کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سێ ئۆپۆزیسیۆنی قولاپی، به‌ دڵی تاله‌بانیی و بارزانیی

Wednesday, 06/04/2011, 12:00


هیچ کام له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵه‌ و یه‌کگرتوو,  ئۆپۆزیسیۆنی کوردی نیین‌، ئه‌وه‌ ئێمه‌ین‌‌، که‌ به‌ هه‌ڵه‌ له‌مان‌ و له‌ مانای ئۆپپزیسیۆن گه‌یشتووین. ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه ئه‌و ده‌نگه‌ ناڕازیی و توڕانه‌یه‌، که‌‌ له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رای ئازادیدان، داوای رۆیشتن و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی مه‌سعود و جه‌لال ده‌که‌ن، داوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتیی بنه‌ماڵه‌ و ده‌سه‌ڵاتیی به‌حیبزببوونی حکومه‌ت ده‌که‌ن، ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه‌ ئه‌وانه‌ن، که‌ هاوبه‌شی حکومڕانی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیی ناکه‌ن، نوێنه‌ر و په‌رله‌مانتاریان له‌ په‌رله‌مانی عێراق و کوردستاندا نییه‌، ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وانه‌ن که‌ وه‌زیریان نییه‌ له‌ حکومه‌ته‌که‌یاندا، حیمایه‌ و چه‌کداریان نییه‌، پاره‌ و سواڵانه‌ وه‌رناگرن، له‌ بودجه‌ی دزراو خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند ناکه‌ن، موڵک و زه‌وی هاوڵاتییان داگیرناکه‌ن، به‌رپرس و لێپرسراوه‌کانیان پشکیان له‌ کۆمپانیا و خێروبێره‌ دزراوه‌کاندا نییه‌. ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وانه‌ نیین که‌ خانه‌نشینی وه‌زیریی وه‌رده‌گرن و ده‌ڵێن ئێمه‌ش ئۆپۆزیسیۆنیین.  ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وانه‌ن له‌ به‌ر ده‌رکی سه‌رای ئازادیی به‌ڕووناکی له‌به‌ر ده‌م تیشکی خۆردا هاوارده‌که‌ن بۆ نان، بۆ کار و دژی ناره‌وایی و ناهه‌قیین، نه‌ک وه‌ک ئه‌مانه‌ی ناوی خۆیان ناوه‌ ئۆپۆزیسیۆن و له‌ ژووره‌ تاریکه‌کاندا پشت له‌ خه‌ڵکی ده‌که‌ن، به‌ ئاره‌زووی خۆیان بڕیار و رێککه‌وتننامه‌ مۆرده‌که‌ن. ئۆپۆزیسیۆن پیر و په‌ککه‌وته‌ی سیاسیی رابه‌رایه‌تی نا‌کات، که‌ به‌ عه‌قڵی شاخ، ره‌فتارئاسا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵکدا ده‌که‌ن.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌لماندی بۆ ئه‌وه‌ نه‌ هاتووه‌ گۆڕان بکات، به‌ڵکو ئه‌وه‌ دروست بووه‌  گۆڕان له‌بار به‌رێت و ده‌سه‌ڵات به‌ پێوه‌ رابگرێت. گۆڕان ته‌نها به‌و گه‌نجانه‌ ده‌کرێت که‌ له‌ فرتوفێڵی سیاسه‌ت نازانن، گۆشکراوی ده‌ستی حیزبه‌ کلاسیکییه‌کان نیین، گۆڕان ئه‌وانه‌ ده‌توانن بیکه‌ن که‌ دۆست و هاوڕێی سه‌رکرده‌ و لێپرسراوه‌کان نیین. ئه‌وانه‌ ده‌توانن بیکه‌ن که‌ سیاسه‌ت و بازرگانی تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ناکه‌ن.
ئێمه‌ پێویسمان به‌ نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌که‌،  ده‌رس له‌ شکستیی ئه‌و مێژووه‌ وه‌ربگرین، که‌ ئه‌وانه‌ی رۆڵیان تێدا بینیوه‌، دووریان بخه‌ینه‌وه‌، نه‌ک دووباره‌ بیانهێنینه‌وه‌ و به‌ هه‌ڵدێرماندا به‌رن‌.
گۆڕان و کۆمه‌ڵه‌ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، هونه‌رمه‌ندن له‌ دروستکردن و له‌ نه‌خشاندنی ئه‌و تابلۆیه‌ی، که‌ رووی جوان بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردیی دروست ده‌کات، زیره‌ک و وریان  ئه‌و تابلۆیه‌ له‌ ژوور سه‌ری ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵواسن. ئێوه‌ش ئه‌ی ئۆپۆزیسیۆنه‌ راسته‌قینه‌کان، ئه‌و تابلۆیه‌ فڕ ده‌ن، له‌ شوێنی تابلۆی گه‌نجانی 17ی شوبات هه‌ڵواسن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە