کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دوای بیست ساڵ له‌گه‌وره‌تین مه‌رگه‌ساتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك وبازرگانی سه‌رانی كورده‌وه‌!

Tuesday, 15/04/2008, 12:00


شیعه‌كان له‌یادی عاشورا هه‌موو ساڵی سه‌دان هه‌زاریان سه‌ره‌ڕای ترسی
كوشتنو تیرۆر سه‌دان كیلۆمه‌تر ڕێ ده‌كه‌ن بۆ مه‌زاری كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف
ئیمامی عه‌لی و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی حه‌سه‌ن و حسه‌ین هه‌زار ساڵ پێش ئیستا كوژران..
كه‌چی ئێمه‌ی كورد ١٨٢ هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل له‌ ژن و منداڵ و پیرو لاو له‌ بیابانه‌كانی خواروی عێراق زینده‌ به‌چاڵ كران نه‌مانتوانیوه‌ تائێستا ڕێپێوانێكی له‌م چه‌شنه‌ ئه‌نجام بده‌ین ده‌بوایه‌، هه‌موو ساڵێ سه‌دان وهه‌زارانمان به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ سه‌ردانی گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی ناو لمی گه‌رمی بیابانیان بكردایه‌!!
پێیان بڵێین ئه‌وه‌تا ئێمه‌ هه‌موومان هاتووین بۆخزمه‌تی ئێوه‌ له‌ حزوری ئێسك و پروسكی بێ نازو لماوی ئێوه‌ شه‌رمه‌نده‌ وه‌ستاوین..
شه‌رمه‌نده‌ین كه‌هه‌تاكوو ئێستا ئێوه‌ لێره‌ن و نه‌مانتوانیووه‌ هیچ نه‌بێ ڕوفاتی پیرۆزتان به‌ گوندو زێدی باب و باپیرانتان شاد بكه‌ینه‌وه‌.
ئێمه‌ وه‌ك تاك وه‌ك كۆمه‌ڵ وه‌ك نووسه‌ر وه‌ك شاعیر وه‌ك هه‌موو!!
دوور له‌ڕووی به‌رپرسان و دسه‌ڵاتداران هه‌ر هه‌موومان شه‌رمه‌زار ین و بۆ ده‌بێ دوای بیست ساڵ هیشتا ئێسكوو پروسكی لماویتان بای غه‌ریبی بیلاوێنێ..
ته‌نیا بیست ساڵ دوای مه‌رگه‌ساتی به‌ كۆمه‌ڵی ئێوه‌و پێنج ساڵ دوای نه‌مانی دیكتاتۆره‌كه‌ی به‌غداو له‌ دایك بوونی ده‌یان فه‌ریكه‌ دیكتاتۆری نوێ ..
هێشتا ئێوه‌ چاوه‌ڕێی لوتفی سه‌رانی كوردن به‌ڵكوو ڕۆژێك ڕه‌حمیان بجوڵێ و بڕیاریك بده‌ن..
وه‌ك چۆن سه‌رۆكی هه‌رێم ڕه‌حمی عه‌شیره‌تی جووڵاو پێش هه‌ر كه‌سێ ته‌رمی بارزانیه‌كانیان هێنایه‌وه‌و له‌مه‌راسێمێك له‌ هه‌ولێر به‌رچاوی میدیاكانه‌وه‌ سه‌رۆك فه‌رمووی له‌مه‌ودوا ده‌توانم تێر بخه‌وم!
خۆ ئێوه‌ش ده‌توانن تێر بخه‌ون به‌ڵام خه‌وی ناو لم و خاكی غه‌ریبی نه‌ك بناری چیاو به‌ر خوڕه‌ی ئاوه‌ڕۆی ئاوی كانیاو..
بارزانیه‌كان سه‌رۆكێكیان هه‌بوو كه‌چی ئێوه‌ بێ سه‌رۆكن!!
سه‌رۆكه‌كه‌ی تر له‌به‌ر خه‌می كورسیه‌كه‌ی به‌غدایی وشه‌ڕی باڵه‌كانی تری ناو یه‌كیه‌تی و شه‌ڕی سوننه‌وه‌ شیعه‌و مالكی و سه‌در داخه‌كه‌م ناپڕژێته‌ سه‌ر خه‌می ئێوه..‌
جا ئێوه‌ كه‌ی خه‌م بوون بۆ سه‌رۆك؟ ئه‌گینان هیچ نه‌بوایه‌ له‌به‌ر ئه‌و نان و نمه‌كه‌ی ئێوه‌ ئاوڕێكی لێ ده‌دانه‌وه‌، بیریشی نایه‌ت كاتی خۆی له‌ مزگه‌وته‌كه‌ی گۆپته‌په پێش ٢٠ ساڵ چ به‌ڵێنێكی به‌ ئێوه‌ داوه‌..
كه‌یاده‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال نزیك ده‌بنه‌وه‌ به‌په‌له‌ پرۆزێ ده‌كه‌ونه‌ خۆتان بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی بچوك كه‌ناگاته‌ له‌سه‌دا ده‌ی داواكاری وكه‌م كردنه‌وه‌ی موعاناتی كه‌سوو كاری قوربانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌یان واده‌ی درۆ بۆ داهاتوو ده‌ده‌ن تاساڵێكی ترو یادێكی تر خوا كه‌ریمه‌ كورد ووته‌نی خوا ده‌مێنێتوو موڵكی!
بیست ساڵه‌ تازه‌ به‌ تازه‌ ٦٠١ خانوو بۆ كه‌سووكاری ئه‌نفال كراوه‌كان ده‌كرێته‌ دیاری !!
كامه‌ دیاری دیاری پاره‌ خه‌وتوه‌كانی بانكه‌كانی توركیاو ئه‌وروپایان..
یان پاره‌ی میراتی باوك و باپیره‌یان نازانم ئه‌و به‌رپرسانه‌ چۆن شه‌رم له‌خۆیان ناكه‌ن كه‌باس له‌ دیاری ده‌كه‌ن. دیاری ئه‌و شته‌یه‌ كه‌سێك به‌ ئاره‌قه‌ی ناوچه‌وانی خۆی په‌یدای كردبێ ئینجا بی به‌خشێ ، نه‌ك سه‌روه‌توو سامانی گه‌لێك ده‌ست به‌سه‌را بگریت و یاخود ڕاشكاوانه‌ تر بڵێین بیدزێتوو پاشان بیكه‌یته‌ دیاری بۆ كه‌سوو كاری قوربانیان ، كه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌وتاوانانه‌ی ده‌رحه‌ق به‌م خه‌ڵكه‌ ئه‌نجام دراون سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌ی سیاسی ئه‌وان..
له‌دیدارێكی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت عومه‌ر فه‌تاح دا ده‌ڵی ..كاری حكومه‌ت زۆر سه‌خته‌ و گله‌یی ده‌كات كه‌ له‌ كوێی ئه‌و دنیا بووه‌ حكومه‌ت مووچه‌ی پاشماوه‌ی ١٨٢ هه‌زار ئه‌نفال كراو بدات..
لێره‌ ناچار ده‌بم بڵێم جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ..
له‌كاتی ئه‌نفال به‌دناوه‌كه‌دا خۆت وه‌ك به‌رپرسێكی ئه‌وناوچه‌یه‌ ده‌یان گوند نشین كاتێ ده‌یان ویست خۆیان له‌ دۆزه‌خی ئه‌نفال ڕزگار بكه‌ن ئێوه‌ نه‌تان هێشت بڕۆن گوایه‌ ئێوه‌ به‌رگری ده‌كه‌ن شاهید حاڵێك خۆی ئه‌وه‌ی بۆ گێڕامه‌وه‌..
گه‌ر ڕێگاتان به‌و خه‌ڵكه‌ دابا له‌ دوو سه‌ره‌وه‌ قازانجتان بوو..
یه‌كه‌م موچه‌یه‌كی كه‌مترتان سه‌رف ده‌كرد..ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی گه‌نده‌ڵیتان..
دووه‌م ئۆباڵی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بێ گوناگه‌شت نه‌ده‌كه‌وته‌ ئه‌ستۆ..
ساڵی پار له‌یادی كیمیا باران و ئه‌نفال كردنی گۆپته‌په‌و ده‌ورو به‌ری
له‌ گۆپته‌په‌ بووم..
هه‌ر كه‌سێك ، تۆ بڵێ كه‌ڕێك، كوێرێك، به‌‌و شه‌قامه‌ گشتیه‌ی بازیان گۆپته‌دا تێبپه‌ڕێ ده‌زانێ هیچ هه‌ر هیچ بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ نه‌كراوه‌..
جا هیچ بۆ كوێ كراوه‌ جگه‌ له‌ كۆشك و ته‌لارێ به‌ر پرس وئه‌نفالچیه‌كان و سه‌رۆكه‌كا‌ن نه‌بێت..
شه‌قامێك سه‌دان تاسه‌و چاڵی گه‌وره‌.. كۆمه‌ڵێك به‌ر‌پرس له‌وێ بوون ووتاریان خوێنده‌وه‌.. ڕۆژێك پێشتر كۆڵانێكیان به‌په‌له‌په‌ل قیرتاو كرد بوو
هه‌ر بۆ چاو به‌ستنی خه‌ڵكی گۆپته‌په‌ قیڕتاوی چی نه‌وتێكی ڕه‌ش هه‌ر بۆ ڕۆژی دوایی هه‌ستت ده‌كرد ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ درۆو فێڵه‌كانی چه‌ند كورت خایه‌نن.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ دوكانێك بێ هه‌موو ساڵێ سه‌ر له‌به‌یانی ١٦.٣ بكرێته‌وه‌
ئه‌وا ئه‌نفالیش دوكانیكی تره‌ ١٤.٤ ده‌كرێته‌وه‌ ئێواره‌كه‌ی دایده‌خه‌نه‌وه‌
به‌ڵام له‌ لێدوان و ڕاگه‌یانده‌كانیا شتێكی تر ده‌بینرێ..
له‌ماوی پێشوودا له‌سه‌ردانێكی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌ورپا به‌ڕێكه‌وه‌ چاوپێكه‌وتنێكی سه‌رۆكم بینی ، له‌ته‌له‌فزیۆنه‌ زه‌رده‌كه‌ی كورستان تیڤی
لام سه‌یر بوو تازه‌ داوای كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات..
ئێوه‌ حه‌ڤده‌ ساڵه‌ ده‌ست ناوه‌ته‌ بینه‌قاقای ئه‌م خه‌ڵكه‌و به‌ئاشكرا سه‌روه‌توو سامانی ئه‌و گه‌له‌ ده‌دزن..
لانی كه‌م له‌ كوردستان ته‌نیا ٢٠ به‌ر پرس له‌سه‌دا ده‌ی سه‌روه‌توو سامانه‌كه‌یان به‌سه‌ بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان..
داهاتی كوردستان و بودجه‌كه‌ی له‌زۆرێك له‌ وڵاتانی دراوسێ و جیهانی سێهه‌م زیاتره‌..
كه‌چی له‌دواكه‌وتوو ترین ووڵاتی دنیا دا گوندێك نیه‌ كاره‌بای نه‌ بێت..
به‌ڵام له‌پایته‌ختی هه‌رێمیشا كاره‌با یان نیه‌ یان به‌ سه‌عاته‌ یان به‌ مۆلیده‌ی ئه‌هلیه‌ ، ته‌نانه‌ت منه‌تی ئه‌و بڕه‌ گازه‌ش به‌سه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كاندا ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وتوو گازه‌ له‌چاڵه‌ نه‌وتاكانی باوكتان ده‌ربهێنن و پێش كه‌ش به‌ مۆلیده‌كانی بكه‌ن!
له‌ووڵاتێكی خاوه‌ن زیاتر له‌ ٢٠٠هه‌زار قوربانی و ڕوبارێك خوێن تا ئێستا نه‌ك هه‌رنه‌مانتانیوه‌‌ تاوانبارانی به‌شدار له‌ كۆمه‌ڵ كوژی میلله‌تێك دادگایی بكه‌ین به‌ڵكوو سه‌رانی كورد داڵده‌و به‌رگریان لێ ده‌كه‌ن!!
ده‌با له‌یادی بیست ساڵه‌ی گه‌وره‌ترین مه‌رگه‌ساتی گه‌لێك، نه‌فره‌ت له‌ بكه‌رانی ئه‌و تاوانانه‌ بكه‌ین و داڵده‌ ده‌رو پارێزه‌رانی ئه‌و تاوانبارانه‌ش ڕیسوای زه‌مانه‌ بكه‌ین..

بۆزانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م لینكانه‌ی خواره‌و بكه‌.


http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=7897&cat=1

‌http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=51078

وێنه‌ی یه‌كه‌م كۆڵانێكی ناو گۆپته‌په‌ی خاوه‌ن ٦٠٠ كه‌س شه‌هیدی كیمیایی و ئه‌نفال..كه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ گوندێك خاوه‌نی ئه‌ هه‌موو قوربانیه‌ بێت تا ئێستاش خانوكانی كه‌لاوه‌ن، چه‌ند ماڵێكی به‌رپرس نه‌بێت ،كۆشكه‌ هه‌میشه‌ چۆڵه‌كه‌ی شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری نه‌بێت.
وێنه‌ی دووه‌م دیاری حكومه‌تی هه‌رێم پاش بیست ساڵ چه‌ند به‌رمیل نه‌وته‌ ڕه‌شه‌یان كرد به‌ كۆڵانێكی گۆپته‌داو داستنێكی تری گه‌نده‌ڵیان تۆمار كرد..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە