کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێویستە دەسەڵات تێگەیشتبێت...؟؟

Wednesday, 15/02/2012, 12:00





گومان لەوەدانییە،كە خۆپیشاندان دەست پێدەكاتەوە،ژمارەى دەنگە نارەزاكان زۆر زیاتر لە مشەخۆرو موچەخۆرەكانى حزب.ئەگەریش زەمەن بەدەس دەسەڵاتى كوردى بووایە بێگومان (17) شوباتى تەئجیل ئەكرد.بەڵام زەمەن لە بەرژەوەندى كەس نییە نەك دەسەڵات.ئەزانن بۆ..؟.یەكەم دەسەڵات خۆى خوڵقێنەر و كارگەى ئەو دەنگ و رەنگە ناڕازییانەیە كەهەن و زیادیش ئەكەن،دووەم ئۆپۆزسیۆن تائێستا راو بۆچون و بەرنامەیەكى دیارى كراوى نییە،سێ یەم: نوخبەو ڕۆشنبیرەكان بەگشتى بەهاى ئەوەنین جێگاى دڵخۆشى بن،ئەوەشى لەشەقامدایە و ناڕازین هەر یەكەو لەئاوازێك ئەخوێنێت.
لەمە بترازێت،بارودۆخى ناوچەكەش ئەكوڵێت و تارماییەكیش دیارنییە لە ڕووى قەومى و ئایندەگیەوە،نازانین ئێممە چیمان بەسەردێت.لێرەوە یەكێتى و پارتى دڵنیائەكەمەوە،ئەگەر وەكو مرۆڤ هەڵس و كەوت لەگەڵ مرۆڤدا نەكەن،خۆیان باجى گەورەى هەر زیانێك ئەدەن.ئەگەر چى ئەوان ئومێدى چاكسازییان لاى هاوڵاتیان سفركردۆتەوە،كە ئەوپەڕى تاریكى تونێلەكەیانەو،ڕووناكیەكەشى شەقام و بەرەى گەل ئەیبینێت،خەڵك لە نەبونى هەر كەسێكى تر بەفریادڕەس ئەزانن.لەم قۆناغە ترسناكەدا ئەوان نەك هەر كادرەكانى خۆیان بەڵكو كەسەنزیكەكانیشیان دادیان نادەن.بۆیە لەهەر كاردانەوەیەكى دەسەڵاتدا،دەیان جار ناخى ئێمەومانانێك ئەهەژێنێت و كاردانەوەى ئەولاترى بەدوادێت.
واتێنەگەن،شەقام هەتیووەو بەرنامە نییەو،هەڵەو پەڵەكانى پێشووترى سەرا بەهۆى نائیدارەیی و نەزانینى هەندێك و بێ پلانى ئۆپۆزسیۆنەوە دووبارە ئەبنەوە،نا..نا..ئێوە فرسەتێكى گەورەتان لەدەستداوە بۆ ئاشت بونەوە،بۆ چاكسازى و گۆڕانكاری،نەك هەر نەتانكرد بەڵكو واوەتر و گەندەڵ تر بوون.وای ئەبینم هەندێك لە قیادییەكانى یەكێتى و پارتى بەعەمدەن حەز بەدروستبونى پشێوى و براكوژى بكەن،چونكە هەر بەسروشت لەسەر كوشتنى براكانیان ڕاهاتوون.دەستێكى باڵاتان لەمەدا هەیە.
ئەگەر پێشووتر لەمەڕ،ڕاوەستانى خوێن و توڕەبوون لەسیاسەتى ئۆپۆزسیۆن هەوڵى ڕاگرتن و سەركۆنەكردنى ئیدارەى خۆپیشاندانمان كردبێت،ئەگەر پێشووتر ئێران و ئەمریكا بەرژەوەندییان تێك نەچوونى دۆخى ئەم ناوچەیە بووبێت.دواتر نەك هەر ڕێزتان لەكەس نەنا،نەك دواى قوتاربونتان لە خۆپیشاندەران ملتان بەكەس نەداو گوێتان نەگرت،بەڵكو بێمنەت و بوغراتر بوون..بوغراییش وەك ئەسپە شێتەكە وەهایە هەر كەس سوارى بوو هەر ملى ئەشكێنێت.لەپاڵ ئەوەى نەسیحەت و پشتیوانى و پرۆژەى خۆمان بەهەر ڕێگەیەك بۆ برا شۆرشگێرەكان بەیانكردووە،بەدەسەڵاتیش ئەڵێین:
*ئەبێت ئەو قەناعەتەتان لادروست بووبێت كەناتوانن هەموو میدیا بكوژن،ناتوانن بەچاودێرى و سانسۆرى پەیوەندییەكان لەمپەرێك دروست كەن،ناتوانن فەیس بووك تیرۆر بكەن،هەموو دەنگە ناڕازییەكان كپ بكەن.بۆیە باشتر وایە بزانن زانستیانە چۆن تەنزیمى سلوكى تاكەكان ئەكرێت.خەڵك چى لێتان ئەوێت.
*ئەبێت دەسەڵات وابكات،قەناعەت بكات هەر هەنگاوێكى بۆپێشەوە دوو هەنگاوى بۆ دواوە هاویشتووە،هەنگاوەكانى بۆ چاكسازى وەكو هەنگاو ڕۆشتنى كیسەڵ بوون.
*تەقە كردن و هەڕەشەكردن،كارى ئەوان مەیسەر ناكا،ئەمڕۆ خەڵكیش لەماڵەكانى خۆیان چەك و تفەنگیان هەیە.خەڵكێك بە داخى ناعەدالەتى و ستەم دێتە جادە،ئێوە چۆن ئەیكوژن..؟.مەگەر ئەمڕۆ كەس خانەوادەى نییەو كومەڵگەى كوردى كۆمەڵگەیەكى تاهەنووكە نیمچە خێڵەكى نییە..؟.
هەر پێشمەرگەیەك یان پۆلیسێك لەم ولاتە تەنها بۆ مووچەو بژێوى ژیانیان ئەم كارەیان هەڵبژاردووەو ئێوە نەگەیشتون بەئاستى سوپایەكى خاوەن باوەڕو بەتەكنیك و دژى میللەت بوەستن،بەڵكو ئەبێت وابزانن كە شەڕ كەرتان نییە یان دەگمەنە.ئەوە ئێمەو ئێوەش ئەبینین.دواجاریش لەهەر كوچەیەكى ئەم دونیایە بن،هەر ئەبێت سەرشۆڕى بەردەم دادگاكان بن.
بۆیە لەكۆتاییدا ئەڵێم: لەكاتى خۆپیشاندان و،لەدواى دامركاندنەوەش چەند جارێك وەكو مار پێوەتان داین،ئێمەتان گەست،بەڵام بەهێزتان كردین.
[email protected]


.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە