دکتۆر(شاهۆ سەعید) لە کوردستانەوە چی بۆ کوردانی ئەوروپا هێنابوو؟
Sunday, 22/04/2012, 12:00
پەیامنیری کوردستانپۆست: بزوتنەوەی گۆڕان لەبەر دەم دۆخی گۆڕاوی کوردستان و ناوچەکەدا، ناو نیشانی کۆڕێک بوو لە سوید (شاری یۆتۆبۆری) بەڕێوە چوو. د. شاهۆ سەعید ئەو کەسایەتیەیە کە دوای دەست بەکار بوونی بزوتنەوەی گۆڕان هاتە ناو دنیا ئاڵۆزەکەی سیاسەت و ئەویش بووە کەسێکی دیاری ناو گفتوگۆ سیاسییەکان و لە ڕێگەی مێدیاکانەوە دەرکەوت و ناسیمان.
دەمەوێ بڵێم لەخودی قسەکانی کاک شاهۆدا کە دوای ناسینی ووتی: قسەگەلێک بوون بۆ کەسانێک کە لەنزیکەوە چاودێری سیاسەتی ووڵات بکات، شتگەلێکی تازەی لەخۆی نەگرتبوو، چاکترە بڵێم سێ ساڵە گۆڕان ئەم قسانە دەدات بەگوێی خەڵکی کوردستاندا و لای من کەوەک پەیامنێرێکی کوردستانپۆست بەووردی گوێداری پەیڤەکانی بووم، هیچی تازەم نەچنێوە، ک ەلام تازە بێت و بڵێم ئەم ڕستەیە شتێکی نوێیە بۆ ناو دەروازە سیاسەتەکانی ئەمڕۆمان، بەپێچەوانەوە گەر لەوێش نەبموومایە پێشبینیم دەکرد کە ئەو هێژایە چی لەهەگبەکەیدایە.
وەک هەموو جارێک بۆ ڕێز لێنانی شەهیدان بێدەنگ هەموومان وەستاین، ئەوەی جێگەی باس کردنە لەم کۆڕەدا زیاتر پرسیارەکان بوو کە ئاراستەی ئەو بەڕێزە کران، ئەویش وەک پیشەی هەموو کەسێکی حیزبی و خاوەن دسپلین بە ئایدۆلۆژیەک، پاساوی دەهێنایەوە، یان خۆی لە پرسیارەکە دەدزێوەو وەڵامەکەی بەئاقارێکی تردا دەبرد.
لەناو وەڵامی پرسیارە زۆرەکاندا، د.شاهۆ بەڕاستی دەبێ بڵێم باسی لە کۆمەڵێک شت کرد دەکرێ بە وانەی زۆر جیدی چارەنوس ساز حساب بکرێت. بۆ نمونە: ئاماژەی بە موڵکایەتی دا کوردستان کە تەلبەند کراوەو دار و بەردی نیشتمان بۆتە موڵکی خاوەن موڵکی تازە پیاگەیشتوو، کە دوو داری نەخۆش لەزەوییەکاندا دەچێن و شورایەکی تەلیش بەدەوری زەوییەکەدا دەکەن. نمونەی هێنایەوە کە ئیتر تۆی هاو نیشتمانی ئازاد نیت لە چیا و دۆڵەکاندا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئینتما بوون نەمێنێت بۆ نیشتمان.
لە وەڵامی پرسیاری ئاسایشی نەتەوەیی، ووتی تاک دەبێت لەبەر ژەوەندی نوێی باڵای کوردستاندا جێ بێتەوە و جارێکی تر خرۆشانەوەی نیشتمانپەروەری، لای دکتۆر: مێژوو بە کایەکانی خۆیەوە جارێکی تر لە بەرگێکی نوێدا خۆی نمایش دەکات، جاران ئیماراتەکانی کورد شەڕیان دەکرد بۆ سەفەوییەکان و عوسمانییەکان، ئەمڕۆش دەکرێ بڵێین کە ڕۆحی عوسمانلییەکان و سەفەوییەکان لە تورکیا و ئێراندا ژیاونەتەوە، بەڵام ووتی بزوتنەوەی گۆڕان بەدەرە لەو گەمەیە و بەخەڵکی دەڵێین ئێمە ناچینە ناو ئەو یاریە ترسناکەوە.
کە باس هاتە سەر ١٧ی شوبات، شاهۆ سەعید ووتی: ١٧شوبات بەر دەوامە، چۆن بەر دەوامە؟ ئەوە دەبێت بڵێین ئیستاشی لەگەڵ بێت، بزوتنەوەی گۆڕان هەر بە تەمایە لە ڕێگەی ڕیفۆرمە کیسەڵییەکەیەوە کێشيکات بە بەربەست بگەیەنێت.
بۆ ئەوەی کاک نەوشیروان لە ژوورە دخراوەکاندا بۆ لەگەڵ مەسعود و نێچیرڤان کۆبویەوە دوور لەچاوی مێدیا؟
شاهۆ ووتی ئێمە شەفافین و بەسەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێراو بە کابینەی تازەمان ووتوە کە ئێمە سوورین لەسەر هەموو ئەو بەندو خاڵانەی کە داوامان کردووە.
شاهۆ باسی لە دیاردەی ئەوە کرد کە چینی ناوەڕاست نەماوە و دووچین هەژار و زۆر دەوڵەمەند دروست بووە، کە دیاردەی شناسی کەلتوری، شناسی نیشتمانی کاڵکردۆتەوە، تەنانەت ئاماژەی بە دیاردەی دوو زارەوەش دا کە لە بادینان ئیستا زارەوەی کرمانجی سەرو لە قوتابخانەکان دەخوێنن، پرسیار لێرەدایە گۆڕان پڕۆژەی چییە بۆ ئەم دیاردەیە؟
تەنانەت باسی لە زانکۆی قەزاکانیش کرد، کە دیاردەیەکە زۆر ناشارستانییە و کەمترین خەڵک کەلتوری هاوبەش پێک دەهێن و تا بێت دور دەکەونەوە لەیەکتری، دەکرا زانکۆی نیشتمانی دروست بکرایە، بەڵام باسی زانکۆی عەشقی تورکی و زانکۆی ئەمەریکی نەکرد.
لەوەڵامی پرسیارێکدا، کە کرا بزووتنەوەوی گۆڕان چی دەڵێت بۆ هەوار هەڵدانی سوپای تورک لە باشوری ووڵات؟
د. شاهۆ دەڵێ ئێمە نامانەوێت تەداخول بکەین و ببینە نمایندەی کوردەکانی بەشيکانی تر، ئەوە یەکێک بوو لەو پرسیارانەی، دەبوو جیدی تر وەڵامی بیدایەتەوە و ڕۆشنتر قسەی لەسەر بکردایە.
سپی کردنەوەی پارە : گەرچی هەرچی پارەی دەسەڵاتدارەکانە کە دەیدزن لە ووڵاتان لەڕێگەی مافیاکانەوە بۆیان دەخورێت، وەک ئەو خەڵاتی ئاشتیانەی درایە مەسعود بارزانی و ئەویش بەڕ بە پارەی دەبەخشیووە و زەنگوڵەشیان پێ لێدا کەچی، گۆڕان لەئاست ئەو ڕووداوانەدا بێدەنگە.
بەرێزێک پرسی و ترسی خۆی نیشان دا کە تا بنەماڵەی بارزانی هەبێت نە کوردستان دیموکراتی بەخۆیەوە دەبینێت نە ئازادی، کەچی کاک د. شاهۆ ووتی نا ئەوە زیادە ڕۆییە ڕاستە بنەماڵەن بەڵام بەو شیووەیەش نییە.
لێرەوەیە پرسیارەکە کاک نەوشیروان مستەفا لەماوەی چل ساڵدا دژی بنەماڵەی بارزانی دەیان کتێبی نوسی و هەزاران خەڵکی بەو ئەدەبیاتە گۆشکراو گەورەبوو، کەچی ئەوە ماوەی سێ ساڵە هەموو گردەکە بونەتە عیساو بونەتە گاندی بەبێ ئەوەی نە ئێمە میللەتێکی وەک هیندمان هەیە و نەدوژمنێکی و داگیرکەرێکی وەک ئینگلیز، کەچێ ئەم دیاردەیە کە شەڕ نابێت بکرێت نابێت پۆلیس و ئاسایش دەسکاری بکەین، هەمان کوڕی ئەو میللەتەن و براو ئامۆزا و خاڵۆزامانن.
کێشەی ئابوری کوردستان چارەسەری تۆکمەی دەوێت، شاهۆ ووتی من ڕێگە بەخۆم نادەم قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەم، بەس بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی ژوورێکە باس لە ئابوری دەکات.
ناوچە داگیرکراوەکان، کە هاتە ناو پرسیارەکانەوە، مادەی ١٤٠، د. شاهۆ ئاماژەی بەچەند دانیشتنێک دا کە خۆی بەشدار بوە لەگەڵ سەرانی عێراق وەک مالیکی، شاهۆ ووتی : کاتێ کورد لەسەر داواکانی پێ دادەگرێت، تا ناوچەکان ساغ دەکاتەوە پۆستی کوردەکان هەڵدەچێ و وەزیر و گوزیری زیاترمان دەدەنێ، بەڵام گوشارە نەتەوایەتییەکانمان پاشي کشێ پێدەکەن د. شاهۆ ووتی لە زۆر شوێنەوە لەو بەشەی کوردستاندا سایکۆلۆژی شۆڕشگێڕانە هەیە و خەڵکی دەیەوێت بەشۆڕش گۆڕان بکەن، بەڵام ئەوان وەک بزووتنەوەوی گۆڕان ئەوە ناکەن و بڕوایان بەشۆڕش نییە، پاساویشی ئەوەبوو کە شۆڕش لە هەناویا زەبرو زەنگ دروست دەکات، دەبێ زمانی گونجان و یەک قبوڵ کردنمان بۆ فەراهەم بێت.
لەوەڵامی کوردستانێکی هەتیودا، باسی لە باوکسالاری کرد (پاتیکات) کەووشيیەکە لەهەناوی باوکسالارییەوە هاتۆتە دەرەوە، جارناجارێکیش باسی شێرە ژنی دەکرد کە دەیویست پێمان بڵێت کورد ژنەکانیشی هەمان ڕۆڵی پیاو دەبینن، بەڵام نەمان دی بزوتنەوەی گۆڕان کەیسی ژنان بکاتە بابەت و سنورێک بۆ ئاگر تێبەربوون و کوشتنی ژنان دانێت.
گەرچی پرسیار زۆر بوو، وەڵامەکان نیوە ناچڵ بوون، دەکرێ وەک دوا پرسیار کە بەڕێزێک کردی، ئاوابوو ئەرێ تەلەفیزیۆنی کەی ئەی ئێن، بۆ سنوری سلێمانی نابەزێنێت؟ ئەرێ ناهێڵن یان ناتوانن لە هەولێر لەدەڤەڕی زەرد ڕیپۆرتاژ دروست بکەن؟ بڵێ لەوێ شامی شيریف بێت و گەندەڵی نەبێت؟
کاک دکتۆر شاهۆ لەوەڵامدا ووتی : پەیامەکەت دەگەیەنم بەدڵنیایەوە بە کەی ئەی ئێن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست