کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ شه‌قامی کوردی چه‌تری ئازادی سه‌ردانی پارتی لیبراڵی دیموکرات ده‌کات

Wednesday, 09/03/2011, 12:00



پاش نیوه‌ڕۆی /08/03/2011 شاندێکی چه‌تری ئازادی سه‌ردانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیای کردوو له‌گه‌ڵ{ تۆم برێک} ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مان دا کۆ بوه‌وه‌ .
شاندی چه‌تری ئازادی به‌وردی و به‌دۆکمێنت کۆمه‌ڵ کوژیه‌کانی شاری سلێمانی وگه‌رمیان وچه‌ مچه‌ماڵ/ ی پێشکه‌ش به‌ په‌رله‌مان کردوهه روه‌ها خۆڕاگری جه‌ماوه‌ری ناڕازی به‌رده‌رکی سه‌رایان بۆ به‌ڕیزی شیکردوه‌وترسناکی ده‌زگای پاراستن وزانیاریان ڕونکرده‌وه‌.
له‌ته‌وه‌ریکی تردازیاترتیشک خرایه‌سه‌ر هه ڕه‌شه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌کۆمه‌ڵانی خه‌ ڵکی کوردستاندا،بۆیه‌ به‌ڕێزی بڕیاریدا هاوکارمان بێت له‌ گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایی ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا.
شایانی باسه‌ گه‌شبینیه‌کی باش له‌ ئه‌م لۆبی کردنه‌ی چه‌تری ئازادیداده‌بینرێت هیوادارین له‌ زوترین کاتدا زۆر ترین ده‌سکه‌وت بۆ شه‌قامی کوردی به‌ده‌ست بێنێت.
پارتی لیبراڵی دیموکرات که‌ به‌شداره‌ له‌ حکومه‌تی به‌ریتانیا خاوه‌نی که‌مینه‌ی کاریگه‌ره‌و جیاله‌ جێگری سه‌رۆک وه‌زیران چه‌ندین پۆستی گرنگیان هه یه‌ به‌تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌.
ئه‌ندامانی به‌شداربوی چه‌تری ئازادی
عه‌دنان کۆچه‌ر
کاوه‌ قه‌ره‌داخی
فوئاد جه‌مال سه‌لام
شورش دوڵبیشکی

چه‌تری ئازادی / له‌نده‌ن
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە