کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاپه‌ڕینه‌که‌ خه‌ریکه‌ هه‌موو شوێنێک ده‌گرێته‌وه‌، زه‌ڕایینیش راپه‌ڕیینی ده‌ست پێکرد

Wednesday, 16/02/2011, 12:00


هه‌ر ئیستا کوردستانپۆست هه‌واڵی پێ گه‌یشت، که‌ هاوڵاتیانی زه‌ڕاین کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که‌ی خۆیان کردووه‌، توانیویانه‌ که‌ رێگای نێوان سلێمانی و زه‌ڕاین بگرن، ته‌قه‌یه‌کی زۆر له‌ نێوان هێزی پاراستن و هاوڵاتیانی زه‌ڕایین کراوه‌، تا ئیستا دیار نییه‌ چه‌ند کوژرا و یان بریندار هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هاوڵاتییه‌ چه‌کداره‌کان رێگایان له‌ تانکه‌ نه‌وته‌کان گرتووه‌ ناهێڵن هیچ سه‌یاره‌یه‌ک به‌و دیودا بچێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنێکی تری ئه‌م راپه‌ڕینه‌یه‌.
ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ سه‌ری لێشێواوه‌ و نازانێت چی بکات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌کان وای راده‌گه‌یه‌نن ، که‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خائین و دز و داوێنپیسانه‌ داده‌ماڵرێنو هیچیان نامێنێ. لێره‌وه‌ داوا له‌ هه‌اوڵاتیان ده‌که‌ین، که‌ تا ده‌توانن نه‌هێڵن زیان به‌ خانو و موڵکی حکومی بگه‌یه‌نرێت وه‌کو خه‌سته‌خانه‌ و شوێنه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان، هه‌ر که‌سێکیش له‌و چه‌کدارانه‌ی سه‌ر به‌ بنمه‌اڵه‌ وه‌کو ئاسایش و دژه‌ تیرۆر ده‌ستیان کرده‌وه‌ و خه‌ڵکیان کوشتن ، ئێوه‌ش ده‌ستیان لێ مه‌پارێزن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە