مێژووی ڕه‌شتان...
Thursday, 04/09/2014, 12:00
1995 بینراوە
گه‌ر په‌نجه‌کانمان گشت ببرنه‌وه
لوله‌ی تفه‌نگمان له‌بیربه‌رنه‌وه
بمانخه‌نه ناو ده‌ستاری زه‌مان
له رووی گه‌ردونا بمانسڕنه‌وه....
گه‌ر له خاچمان به‌ن به باڵای دارا
سه‌رله‌نوێش گیانمان وه‌به‌ربیننه‌وه،،،
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی هۆش به جه‌سته‌مان
ئه‌ی ڕه‌قیبه‌که‌ی کورد ده‌ڵێینه‌وه،،،،...
گه‌ر نه‌ک تیرۆر و کوشتن و برین
سوپای ملێونی بنێرنه‌وه
نه‌ک ڕووی تیرۆری داعش و نوسره
زه‌مه‌نی به‌ردمان بۆ بێننه‌وه...
شه‌ڕی شمشێری جوارده قه‌رنی کۆن
به‌ناوی جیهاد بخوڵقێننه‌وه...
له‌گه‌ڵ خوله‌فا و ئه‌سحابه و نه‌بی
سوپاکه‌ی خالی و سه‌عد بێننه‌وه
به تینی بیر و باوه‌ری به‌رزمان
سه‌د به‌در و ئوحدیان لێ ده‌به‌ینه‌وه...
له‌سه‌ر بستێکی خاکی نیشتیمان
مێژووی خوێنینیان بیر دێنینه‌وه....
نه له(په‌رچه‌می نه‌فره‌تی قه‌قنه‌س)
نه سیمای پیس و نه ریشی پانیان
نه پۆخلی ڕوو و بۆگه‌نی گیانیان
نامان وه‌ستێنێ و سڵ ناکه‌ینه‌وه،،،
به تین و هیزی بازووی ڕۆڵه‌مان
ده‌رگای دۆزه‌خیان بۆ ده‌که‌ینه‌وه...
به‌کرحه‌بیب