کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێژووی ڕه‌شتان...

Thursday, 04/09/2014, 12:00





گه‌ر په‌نجه‌کانمان گشت ببرنه‌وه
لوله‌ی تفه‌نگمان له‌بیربه‌رنه‌‌وه
بمانخه‌نه ناو ده‌ستاری زه‌مان
له‌ رووی گه‌ردونا بمانسڕنه‌وه....
گه‌ر له خاچمان به‌ن به‌ باڵای دارا
سه‌رله‌نوێش گیانمان وه‌به‌ربیننه‌وه،،،
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی هۆش به جه‌سته‌مان
ئه‌ی ڕه‌قیبه‌که‌ی کورد ده‌ڵێینه‌وه،،،،...
گه‌ر نه‌ک تیرۆر و کوشتن و برین
سوپای ملێونی بنێرنه‌وه
نه‌ک ڕووی تیرۆری داعش و نوسره
زه‌مه‌نی به‌ردمان بۆ بێننه‌وه...
شه‌ڕی شمشێری جوارده قه‌رنی کۆن
به‌ناوی جیهاد بخوڵقێننه‌وه...
له‌گه‌ڵ خوله‌فا و ئه‌سحابه‌ و نه‌بی
سوپاکه‌ی خالی و سه‌عد بێننه‌وه
به تینی بیر و باوه‌ری به‌رزمان
سه‌د به‌‌در و ئوحدیان لێ ده‌به‌ینه‌وه...
له‌سه‌ر بستێکی خاکی نیشتیمان
مێژووی خوێنینیان بیر دێنینه‌وه....
نه‌ له(په‌رچه‌می نه‌فره‌تی قه‌قنه‌س)
نه سیمای پیس و نه ریشی پانیان
نه پۆخلی ڕوو و بۆگه‌نی گیانیان
نامان وه‌ستێنێ و سڵ ناکه‌ینه‌وه،،،
به تین و هیزی بازووی ڕۆڵه‌‌مان
ده‌رگای دۆزه‌خیان بۆ ده‌که‌ینه‌وه...
به‌کرحه‌بیب

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە