ڕوونکردنەوەیەک ... بۆ هوشیارداری !
Tuesday, 10/03/2009, 12:00
2004 بینراوە
ماوەیەکە لێرەو لەوێ هەندێ دەنگنووس ی بوێر لە ماڵپەڕو لاپەڕە بوار ڕەخساوەکاندا ئاماژە بە بابەتێکی هەواڵگری دە دەن لە ژێر مانشێتی بزر بوون و دیار نەمانی پارە ..! وەک...
ئەوەی هێندەی لەبەر دیدم زیندو بێت .(1) لەنێوان ئیدارەی پارێزگای سلێمانی و هەولێر 12ملیار دیناری شاری کۆیە دیار نامێنێت (2) 69 ملیۆن لەبەشی بوژاندنەوەی دڵ لەسلێمانی دیار نامێنێت..
منیش وێڕای دەست خۆشیم لەو بەڕێزانە پێم باش بوو ئەم ڕوونکردنەوە بخەمە بەردیدی خوێنەری خۆشەویست بۆ ئەوەی دیاردەیەکی مەترسیداری وا لایان نامۆ نەبێت و بەشێوەیەکی سادەیەی بەسەریانا تێنەپەڕێ و ئاشنا بن بەم جۆرە پلانە گڵاوەی کە لە دەزگا نهێنی و سیخوڕەکانی دەسەڵاتە مافیاکەی کوردستانەوە بەرێوەی دەچێت .. لە بری خزمەت و خزمەت گوزاری بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .. وەهیوا داریشم هەر کەسە و لە ئاستی خۆیدا هەوڵی بەرز کردنەوەی ئاستی هوشیاری خۆی بدات و زۆر وورد بینانە لە گەڵ پیشەکانیاندا مامەڵە بکەن و خۆیان بپارێزن لە تێوەنەگلانیان لەو جۆرە پلانە بێویژدانیانە بەتایبەتی ئەو کەسانەی لەدائیرە کان و شوێنە حەساساکاندا کار دەکەن .. وە لە هەمان کاتیشدا دەمەوێت ئەوە بڵێم لەگەڵ ئەوەی کە بۆ یەکەم جارە ئەم ڕوونکردنەوەیە ئاشکرا دەکەین وە سەرجەمیشی بەڵگەدارەو لاشمان پارێزراوە و بەرهەمی ساڵانێک لە بەدواچوون و توێژینەوەی تایبەتە بە هاوکاری هەندێ کەسانی دڵسۆز و بەئەمەکی شاری سلێمانی و ستافە بوێرو جەربەزەکانی کوردستان پۆستی خۆشەویست .. وە بەردەوامیش لە کاردابووین بۆ ڕێگرتن و پوچەڵ کردنەوەی ئەو دیاردە نامەردیەتە .. وەبەردەوامیش دەبین .
بەڵێ : ئەم دیاردەیە دیاردەیەکی پلان داڕێژراوە لە لایەن دەزگا نهێنی و سیخوڕیەکانی ئەم دوو دەسەڵاتە مافیایە و بە هاوکاری و بەکارهێنانی هەندێ چڵکاو خۆری ڕسوای کۆمەڵایەتی و چەند بەرپرسێکی دەسەڵات دارو تەنانەت تا دەگات بەوەی کە هاوکاری هەندێ کارمەندی دادگاشی تیایە تا پلەی دادوەریش .. وە ئەوەش ئاشکرایە هیچ کەسێک پلەو پایەی دادوەری شوێنی گونجاوی نادرێتێ هەتا مەرجی مل کەچی و هاوکاریکردنی مافیاکانی دەسەڵات پەسەند نەکات لەجێ بەجێ کردنی پلانە بەد ڕەوشتەکانیان... تەنها مەبەستیش تێک شکان و زەوتکردنی سامان و سوکایەتی کردن و لاوازکردنی ئیرادە و کەرامەتی تاک و کۆمەڵ و تەسلیم کردنیان بۆ مەرامە گڵاوەکانی خۆیان و ڕاگرتنی پارسەنگی سستەمە بەڕێوە بردنە دۆڕاوە ئیداری و سیاسیەکان و بەتایبەتیش ئەم پلانە لەسەر خەڵکی شاری سلێمانی بە شەرەف ئەنجام دەدرێت... زیاتریش بۆ ئافرەت لە چەپەردان ...بشبورن کە هەندێ لە شەفافیەتی ڕوونکردنەوەکە کەم دەکەمەوە لەبەر هۆکاری تایبەت . فەرموو خوێنەری خۆشەویست بە چاوی خۆتان یاسا ببینن.. !
(1) چەند ساڵیک لەمەوبەر 700 هەزار دیناری دائیرەی تەقاعدی و زەمانی سلێمانی لە ڕێگادا دیار نەما ..
بەدواچوونی تایبەت .. دەرکەوت کە ئەو بڕە پارەیە لەڕێگادا دیار نەماوە بەپلانی داڕێژراوی سەرەو نگوم کردنی ئەو بڕە پارەیە .. وە مەبەستیشیان بێڕێزی کردن بوو بە بەڕێوە بەری ئەو دائیرەیە و هەوڵدان بۆ دەرکردنی و پڕکردنەوەی شوێنەکەی بەکەسێکی نەشیاوی چڵکاو خۆرو سەرشۆڕی خۆیان و دوا جاریش سوکایەتی کردن بەبنەماڵە ڕەسەنە مەسیحیەکانی شاری سلێمانی وفشار خستنە سەریان لە ڕێ ی ئەو پلانانەوەو هەوڵدان بۆ دەرپەڕاندنیان لەو شارەو چونکە ئەو خوشکە بەڕێزە لە بنەماڵە ڕەسەنە مەسیحیەکانی سلێمانی بوون جا مەبەستی چی تریان لەپشتیەوە هە بوو ؟ ئەوە دەبێت لە ئەخلاقە دۆڕاوە دەسەڵاتە مافیاکە بپرسرێت.. ئەم خوشکە بەڕێزە بەخت یاوەری بوو لەدەست ئەو دڕندانە ڕزگاری بوو .. ئەوەش پاش ئەوەی دەستە گڵاوەکەیان وەک پاشەڵی مەیمونەکە دەرکەوت ..
(2) خوشكێکی بەڕێزی تر لە دەربەندی خان بە هەمان شێوە خرایە بۆسەی نامەردیەتەوە کە ئەم خوشکە بەڕێزە خێزانی یەکێک لە پێشمەرگە دێرنە ڕاستەقینە کەم ئەندامەکان بوو .
پلان : ئەم خوشکە بەڕێزە بەر پرسی ژمێریاری بوو .. پاش ئەوەی کە پێش وەخت بە پلان کلیلی قاسەکەیان لێ دزیبوو ، کۆپیان لەبەر گرتبوەوە و دوا جاریش کلیلەکەیان بۆ فڕێ دابوەوە و ، ئەو خوشکە بەڕێزەش ئاگاداری هەموو شوێنە بەرپرسەکانی کردبوو .. بەڵام پشت گوێیان خستبوو . پاش چەند ڕۆژێ بە فێڵی ئیفاد ناردبوویان بۆ شوێنێکی تر ، گەرچی زۆر نکۆڵی لێ دەکات بەڵام لە ژێر فشاری نان بڕیندا بەزۆرە ملێ دەینێرن .. دوای ئەوە قاسەکەی دە بڕن کە نزیکەی دوو فەردە دیناری کۆنی دزراوی ئیدارەی خانەقین تیا بووە کە دەسەڵاتی مافیا خۆیان لەو قاسەیەدا دایان ناوە .. دوایش ئەو خوشکە پاکەیان تاوان بار کردو لە گەروی زیندانا توندیان کرد ..تەنانە هێندە کێشەکەیان ئاڵوز کردبوو بە سێ محامی نەیان دەتوانی داکۆکی لێ بکەن ... بەڵام خۆش بەختانە ئەو خوشکە بەڕێزەش بەر بوو پاش ئەوەی مەترسی ئەوەیان لێ نیشت کە ناوبڕی پلانەکەیان کرا بوو لە لایەن دڵسۆزانەوە .. مەبەستیش وونکردنی ئەو پارە دزراوە بوو کە دەسەڵات خۆی لە ئیدارەی خانەقین دزیبووی و دەیویست بێ تاوانێکیش تێوە بگلێنێ ... ئاسەواری دزیەکەی خۆیان وونبکەن ...
(3) خوشکێکی بەڕێزی تر کە نمونەی ئافرەتی پاکی و خۆ ڕاگری شاری سلێمانی یە . بە هەمان شێوە ئەمیشیان لە پلانە نامەردیەکانەوە گلان .. ئەمەیان لە کارگەی چیمەنتۆی سلێمانی بوو .. پاش ئەوەی کە 25 ساڵ بە خزمەت کردنێکی پاک دەکرێت بە بەرپرسی قاسەیەک لەو کارگەیە و پاش ماوەیەک بە پلانێکی داڕێژراو قاسەکەی دەبڕن و تومەتیان دایە پاڵ ئەم خوشکە بەڕێزەو توشی گێچەڵیان کردو لەبەندیخانە توندیان کرد بۆ ئەوەی پلانە نامەرد یەکەی خۆیان پەردە پۆش بکەن .. بەڵام بەهاوکاری و خەمخۆری هەندێ لە بەڕێزان . ئەم خوشکەش لە قوڕگی یاسای ئەو تیمساحانە ڕزگاری بوو .. بەڵام پاش بەدواچونێکی چڕو پڕی زۆر ووردکاریانە وئاشکرا بوونی جۆری پلانە گڵاوەکە ..
(4) دیار نەمانی بڕێ پارەی شارەوانی سلێمانی .. لە بری ئەو بڕە پارەیە پێنج ئافرەتی بەڕێزی شارەوانیان تاوان بار کرد ..
(5) ساختە چێتیەکەی وەزارەتی دادی مافیاکان کە لەلایەن خودی وەزیری دادی مافیاکانەوە ئەنجام دراو و ئافرەتێکی بێتاوانی وەک پەریان تێوە گلان و بوە مایەی دەرخستنی ڕووی ڕەشی بێ یاسایی پیاوە مافیاکان لەنیوەند ڕاگەیاندنی جیهانیو سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ . کە ئەو ئافرەتە بێ تاوانە پاش ئەوەی کە تومەت باریان کرد بە دزینی 18 دەفتر دۆلار و ناوزڕاندنی و پاش دووساڵ هێشتنەوەی لە قوڕگی زینداناو دادگایی کردنی. ئەویش بەهۆی فشاری کەناڵە ڕاگەیاندنەکانەوە بوو .. دەرەنجامیش دەرکەوت کە تەنها 825 هەشت سەدو بیست و پێنج دۆلار دیار نەماوە کە ئەوەش لەسەردەمێکدا بووە ئەم ئافرەتە بەر پرس نەبووە لێ ی ..و وە بڕیاری دادگا ڕزیوەکەش چوار ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاند.. مەبەستیش تەنها ناوزڕاندن و بێڕێزی کردن بوو ... بۆیە لەکۆتایدا دەڵێم ئەمەش ووڵاتی یاساو مافی مرۆڤ لەلایەن ئەو میکرۆبانەی کە دەڵێن خەبات و ماندو بونمان هەیە ... ڕووی خۆتان و خەبات و ماندوو بونەکەتان ڕەش بێت ... وە دەشیانەوێ وەزارەتی دادی عێراقیش بەمان بسپێردرێ ...
وە لێرەشەوە دەمەوێت ئەمە بۆ وەزارەتی دادی خائینان و مافیاکان دووبارە بکەمەوە کە ئەو کێسانە هەمووی بۆ ئۆباما و شوێنە بەر پرسەکانی تریش دەنێرین..
ئەمەش پێشکەش بەبۆنەی یادی ڕۆژی ژنانی جیهانی و ڕوو ڕەشیش بۆ دەسەڵاتی مافیاو 28 ڕێکخراوی ئافرەتان لە کوردستان .. کە تائێستا نەیان توانی داکۆکیەکی ڕاستەقینە لە مافی ئافرەت بکەن .. بۆیە من ئەو ڕێکخراوانە بە تۆڕی ڕاوی بەرپرسە مافیاکانیان دەزانم .. وە لێرەشەوە دەمەوێت خوێنەری خۆشەویست ئاگادار بکەمەوە .. هەندێ لەو کارە قێزەوەنە بێ یاساییانە بە شێوەی زنجیرەیی پێشکەش دەکەین لەم سایتە ئازیزەوە و تەرجومەکردنیشی بۆ زمانە جیا جیا کان و ناردنی کۆپیشی بۆ شوێنی تایبەت ...
ڕۆشار 2009-03-07