کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كۆنگرەى چوارەمى یەكێتى بەرەو كوێ؟

Thursday, 23/01/2014, 12:00

1475 بینراوە







پارساڵ دوای كورتهێنانى دەنگەكانى یەكێتى لەهەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستان و بەدەست هێنانى 18كورسی و گەڕانەوەى هەنگاوێك بۆ دواوە كە تا دوێنێ براوەى دووەم بوو، كەچی لەو هەڵبژاردنەدا بووە سێیەمى براوەكان، بەمەیش یەكێتى بەو دەرەنجامە تووشی شۆك هات بەتایبەت حزبێك خۆی بەخاوەنى دەستكەوتەكان و بەرهەمى خوێنى شەهیدان و مێژوویەكى دوور دەزانى، بەمەیش ئۆرگانەكانى تووڕە كرد كە بێدەنگى بشكێنن و بێنە دەنگ و ئۆباڵی بەشێك لەو شكستەكەیان لەتەك غیابی مام جەلال، بۆ ئەداى مەكتەبی سیاسی بگەڕێننەوە، هەر ئەو فشار و جەختانەیش وایكرد دەنگى ناڕەزایی لەبڵندگۆكانى خۆیان بەرز بكەنەوە و لێدوانێكى نادیدەى تێكچڕژای كادیرەكانیان لەڕێی میدیاكانەوە وایكرد بەماوەیەكى كەم پلینیۆم ببەستن بۆ دەستنیشانكردنى كەم و كوڕیەكانى هۆكاری ئەو شكستە، لەكاتێكدا بەكەمتر لەدوو كاتژمێر بڕیاری كۆتاییاندا كەلە31/1/2014 كۆنگرەى چوارەمى خۆیان ببەستن، وەلێ ئامادەكارییەكان لەنیەت پاكى هیچ پاساوێك ناهێڵێتەوە كە ناتواندرێ دوای نزیكەى سێ مانگ كۆنگرە نەبەسترێ و بۆ وادەیەكى دیكە دوابخرێ.



ئەوەى بوەتە مقۆ مفۆی نێو ئۆرگانەكانى نێو یەكێتی كە لێرە و لەوێ خەڵكانێك بێنە سەر خەت و تانە لەو دەنگۆیە بدەن كە ئەگەر پێشنیاریش بێت ئەوە پلینیۆمە وەك باڵاترین دەسەڵات تەنها جارێ بڕیار بۆ ئەنجامدامى كۆنگرە دەدات و بۆی نیە جارێكى تر درێژی بكاتەوە.



خوێندنەوە بۆ ئەو دەنگۆیانە:



یەكەم: ئەگەر یەكێتى لەوادەى خۆیدا كۆنگرە ببەستێ تەمو مژەكان دەڕەونەوە لەوەشدا ئەگەر ئەندامان بیانەوێ سزای هەندێ لەئەندامانى سەركردایەتى و مەكتەبی سیاسی بدەن، دەنگدان ئەو كێشەیە یەكلایی دەكاتەوە، بەڵام لێرەدا چەند پرسیارێك دێتە گۆڕێ،ئاخۆ: ئەوانەى دێنە پێشەوە چ پەیامێكیان پێیە؟ ئایا دەتوانن نەخشەڕێگا و سیاسەتێكى تازە بگرنە بەر یەكێتى لەو قەیرانە دەرباز بكەن؟ ئەگەر توانیان باشە، وەئەگینە بەهەمان پلان و هەناسە بێتە پێشەوە هیچ لەبابەتەكە ناگۆڕێ.



دووەم: لەدەرچوونەوەى ئەندامانى پێشوودا هیچ لەبابەتەكان ناگۆڕێ و سیاسەت هەمان ئەو سیاسەتەیە كە پێشتر پەیڕەو دەكرا. جا ئەوەى بیەوێ یەكێتى لەو قەیرانە ڕزگار بكات بوونى ڕوئیایەكى دوور و واقیعبینى پێشهاتەكانە لەگەڵ دەربڕینى هەڵوێستێكى ڕوون بۆ هەموو ئەگەرەكان، وەك دكتۆر بەرهەم وتەنێ: كردار شەرتە، داڕشتنى ستراتیژ و پەیڕەو و پڕۆگرامێكى تێر و تەسەل هیچ لە كێشەكان ناگۆڕێ ئەگەر بەكردەوە كار بۆ هەستانەوە و چاككردنى شتەكان نەدرێ.



سێ یەم: لەئەگەری دواخستنى كۆنگرە لەنێو ریزەكانى یەكێتى جۆرێ لەشڵەژان و لێكترازان ڕوو دەدات نەخاسمە كەسانگەلێ خۆیان بەپەرۆشی ئەو قەیرانە دەزانن و دەیانەوێ جێ پەنجەیان لە گۆڕانكاریەكاندا هەبێت بەتایبەت ئەوانەى چاویان بڕیوەتە ئەوەى لەو كۆنگرەدا بچنە پێشەوە و پۆست وەربگرن، هەروەها دەنگۆی ئەوە لەنێو هەندێ لەناوەندەكانیان بڵاوبۆتەوە كە بەرپرسانى سەركردایەتى یەكێتى نایانەوێ دەسبەرداری پۆستەكانیان ببن بۆیە كار بۆ دواخستنى دەدەن،كە لەو ڕوانگەوە وای دەبینم لەهەر دواخستنێكدا:



تا ئێستا پۆستى سكرتێری گشتى وەكو چۆن هەندێ پێیان وایە دەبێ پڕ بكرێتەوە و هەندێكیش پێیان وایە دەبێ هەر مام جەلال سكرتێربێ، ئەوە مقۆمقۆیەكە لەسەر ئەوەى كێ لەو غیابەدا دەتوانێ حەسمى كێشەكان بكات ئەگەر بڕیاریش وابێ كەسێكى تر بۆ ئەو پۆستە دابندرێ ئاخۆ لە ململانێی ئەو دەنگۆیانەى كە ناویان ناوە تەكەتولەكانى دكتۆر بەرهەم و هێرۆ و كۆسرەت كێ جێیەكەی بۆ ئەویتر جێ دێڵێ لەكاتێكدا هەریەكەیان خۆ بە خودان دۆسیەكى پڕ لەخەبات دەزانن، ئەمەیش ئەگەر كۆدەنگیەكى لەسەر كرابێ ئاخۆ دەتوانن بڕیارەكانى یەكتر قبوڵ بكەن كە لەبەرژەوەندیاندا نەبێت، ئەمە و لەدانانى هاوسكرتێری بیانەوێ هەرسێكیان یەكێتى بجوڵێنن ئاخۆ دەتوانن ببنە ناوەندێكى قورس هەر بڕیارێكیاندا جێ بەجێ بكرێ نەخاسمە ئەو پێشنیارانەى یەكێكیان لەپێناو دارودەستەكەى خۆی دەیدا؟


یەكێتیەكان چۆن دەتوانن سزای ئەوانە بدەن ئەگەر لەهەڵبژاردنەكانى ئەنجومەنى پارێزگاكان و ئەنجومەنى نوێنەرانى ئێراق تووشی هەمان شكست هاتن، لەوەشدا ئەگەر پاساو بۆ هەستیاری بارودۆخەكە و كەمى ماوەكە وابێ گوایە بارودۆخەكە لەبار نیە، ئایا دەتوانن بەقورساییەكى زۆر و بەبەرنامە و وتارێكى یەكگرتووەوە بچنە ناو ئەو پرۆسانە و بەسەركەوتوانە لێی دەرچن.

چوارەم: لەهەردوو حاڵەتەكەدا(ئەنجامدانى كۆنگرە و ئەنجامنەدانى) لەم ڕۆژگارە بەتایبەت لەسەروبەندی نزیك بوونەوەى ئەو وادەیەى دیاریكراوە، گرینكى هەر كارێك لەدانانى لیژنە و پەیڕەو و پڕۆگرام و گۆڕینى دەموچاوەكان نیە بەقەت ئەوەى ئاخۆ: ئەوانەى دێنە پێشەوە و ئەوانەى لەشوێنى خۆیان دەمێننەوە چیان بۆ یەكێتى پێیە و دەتوانن چی بكەن؟ ئەوەش پرسیارێكە و دواڕۆژ وەڵامى دەداتەوە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)