پاراستن لە شارى هەولێر تەكسى دەداتە جاسوسەكانى خۆى
Sunday, 27/09/2009, 12:00
پەیامنێرى كوردستان پۆست_ هەولێر
بە مەبەستى دەسنیشانكردنى ماڵ و شوێنى كار ئەو كەسانەى دژ بە بنەماڵەى بارزانى قسەدەكەن، بۆ دەسنیشانكردنى شوێن و ماڵى ئەوكەسانە پاراستن تەكسى دەداتە هەندێك لە ئەندامە نهێنیەكانى سەر بە دەزگاى پارستن.
سەرچاوەیەكى ئاگادار لەناو دەزگاى پاراستنەوە تایبەت بە پەیامنێرمان لە شارى هەولێر ئەوەى دركاندووە، كە لە دواى ئەو شكستەى لیستى كوردستانى هێناویەتى و خەڵكانێك بێ ترسانە باس لە ناعەدالەتى و مافیایى بنەماڵەى بارزانى دەكەن و لە شوێنە گشتیەكان و ناو ئۆتۆمبێلى تاكسیەكان خەڵك بە ئاگا دێنن، بە مەبەستى دەستنیشانكردنى ئەو كەسانە و شوێنەكانیان ئێستا پاراستن بە نیازى دابینكردنى تەكسیە بۆ هەندێك لە ئەندامە نهێنیەكانیان تا وەك شۆفێرى تەكسى خۆیان بنوێنن و بتوانن ئەو زانیاریانەى كە دەزگاكەیان دەیەوێت كۆى بكەنەوە.
سەرچاوەكە ئەوەشى وت كە لەناو بازاڕى هەولێردا دوكاندارى چەرەزات هەیە سەر بە پاراستنە، هاوكات ئەوەشى وت كە خەڵكانێكیان هەیە بە ناوى پاكەت فرۆشتنەوە خۆیان بە هەندێ شوێندا دەكەن بە مەبەستى كۆكردنەوەى زانیاریى. ئهو کهسانهی که به سهر خزم و کهسوکار و برای خۆیانهوه زانیاریی ئهدهن به پاراستن، ئهگهر زانیارییهکان ڕاست بن، ئهوا وهک کهسێکی زۆر دڵسۆز بۆ بنهماڵه و پارتیی حیسابیان بۆ دهکرێت و گهورهترین خهڵات دهکرێن. وهک بهڵگه بهم نزیکانه نامهی کهسێکتان بۆ بڵاو دهکهینهوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست