زۆر به‌کورتی. جه‌نابی بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خه‌له‌لی ناوت هه‌بو یان بۆ ئه‌وه دێر که وتی ده‌نگێکی ته‌زویر بده‌یت،
Monday, 17/08/2009, 12:00
نه‌عله‌ت له‌من و کوردستانپۆست یان نه‌عله‌ت له‌تۆی دزو درۆزن و فه‌ساد.
له‌مه‌یاندا ده‌بێ ببوری که دهپهنجهتم حیساب کردبو، به‌ڵام ئه‌و رۆژه دهپهنجهت هه‌بو چونکه ده‌سته دروستکراوهکهشت پێنج په‌نجه‌ی پێوه‌یه .
په‌ندێکی پێشینان هه‌یه ده‌ڵی کورد بدوێنه شه‌رعی خۆی ده‌کات ، خۆشحاڵیش بوین به‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌ک له دڵسۆزی و خه‌مخۆری ئێوهبگات بۆ گه‌ل و نیشتیمان و ده‌ستیشت له کورد کوشتندا له ده‌ست دا نه‌ک لهروبهروبونهوه له‌گه‌ڵ فارس و عه‌ره‌ب و تورک. وه که‌سێک ئه‌و هه‌سته کوردانه ده‌ر ده‌برێت و ئه‌و رۆژه به نه‌ورۆز هه‌ژمار ده‌کات بهریئبێت له هه‌مو کرده‌وه‌یه‌کی قێزون به‌ڵام ئێوه دیبلۆمتان تێدا هێناوه، گه‌ر رهزامهندیشتان نواندا ئه‌وا هه‌رجاره‌و به‌شێکی کرده‌وه قێزه‌ونه‌کانتان ئاشکرا ده‌که‌م ، به‌ڵام له داهاتویه‌کی نزیکدا شیکارانه سیناروێی ئه‌و پیلانه‌ش ئاشکراده‌که‌م که بۆ (به‌کر عبدالقادرت) کێشا، له‌گه‌ڵ هه‌مان کاری ئێستات که هیچ جیاوازیه‌کی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و، بۆیه ده‌مه‌وێ لێم ببوری کهراستیهکان ده‌خه‌مه‌رو بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆدا بچیته‌وه و چیتر پشتیوانی له کۆنه جاش و کۆنه به‌عسی نه‌کیت و رفتاری قیزه‌ونی سیغه کردن ته‌رک بکه‌یت و ئه‌و پارانه‌ش که له په‌که‌که‌ت دزی بۆیان بگێریته‌وه. لێره‌وه‌ش داوا له به‌رپرسانی په‌که‌که ده‌که‌م که رێگای قانونی بگرنه به‌رو به‌تاوانی دزی سکاڵا له‌سه‌ر ئه‌م دزه پرۆفیشناڵه تۆمار بکه‌ن .
لێره‌دا ته‌نها دوپرسیار ده‌وروژێنم .
1- ده‌نگدان له هه‌رێمی کوردستان به‌پێی پسوله‌ی خۆراک بو به‌ڵام ده‌رکه‌وت ئێوه‌ی به‌رپرس به دزی و تاڵان و برۆی هه‌رێم تێر نه‌بون بۆیه فۆرمه‌کانتان بۆ (کرکوک) گواسته‌وه ، چونکه له پرۆسه‌ی ئازادی عێراقدا ئه‌و شاره هیچی تێدا نه‌ما که تاڵانی نه‌که‌ن دواجاریش په‌ناتان برده به‌ر گواستنه‌وه‌ی پسوله‌ی خۆراکه‌کانتان تا به‌و هۆیه‌وه چه‌ند یهکتار زه‌وی داگیر بکه‌ن و کردیشتان .
2- گریمان ئێوه ده‌نگتان داوه به‌ڵام ئه‌و که‌سانه ی به‌رپرس بوون له سه‌ر سندوقه‌کانی ناو ئوتێل شیراتۆن چۆن و به‌چی هۆیه‌ک رازی بوون تا ئێوه ده‌نگی خۆتان بده‌ن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
له کۆتایدا نامه‌وێ له ئێستادا هه‌مو نهێنیه‌کانت ئاشکرا بکه‌م به‌ڵام ده‌مه‌وێ وه‌ڵامی ته‌نها ئه‌م وه‌ڵامه کورته‌م بده‌یته‌وه و ئه‌م دوخاڵهم بۆ راستبکهیتهوه خۆئه‌گه‌ر نکولیش له گواستنه‌وه‌ی فۆرمه‌که‌ت بکه‌یت ئه‌وا ناوی بریکاری خۆراکهکهشت ئاشکرا ده‌که‌م . نه‌عله‌ت له من و کوردستان پۆست یان نه‌عله‌ت تۆی دزو درۆزن و فه‌ساد.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5c981b81
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست