کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خیتابی خیانی حیزبی شیوعی

Saturday, 13/03/2010, 12:00


من گومانم له‌ سه‌لام عه‌بدوڵلا و سه‌رۆ قادر هه‌یه‌، که‌ چۆنه‌ ئه‌م‌ شیوعییه‌ی ئه‌مڕۆ و ئه‌و کۆنه‌ شیوعییه‌ی دوێنێ‌، به‌ ده‌نگێک و له‌ سه‌نگه‌رێکه‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی مافیای بارزانیی و تاڵه‌بانی ته‌قه‌ ده‌که‌ن، ئه‌م به‌ناوی شیوعییه‌کی ئازاده‌وه‌، ئه‌ویان به‌ناوی پارتییه‌کی به‌رپرسه‌وه‌‌، ئه‌میان له‌ قه‌ڵای سه‌وزه‌وه‌، ئه‌ویان له‌ قه‌ڵای زه‌رده‌وه‌ په‌لامار ده‌ده‌ن؟

پێش ئه‌وه‌ی عه‌زیز حاج بچێته‌ باوه‌شی به‌عس، له‌گوتارێکی ناوداریدا ئه‌ڵێ: ئه‌و شیوعیه‌ دۆڕاوه‌ی که‌ گووم بوو، به‌رده‌رگای ئه‌من و استخباراتی ڕژێمی بۆ بگه‌ڕێ.
عه‌زیز حاج ڕاستی کرد، ئه‌و که‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی حیزبی شیوعی عێراقی بوو، خۆی دۆڕا و هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌رگای ئاسایشدا پاسه‌وانی پاراستی به‌رژه‌وه‌نده‌ییه‌کانی به‌عسی ڕووخاوی ده‌کرد.
په‌یوه‌ندی حیزبی شیوعیی و کۆمپانایا و دوکانه‌که‌ی ‌(پ. د. ک) که‌ خاوه‌نه‌که‌ی مه‌سعودی کوڕی مه‌لا مسته‌فایه و پاش مه‌رگی مسته‌فای باوکی به‌ میراتیی بۆی ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ کۆن و ئاڵۆزاوییه‌. جگه ‌له‌وه‌ش زۆرینه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دان، که‌ خودی حیزبی شیوعی، کۆمپانیای (پ. د. ک)ی په‌روه‌رده‌ کردووه‌ و ده‌رسی داداوه‌، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ له‌و باوه‌ڕادان، ئه‌گه‌ر حیزبی شیوعی دایه‌نی (پ. د. ک)ی نه‌کردایه‌، ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که‌ ناوی حیزبه‌، ماڵئاوایی له‌ ژیان ده‌کرد. تێکه‌ڵیی نێوان کۆمپانیای (پ. د. ک) و حیزبی شیوعی، هینده به‌هێز بوو، خالد به‌گداش سکرتێری یه‌که‌می حیزبی شیوعیی سوری، که‌ ئه‌ویش هه‌ر کورد بووه‌، گوتویه‌: وه‌ک شه‌کر و چایه‌.
حیزبی شیوعی عێراق هه‌وڵی زۆریدا، تا مسته‌فا بارزانیی خاوه‌نی کۆنی کۆمپانیای (پ. د. ک) شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌عسدا نه‌کات، چونکه‌ زۆرینه‌ی داواکانی کورد جێبه‌جێکرابوو، هه‌روه‌ها حیزبی شیوعی له‌وه‌ دڵنیا بوو، ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌داخوازی ئینگلیز و ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیله‌، حیزبی شیوعی ڕاشکاوانه‌ ئه‌م بۆ چونانه‌ی خۆی له‌ ئه‌ده‌بیاتی خۆی پێش شه‌ڕه‌که‌ بڵاو کرده‌وه‌، ئیتر هه‌ر له‌ ڕێگای گه‌ل و بیری نوێ و ڕۆشنبیری تازه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌روه‌ک کیانووری سکرتێری حیزبی شیوعی ئێران باسی ده‌کات، ئه‌وان سه‌ر به‌ سۆڤێت بوون تا سه‌ر به‌ ئێران و به‌ عێراق بن، به‌ فه‌رمانی سه‌رانی سۆڤیه‌ت ده‌بوو، هه‌وڵ بده‌ن مسته‌فا بارزانی ڕازی بکه‌ن، شه‌ڕه‌که‌ نه‌کات، هه‌رچه‌ند نه‌کردنی شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ڵی کورد بوو، به‌ڵام بۆ مستافا بارزانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد گرنگ تر بوو، ئه‌سه‌ڵه‌ن مسته‌فا بارزانی ته‌قه‌ی سه‌ری ده‌هات، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌ سه‌ره‌تان ماڵئاوایی کرد، مه‌لا مسته‌فا تێنه‌گه‌یشت، که‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد چییه ‌و چی نیه‌!
مه‌لا ماسته‌فا هه‌ر کاتێک باسی ناێژه‌نکردنه‌وه‌ی کشتوکاڵی بکرایه‌، ده‌بیست، ئیتر ئه‌و خۆی توڕه‌ ده‌کرد.
ئاشکاراشه‌ مه‌لا مسته‌فا خۆی له ‌مه‌سه‌له‌ی (ئیسلاح زه‌راعی) تێنه‌ده‌گه‌یشت، مه‌سته‌فا بارزانی ده‌رکی به‌وه‌ نه‌کرد، که‌ ئیسلاح زه‌راعی واتای لێسه‌نده‌نه‌ه‌ی زه‌وی و زاره‌ له‌ ئاغاو ده‌ربه‌گه‌کان پاشان دابه‌شکردنیان به‌سه‌ر جوتیاره‌کاندا، ئه‌وه‌ ئاغاکان و ده‌ره‌به‌گه‌کان بوون، که‌ هانی مه‌لا مسته‌فایان ده‌دا، مه‌لا مسته‌فاش زیاتر گوێبیستی ئاغاو ده‌ره‌به‌گاکان زیاتر بوو، تا‌ دایه‌نه‌ به‌خێوکه‌ره‌که‌ی، حیزبی شیوعی عێراقی بوو.
مه‌لا مسته‌فا له‌ دوو کاتی له‌یه‌ک چوو، له‌ دوو کاتی جیاوازدا، سامانی خوێنی هه‌ژارانی کرده‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی خۆی، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیزمی جیهانی، یه‌که‌م شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ عه‌ب‌دولکه‌ریم قاسم، یه‌که‌م که‌ خودی قاسم کورد بوو، هه‌روه‌ها دووه‌م قاسم که‌سێک مایل به‌ چه‌پ و ئادیخوازبوو، هه‌روه‌ک دوکتۆر محه‌مه‌د مسه‌دق ڕابه‌ری نیشتیمان په‌روه‌رانی ئێران، له‌ قوڵایی دڵه‌وه‌ دژبه‌ جه‌نگ و شه‌ڕ و فه‌رته‌نه‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ ئیمپریالیزم قاسم و مه‌حه‌مد مسه‌دقی نیشتیمان په‌روه‌ری ئێرانیان ده‌رپه‌ڕاند، له‌ جێگه‌ی قاسم، سه‌دامیان دانا و له‌جێگه‌ی موحومه‌د مسه‌دق سای ئێرانیان هێنایه‌وه‌ و دایان نا.
به‌کورتی مسته‌فا بارزانی له‌ پێش هه‌ردوو شه‌ڕه‌که‌دا، ده‌یان بگره‌ سه‌دان شیوعی کوشت و سه‌دانی دیکه‌شێ سه‌رگه‌ردانی ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ و دراوسێ کرد، ته‌نانه‌ت، به‌ فه‌رمانی خودی مه‌لامسته‌فا جوتێارێکی جه‌ربه‌زه‌ی وه‌ک ئه‌حه‌ی خله‌یان سوتاند.
جگه‌ له‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌، که‌ مه‌لا مسته‌فا به‌ستی، له‌گه‌ڵ شای ئێران و ئیمپریالیزمی جیهانی ئه‌مریکاو ئینگلیز و ئیسرائیلدا، ‌ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی سه‌دان که‌سایه‌تی شۆڕشگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی خۆرهه‌ڵات و باکووری کوردستان، جگه‌ گرتن و کوشتن و بازرگانی به‌ گیانی سه‌دان پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌کرد، نمونه‌ی وه‌ک سلێمانی موعینی و هاوڕێکانی که‌ خۆی ده‌دا له‌ زیاتر 500 پێشمه‌رگه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ ‌به فه‌‌رمانی مسته‌فا بارزانی گیران و ڕاده‌ستی ساواک کران. له‌ باکوریش دکتۆر شوان و هاوڕێکانی که‌ پاشماوه‌ و گۆڕیشیان هێشتا دیارنییه‌.
به‌ ڕێکه‌وت، له‌گه‌ڵ کادرێکی حیزبی شیوعی عێراقی عه‌ره‌ب له‌ دیمه‌شق بوومه‌ براده‌ر، که‌ کوردییه‌کی پاروی ده‌زانی، کاک مشعه‌ل که‌سێکی قسه‌که‌ر و قسه‌ خۆش بوو، خۆی شیعه‌بوو، هه‌زارن نوکته‌ی له‌سه‌ر شیعه‌ بۆ گێڕامه‌وه‌، به‌ زوویی کاک مشعه‌ل بووه‌ هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌وتی جوانمێرانه‌ی کاک مشعه‌ل خۆی بوو، به‌زوویی ده‌بوو به‌خۆشه‌ویستی که‌سانی دیکه‌. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌ پێشمه‌رگه‌کۆنه‌کانی دیکه‌م بیست که ‌کاک مشعه‌ل پێشمه‌گه‌یه‌کی قاره‌مان و ساده‌ و خۆبه‌خت بووه‌ و تا ئێستاش هه‌مان که‌سایه‌تیه‌‌ و که‌سێکی هه‌ڵوێستفرۆش نییه‌، چونکه‌ دواتر تێگه‌یشتم که‌ ده‌یان جار کردویه‌تی به‌هه‌را له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی پارتیی و یه‌کێتیی، ئه‌ویش له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری پێشمه‌رگه‌ برینداره‌کانی ئه‌وان. دواجار که ‌کاک مشعه‌لم دیت، بیره‌وه‌رییه‌کانی هه‌ژار موکریانی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، لێی پرسیم، ئه‌رێ ده‌توانیت تێم بگه‌یه‌نیت، که‌ بۆ (جگه‌ر خوێن)ی شاعیر بۆ وای له‌خۆی کردووه‌؟
پرسیی: بۆ چی کردووه‌؟
وتم: جگه‌ر خوێن لای نه‌ته‌وه‌ییه‌کان پشتی کۆمه‌نیسته‌کانی ده‌گرت، بۆیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان سه‌روچاوی جگه‌ر خوێنیان خوێناوی ده‌کرد، که‌چی به‌هه‌مان شێوه‌ له‌لای کۆمه‌نیسته‌کان پشتی نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ده‌گرت، کۆمه‌نیسته‌کانیش به‌شێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌کان سه‌روچاوی جگه‌ر خوێنیان خوێناوی ده‌کرد.
ڕاستییه‌که‌ی، من وه‌ڵامی ئه‌و کاره‌ سه‌یره‌ی مام جگه‌رخوێنم بۆ نه‌دۆزرایه‌وه‌، ڕۆژگار هات و چوو، 4شه‌مه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ په‌رلامانی عێراق، له‌پڕ کاک مشعله‌م دیته‌وه‌، له‌یه‌کێک له‌ بازاڕه‌کانی ئه‌وروپا، پاش چاک و چۆنی، خواردنه‌وه‌ی کوپێک قاوه‌، پرسیم، به‌شداری ده‌نگدانت کرد، ئه‌گه‌ر فزولی نه‌بێت، ده‌نگت دا به‌ کێ یه‌که‌م، دوه‌م ئایا ڕۆژنامه‌ کوردییه‌کان یا سایته‌ ئه‌لکترۆنیه‌کان ده‌خوێنیته‌وه‌، سه‌رۆقادر، سه‌لام عه‌بدوڵا ده‌ناسێت، یانا؟
مشعه‌ل وتی: به‌ڵی هه‌میشه‌ هه‌رچییه‌کی کوردیم ده‌ست بکه‌وێت، ده‌یخوێنمه‌وه‌، گله‌ییشم هه‌یه‌ له‌ هاولاتی و لیڤین، چونکه‌ گه‌لی کورد پێویستی به‌و جۆره‌ ده‌نگه‌ زیاتره‌ تا ده‌نگه‌کانی دیکه‌، خۆزگه‌ سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کانیان ئازاد ده‌کرد بۆ خوێنه‌ری کورد.
ڕاشکاوانه‌ش ئه‌ڵێم وه‌ک شیوعییه‌ک ده‌نگی خۆمدا به‌گۆڕان.
زۆرم به‌لاوه‌ سه‌یر بوو، که‌ که‌سێکی عه‌ره‌ب ئاوا و کوردانه‌ بیرده‌کاته‌وه‌ و ده‌نگی خۆی ده‌خاته‌ پاڵ کورد. ئیتر منیش باسی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی لیستی گۆڕانم کرد، که‌ له‌ هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستاندا قه‌ومانیان.
ئه‌و قاره‌مانییه‌ی ئه‌و 25 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی سه‌ربه‌لیستی گۆڕان ئه‌نجامیاندا له‌ په‌رله‌مانکه‌ی کوردستان، هێنده‌ گه‌وره‌یه‌، ڕوحی قازی نه‌مری شادکرد، ئه‌و ڕووداوه‌ هێنده‌ی کۆماری مه‌هه‌باد گه‌وره‌یه‌، ئه‌و کاره‌ ئه‌و 25 قاره‌مانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئیسلامیه‌کان، بۆ هه‌تا هه‌ته‌یه‌ مێژوویه‌کی پڕسه‌روه‌ریه‌ بۆ مێژوو، که‌ گه‌لی کورد شانازی پێوه‌ بکات.
بۆ به‌ هه‌موو توانام، هه‌رچی له‌ده‌ستم بێت، ئه‌نجامی ده‌ده‌م بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی گۆڕانخوازان.
وتم هاوڕێ 8 ملیارد بودجیه‌که‌ی خه‌یاڵیه‌، ئه‌گه‌ر تاوتوێ بکرێت، که‌ ته‌نها بۆ شاره‌ سلێمانی وهه‌ولێر، هێنده‌ زۆره‌، ده‌تواندرێت، ئازار و برینی هه‌زاران ساڵه‌ی پێ سارێژ بکرێت، به‌ڵام مه‌سعود و جه‌لال هه‌مووی بۆ خۆیان ده‌دزن، ته‌نها بۆ چاوبه‌ست، چه‌ند دۆلارێک ده‌ده‌ن به‌ ڕۆژنامه‌نووسان و هیچی دیکه‌.
جگه‌ له‌وه‌ش به‌ ڕۆژی ڕوناک 5 ملیارد له‌ نێوان کۆپانیای (پ. د. ک) و پوکدا، گووم بووه‌، که‌سیش خۆی ناکات به‌خاوه‌ن، 5 ملیارد زۆر زۆره‌، یا الله‌ ئه‌مه‌نه‌ چ مافیایه‌کی بێویژدانن!


هاوڕێ ئه‌و کوردستانه‌ جوان و ڕه‌نگینه‌ وێرانکراوه‌، به‌ ده‌ستی ئه‌و دوو مافیا، هاوڕی یه‌مه‌ن نزیکه‌ی 30 ملێۆن ئینسانه‌ بودجه‌ی ساڵانه‌ی ناگاته‌ ملیارد، هوڕێ وه‌ڵا مه‌سعود و جه‌لال سه‌ره‌تانن بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ئینجا ئه‌و وتی: ئه‌گه‌ر یاسا له‌ کوردستان هه‌بوایه‌ ده‌بوو، سه‌رۆ قادر له‌سه‌ر ناماوقوڵیه‌کانی به‌ سه‌ختی سزابدرایه‌ به‌گرانترین سزا، چونکه‌ هه‌رگیز به‌عسیش به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌رۆ قادر ناماقوڵی هه‌رگیز نه‌کردوه‌، ئیتر ئه‌وانه‌ سه‌گی ڕاوی ده‌سه‌لاتن.
سه‌رۆک ئۆجه‌لان هه‌ر هیچی نه‌کردبێت، 25 ملێۆن کوردی له‌ قوڕگی گورگ ڕزگارکرد، ئه‌مڕۆنا سبه‌ی به‌ئاوات ده‌گه‌ن، سه‌لام عه‌بدوڵا په‌لاماری ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ ده‌دات، ئه‌گه‌ر سه‌لام شه‌رمه‌زار نابێت، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی که‌ بێده‌نگن، شه‌رمه‌زار بن و مرۆڤ خۆی وه‌ڵامی ده‌ست بکه‌وێت.
ئێمه‌ هه‌وادارانی گۆڕانخوازان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ ویژدانه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ نابه‌رابه‌ریان ده‌که‌ن، ئاواتمانه‌ که‌ ئه‌و 8 ملیارد دۆلاره‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان، دوو مافیا ئاودیوی نه‌کات بۆ خۆی، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ سامانی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌، نه‌ک دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای جه‌لال حسامه‌دین و مسعود مسته‌فا.
ده‌توانیت له‌ سه‌لام عه‌بدولا بپرسن: که‌ ئایا ئه‌و خیانه‌ته‌ و زیانه‌ی مه‌سعود مسته‌فا به‌ نه‌ته‌وه‌ی کوردی گه‌یاندوه‌، گه‌وره‌تر نیه‌، له‌ زیان خیانه‌تی به‌غداد و تاران و ئه‌نقه‌ره‌ و شام؟
ته‌نها بۆ بیر هێنانه‌وه‌، ماڵی مسته‌فا بارزانی ئاشبه‌تاڵی به‌ شۆڕشێک کرد، له‌سه‌رداخوازی شای ئێران و ئیمپریالیزمی جیهانی، ئه‌وه‌بوو ڕۆشنبیران و ئازادی خوازان ته‌نانات، شیوعیه‌کان نوێنه‌ریان نارده‌ لای مه‌لا مسته‌فا، که ‌هه‌رچی کردوه‌ ئاشبه‌تاڵ نه‌کات بۆ نمونه‌:
که‌ریم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی له‌ چاپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی جه‌ماوه‌ر نیوز که‌ ڕۆژنامه‌ نووس نه‌وشیران شه‌ریف دیداری له‌گه‌ڵدا ساسزداوه‌، ئه‌ڵێ: زۆر هه‌وڵمان له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فادا که‌ ئاشبه‌تاڵ نه‌کا، که‌ریم ئه‌حمه‌د ئه‌ڵێ: گوتمان به‌ مه‌لا مسته‌فا ئێمه‌ له‌ جه‌بهه‌ له‌ گه‌ڵ حکومه‌ت ڕاده‌گرین و له‌گه‌ڵتاندا له‌ گه‌ڵ ڕژێم شه‌ڕ ده‌که‌ین، به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا گوێی بۆ ڕانه‌گرتین.
مه‌لا عبدوڵڵای حه‌سه‌نزاده سکرتێری حیزبی دیموکراتی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌ڵێ: ئێمه‌ بڕیارماندا که‌ به‌ مه‌لا مسته‌فا‌ بڵێین‌ ئاشبه‌تاڵ نه‌کا، ئه‌و کاته‌ من چووم تا په‌یامه‌که‌ی پێبگه‌یه‌نم، له‌ ڕێگا له‌ وڵاخه‌که‌م که‌وتم و قاچێکم شکا، به‌ڵام من نه‌گه‌یشتم به‌ مه‌لا مسته‌فا، مه‌لا مسته‌فا ئاشبه‌تاڵی ڕاگه‌یاند، چونکه‌ ویستمان به‌ مه‌لا مسته‌فا بڵێین شه‌ڕ ڕامه‌گره‌، هه‌موومان هاوكاریت ده‌كه ین‌.
(هه‌رچه‌ند که‌ مه‌لا مسته‌فا ده‌یان که‌سایه‌تی کوردی خۆرهه‌لاتی کوردستانی گرت و فرۆشتنی به‌ شای ئێران و بووه‌ هۆی دواکه‌وتنی قۆناغه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوای گه‌لی کورد، هێشتا ئه‌وانه‌ی بیریان له‌ کورد و کوردستان ئه‌کرده‌وه‌، چاوپۆشییان کرد، له‌ خیانه‌ته‌کانی مسته‌فا بارزانی، به‌و هیوایه‌ی بیهێننه‌ سه‌ر ڕێگای نیشتیمانپه‌روه‌ری).
بۆ نمونه‌ گرتن و ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی سلێمانی موعینی و هاوڕێکانی، یا شه‌هید مه‌لا ڕه‌حیمی وه‌رتێ که‌ ته‌مه‌نی 70 سالان بوو، بنه‌ماڵه‌ له‌ ته‌وێڵه‌ی‌ هه‌ورامان دا ته‌سلیم ئێرانی کرد‌، مه‌لا ڕحیم به‌وپیاوه‌کانی مسته‌فابارزانی ئه‌ڵێ بۆ خاتری قورئان و خوا خۆتان بمکوژن ته‌سلیم به‌ ئێرانم مه‌که‌نه‌.‌
مه‌لا ڕه‌حیم ده‌پاڕیته‌وه‌و ئه‌ڵێ: من پیرم زیاتر له‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن هه‌یه‌، له‌به‌ر زۆری ته‌مه‌ن ڕه‌نگه‌به‌رگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ نه‌گرم.
هه‌ڵوێستی که‌ریم ئه‌حه‌مه‌د هه‌ڵوێستی، کۆمه‌نیستی ڕاسته‌قینه‌یه‌، نه‌ک سه‌لام عه‌بدوڵایه‌ک، که‌ هه‌ق و ناهه‌ق دژ به‌ خواستی گه‌له‌که‌ی شه‌لم کویڕم، هاوڕێ شیوعی ده‌بێت هه‌میشه‌ ڕه‌چاوی عه‌داله‌ت بکات، نه‌ک پشگیری ناڕاسته‌وخۆی مافیاو چه‌ته‌کانی وه‌ک مه‌سعود مسته‌فا و جه‌لال حسامه‌دین.
له‌وه‌یان دڵنیاین که‌ مسته‌فا بارزانی ئاشباتاڵی کرد، به‌خواستی شای ئێران ئیمپریالیزمی جیهانی، دژ به ئاوات وئامانجی گه‌له‌که‌ی گوتی: کاری من تمام شد، باشه‌ ئه‌گه‌ر کاری تۆ تمام شد، ئه‌دی بۆ له‌ هه‌کاری گۆمی خوێنیان هه‌ڵستاند؟
ئایا، ئه‌وان (پ. د. ک) ئه‌وبوون که‌له‌ ته‌نها جێگایه‌کدا 700 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵبژارده‌ شه‌هید بکه‌ن؟
خوێندنه‌وه‌ی سه‌لام عه‌بدوڵاکان کامه‌یه‌ بۆ ئه‌و 700 شه‌هیده، ئایا سه‌لامه‌کان، چ بیانویه‌ک ده‌هۆننه‌وه‌ بۆ تیرۆر کردنی700 که‌سایه‌تی کورد، به‌ یارمه‌تی میتی تورک، ساواکی ئێران، موخابه‌راتی عێڕاقی،‌
ده‌با له‌ خودی سه‌لام عه‌بدوڵا بپرسین ئایا گوناهی کێیه‌، که‌ ڕه‌شید باجه‌لان له‌ کونه‌ سه‌گدا ده‌نوێت، ئایا بودجه‌ به‌ده‌ست گۆڕانه،‌ یا (پ. د. ک) و ینک که‌ خاوه‌نه‌که‌ی مه‌سعودی کوڕی مسته‌فاو جه‌لالی کوڕی حسامه‌دینه‌؟ ئه‌ی بۆ سه‌لامه‌کان یه‌خه‌ی مه‌سعود و جه‌لال ناگرن، په‌لاماری که‌سایه‌تیه‌ک ده‌ده‌ن، که‌ هه‌وڵده‌دا ڕه‌شید باجه‌لانیه‌کانیش وه‌ک هه‌موو مرۆڤێک ئاسمان نه‌دا به‌خۆیداو به‌ردێکیش نه‌خاته‌ ژێر سه‌ری.

من ده‌مێکه‌ گومانم له‌ سه‌لام عه‌بدوڵڵاکان په‌یدا کردوه، چونکه‌ هه‌ر ئه‌و سه‌لام عه‌بدوڵایه‌ بوو، له‌سه‌ر پالتاک گووتی با قورئانه‌کان بسوتێنن، خۆت ده‌زانیت، که‌ من ئه‌تایستم، باوه‌ڕ به‌ هیچ ئایدلۆجیه‌ک نه‌کام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوکایه‌تی به‌ هیچ باوه‌ڕێکی ئاینی گه‌لان ناکه‌م، هه‌موو که‌س ده‌توانێت، ڕه‌خنه‌ی خۆی بگرێت، له‌ دین و باوه‌ڕی سیاسیش به‌ بێ شکاندنی که‌سایه‌تی.
‌به‌عس جاران له‌ ووته‌یه‌کیاندا گووتیان: هه‌موو کرێکاره‌ باشه‌کان به‌عسین، با خۆشیان نه‌زانن.
له‌ کۆتایدا ئه‌ڵیم، خودی سی ئای ئه‌ی دان به‌وه‌دا ئه‌نێت، که‌ سه‌دان ڕێخراوی کومێنیستیان دروستکردوه‌، ته‌نها بۆ ناوزڕاندن و خه‌ڵک دوورخستنه‌وه‌ له‌ کۆمه‌نیست،من ناڵێم سه‌لام عه‌بدوڵا هه‌مان کۆمه‌نیسته‌ که‌ سی ئای ئه‌ی دروستی کردوه‌، به‌ڵام هێشتا کۆمه‌نیستێکمان نه‌دیوه‌، که‌ سوکایه‌تی به‌ ئاینێک بکات، چونکه‌ ئاشکرایه‌، سوکایه‌تیکردن به‌ئاین، به‌واتای خۆسوکردن، دوژمن په‌یداکردن، بۆ کۆمۆنیسته‌کان، به‌ڵام سه‌رۆ قادر جێگه‌ی له‌ ئه‌ده‌بیاتدا هه‌ر‌گیز نابێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت بوونیشی شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ته‌واویی نووسه‌رانی کورد و جیهانیش.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە