بروسکەیەکی بەپەلە بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی و ئەوانەی خۆیان پێ رەمزی نەتەوەیە
Tuesday, 22/04/2014, 12:00
1991 بینراوە
دوو هەفتە زیاترە پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی حکومەتەکەی پارتی ویەکیتی دەلێ ئەو خەندەقەی لەسەر سنورە(دەستکردەکانی داگیرکەرانی کوردستان) بۆ پاراستنی ئاسایشی خەلکە و یەکیتیش بەناوی حکومەت بێدەنگە بەناوی جەماوەر خۆی مور دەکاتەوە ... لەکاتیکدا بەشی زۆر مان دەزانین ئەوە ناپاکیەکی تری پارتیە بەرامبەرچرکەساتی سەرکەوتنی خەباتی بەشەکانی تری کوردستان ، ئەوەی جیگای سەرنجە ، ئەوانەی خۆیان پێ حزب و کەسایەتی سیمبولی نەتەوەیە ، ئەمرۆ بەدەیان و سەدانن ، بەلام ئەمە چەندەمین سال و تاوان و ناپاکی پارتی ویەکیتیە ، بەدیرەکی بجوکیش ئیدانەی ئەو ناکەن؟ لەکاتێکدا بەدەر لەوەی کەحزب ویەکێ خۆی پێ هەلگری بیروباوەرێک دەبێت لەچرکەساتی پیویستدا قسە و پرۆ تستۆ بەشێوەیەک دەرببرێ ، ئەو کەش و هەوای ترس و سیاسیە کۆنەش نماوە بەیانامەیەک دەربکەی بارەگاکانت بگرن و زیندانیت بکەن ، پرسیار ئەوەیە ئەی بۆچ بچوکترین هەلویست ئیدانەیەکی ١٠٠ وشەیی دەر نابڕن ؟
لەتەک ئەمەش کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هەیە ئەم کۆنگرەیە بەسەدان ئەندامی دیار و پاسیفی هەیە بەلام وەرە بیان بینە کەی رۆژەک ئەو کۆنگرەیە هاتوە قسە و هەلوێستێک لەسەر روداوێکی کوردستانی باشور کرودە و نواندوە لە دەیان تاوان و ناپاکی پارتی ویەکیتیدا وەک
ئەو هەموو پێشێلکاریەی مافی مرۆڤ بەرامبەر تاکی کورد دەیکەن
دۆرانی ناوچە نەگەراوەکانی سەر هەرێم
ئابلۆقەی ئابوری پارتی لەسەر رۆژاوا
خەندەقەکەی پارتی دژ بەکوردی رۆژاوا
بۆیە دەپرسین ئایا ئەمانە ناچیتە ناو چوارچیوەی داکۆکی لەمافی نەتەوە؟ ئایا تاکی کورد کەتیرۆر بکرێ لەگەل لەسیدارەدان ، چ جیاوازیەکی هەیە ، ئەگەر دەسەلاتیکی کوردی بیکات یان داگیرکەر ؟ مەگەر کۆنگرەی نەتەوەیی هی ئەوەنیە داکۆکی لەکەرامەت و ژیانی تاکیش بکات ؟
ئایا کۆنگرەی نەتەوەیی ئەرکی نیە داکۆکی لەشۆرشی رۆژاوا بکات ، ئیتر هەرلایەنێک هەولی خنکاندنو شکستی بدات ؟
ئایا هەلویستی ئەو کۆنگرەیە لەسەر خەندەقەکە چیە ؟ بۆ ئەمنیەتی هاولاتی کوردە یان ناپاکیە ؟
پرسیار ئهوهیه یهكێ ههستی نهتهوهیی ههبێ ، بێگومان دهبێ لهم روداوانه راستگۆیی خۆی دیار بخات و خۆی پێ ناگیرێ واتا دەیهەژینێ ، بهلام دەکرێ هەلویستی دەیان حزبی خۆ بەنەتەوەیی ، کەنەکە و سەدان لەو ڕۆشنبیرە نەتەوەیانە بزانین لەکوێێە ؟جەندین کەسی خۆ بەهەلگری بیری نەتەوەیی دەناسم سەیری فەیسبوکەکەم کردوە کەپیناسەی هەموو کەسێکە ، بەلاوازی باسی کردوە یان هەر بەدیرەکیش باسی نەکردوە !؟ بەلام لەکۆنگرە و میدیاکان دەلێی حاجی قادر و ئەحمەدی خانێێە لەوەسفکردنی خۆشەویستی نیشتمان دا؟
باشە شەرم نیە بۆهەمومان ژن و منالی کورد لەرۆژاوا بەمست و خاکەناس ئەو خەندەقە پردەکەنەوە ئیمەش لەو ئەورپایە نەوێرین و هەنگاو بۆ هەلوێستیكی رادیکالانە بۆوەستانی ئەو خەندەقە بنوێنن ؟ تاکەی هەر پارت و کەسایەتیەک ، بەهۆکاری سەیرو هەلپەرست و لەرزۆکانە ناتوانن بەئاستی دەنگی گەنجێکی باشور بوێریان هەبێ ، یان لەکرداری مەیدانیدا بەئاست ئەو ژن و منالانەی رۆژاوا خاوەن کەرامەتی نەتەوەیی بن ؟ دلنیام مەسەلەی ئالا و ئەی رەقیب و هەلنەستانەوەیەک بوایە دنیاتان ویران دەکرد بەلام ئەمە هەلویستە و قوربانی و مۆرەی دەسەلاتی پارتی تیایە زۆرینەتان بوێریتان نیە ئەوداوەی معاویە لەگەل پارتی بپچرینن ، وادەزانن کاری ئیوە تەنیا گوتاردان و سولحی کۆمەلایەتیە لەنیوان پارتەکان!؟