ژماره‌یه‌كی دیكه له رۆشنبیران به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی واژو ده‌كه‌ن
Friday, 12/03/2010, 12:00
چه‌ندین رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوسی دیكه به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی دژ به پێشێلكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئیمزا ده‌كه‌ن.
سلێمانی، ئاوێنه: پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوسانی كورستان سه‌باره‌ت به ده‌سپێكردنی شه‌پۆلێك له‌ده‌ستگیركردن‌و ئازاردان خه‌ڵك‌و چه‌ندین چه‌كداری سه‌ربه هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه به‌تۆمه‌تی ده‌نگدانیان به لێستێكی دیاریكراو، چه‌ندین رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوسی دیكه ئه‌و به‌یاننامه‌یان ئیمزاكرد كه لێره‌دا ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌و ناوی واژوكه‌رانی ده‌خوێننه‌وه:
---------------------
به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌رۆشنبیرو رۆژنامه‌نووسان
له‌م چه‌ند رۆژی رابردوودا، هه‌رێمی كوردستان به‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگدا تێپه‌ڕی. له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌شدا، ره‌خساندنی كه‌شێكی ئازاد‌و دوور له‌تۆقاندن، مه‌حه‌كی راسته‌قینه‌ی دیموكراسی بوونی ده‌سه‌ڵات‌و هه‌موو هێزه ركه‌به‌ره‌كانیه‌تی، چونكه سه‌ره‌تاترین پره‌نسیپی دیموكراسی قبوڵكردنی دۆڕان‌و زامنكردنی مافی به‌ئازادی هه‌ڵبژاردنه به‌هه‌موو هاوڵاتییه‌ك به‌یه‌كسانی.
له‌م روانگه‌یه‌وه، ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانی‌و ناڕه‌زایی ئێمه‌یه، شه‌پۆلی ده‌ستگیر كردن‌و ئازاردان‌و په‌لاماردانی خه‌ڵكێكه له‌شاری سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به‌لیستێكی دیاریكراو داوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئه‌فسه‌رو پله‌دارانه‌ی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه كه به‌هۆی ئاشكراكردنی ده‌نگیانه‌وه به‌لایه‌نێكی دیاریكراو رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه بوونه‌ته‌وه، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی گوایه نابێت له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كاندا ئه‌م كارانه بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان زۆر بێلایه‌ن بن! ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسیشه وه‌ك باس ده‌كرێت، ئه‌م لێپێچینه‌وه‌و سزادانه له كاتێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه سه‌رباری هه‌موو تێبینییه‌كانمان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش خه‌ڵكی كوردستان به‌وپه‌ڕی لێپرسراوییه‌وه چوونه به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان‌و ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان ئه‌نجامدا. بۆیه به‌ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین داكۆكی له‌ماف‌و ئازادییه‌كانی هه‌موو هاوڵاتیه‌ك بكه‌ین به‌بێ جیاوازی بیروڕای سیاسی‌یان.
هه‌ربۆیه ئێمه وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌گرتنه‌به‌ری ئه‌و جۆره رێوشوێنانه، ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره كارێك ده‌كه‌ین كه ببێته مایه‌ی سنووردار كردنه‌وه‌ی روبه‌ری ئازادی‌و ده‌ڕبڕینی بیروڕا له‌هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه پێمانوایه ئه‌م كارانه جگه له‌وه‌ی رێگه بۆ شێواندنی ئارامی كوردستان فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن، له‌هه‌مانكاتیشدا وێنه‌یه‌كی ناشیرینی ئه‌م هه‌رێمه پیشانی ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن. ئێمه داواكارین ده‌ستبه‌جێ ئه‌و جۆره كارانه رابگیرێن‌و مافی ژیان‌و ئازادیش بۆ هه‌موو هاوڵاتییه‌ك به‌بێ جیاوازی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ڕه‌وا ببینرێت.
ناوه‌كان:
1- شوان ئه‌حمه‌د
2ـ ئارام جه‌مال
3- ئه‌حمه‌د میره
4- ئاسۆس هه‌ردی
5- سه‌ردار محه‌مه‌د
6- ره‌حمان غه‌ریب
7- كه‌مال ره‌ئوف
8- فه‌تاح زاخۆیی
9ـ شوان محه‌مه‌د
10- دیاری عه‌بدولقادر
11- د. رێبوار فه‌تاح
12- روناك فه‌ره‌ج
13- رێبوار سیوه‌یلی
14- نوره‌دین وه‌یسی
15- كاژاو جه‌مال
16- رێبین ره‌سوڵ
17- تامان شاكر
18- كۆراڵ حه‌مه‌نوری
19- ئه‌كره‌می ساڵحی ره‌شه
20- ئه‌ڤین فه‌تاح
21- ئاكۆ محه‌مه‌د
22- هاوژینی مه‌لا ئه‌مین
23- د. هه‌ژار مه‌عروف
24- رێبین هه‌ردی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست