کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چیرۆكی ئەم وێنەیە

Friday, 21/10/2011, 12:00







یەكەمین وێنەیەك كە كوشتنی موعەمەر قەزافی سەرۆكی لیبیای سەلماند لەلایەن (فلیپ دیسمپاز) وێنەگری ئاژانسی هەواڵی فەرەنسیەوە گیراوە و پاشتر هەمان ئاژانس لەسەرانسەری دونیادا بڵاویكردەوە و هەموو گومانەكانی لەسەر كوژرانی ئەو سەركردەیە رەواندەوە.
چیرۆكەكە بەو شێوەیە دەست پێدەكات لەكاتێكا (فلیپ دیسمپاز) لە هوتێلێكی شاری سرت دەبێت گوێی لەچەند تەقەیەكی زۆر دەبێت، لەهاوەڵەكانی دەپرسێت ئەو تەقانە چیە لەدەرەوە، ئەوانیش دەڵێن ئەوە چەند چەكدارێكی قەزافی یە هاتونەتە شارەكەوە،ئەویش دەڕواتە خوارەوە كۆمەڵە چەكدارێكی شۆرشگێڕەكان دەبینێت سەریان كردوە بەیەكدا و سەیری شتێك دەكەن، كە دەڕواتە پێشەوە تەماشادەكات هەمویان لەمۆبایلی یەكێكیان كۆبونەتەوە و سەیری دیمەنێك دەكەن، پرسیاریان لێدەكات ئەوانیش دەڵێن ئەوە وێنەی قەزافیە بەكوژراوی، داوا دەكات وێنەیەكی ئەو دیمەنە بگرێت، هەرچەندە تیشكی رۆژیش یارمەتیدەر نابێت بۆ گرتنی وێنەكە، بەڵام داوا لە چەكدارەكان دەكات سێبەرێكی بۆ دروستبكەن تاوەكو وێنەكە دەگرێت، هەر بۆیە بەپەلە وێنەیەكی دیمەنی ناو مۆبایلەكە دەگرێت و دوای چەند دەقیقەیەك لەرێگای مۆبایلەكەیەوە رەوانەی بنكەی سەرەكی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی دەكات، ئەوانیش بەپەلە دەیدەن بەهەموو دەزگا هەواڵیەكانی دونیا، هەربۆیە ئیدی مەرگی قەزافی هیچ گومانێكی نەهێشتەوە و بەرەسمی بڵاوكرایەوە.
((فلیپ دیسمپاز) تەمەنی 50 ساڵە و ماوەی 20 ساڵە لە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی كاردەكات.
[email protected]
سەرچاوە/ العربیە نت
 لەعەرەبیەوە:
هێمن مەحمود دەربەندیخانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە