەبجە پێش ئۆپۆزیسیون بۆخۆى ئۆپۆزیسوین بوە و ناڕازى بوە كاتێ هەڵەبجە ناڕازی بوە ئۆپۆزیسیۆنى ئێستا بەشێك بوە لە دەسەڵات ولەگەڵ دەسەڵاتدا بووە شتێ نە بووە ناوى ئۆپۆزیسیون بێت لە كۆتایدا بە و بازرگانانەدەڵێم كە بازرگانى دەكەن بە هەڵەبجەوە ڕۆژێك دێت كە لەم شارەدا دادگاى بكرێن لەسەر بازرگانى كردنتان بە هەڵەبجەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست