ڕێژه‌کی زۆر له عێراقییه‌کان ساخته‌کاری له سیسته‌می سۆسیالدا ده‌که‌ن
Monday, 03/08/2009, 12:00
سڵاو به‌ڕێزان.. به پێویستم زانی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌ڵێن عه‌بدوڵا محه‌مه‌دتان له دانیمارکییه‌وه بۆ بکه‌مه کوردی.. هیوادارم سودێکی هه‌بێت.. ئه‌مه کتومت ئه‌و نوسراوه‌یه که له ڕۆژنامه‌ی "ئێکسترا بلادت"ی دانیمارکیدا نوسراوه (کوردێکی دانیمارکیزان)
هه‌ندێک له‌و عێراقییانه‌ی که ڕه‌گه‌زنامه‌ی دانیمارکییان هه‌یه، به‌نهێنی شێوازێکی تری ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.. له‌لایه‌که‌وه له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی سۆشیاله‌وه ده‌وڵه‌تی دانیمارکی داده‌دۆشن و له‌لایه‌کی تریشه‌وه وه‌ک سیاسه‌تمه‌نداری پله به‌رز له شوێنه جیاوازه‌کانی عێراقدا موچه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره وه‌رده‌گرن
یه‌کێک له‌و که‌سانه به‌ڵێن عه‌بدوڵا محه‌مه‌ده، که به‌ڕه‌سمی له شاری ئه‌لبێسترۆن داده‌نیشێت، ماوه‌ی پێنج ساڵه موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرێت و هاوکاتیش په‌ڕله‌مه‌نتارێکی په‌ڕله‌مانی کوردستانه.. هه‌ر لێره موچه‌ی ساڵانه‌ی به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 384 هه‌زار کرۆنه، ئه‌مه له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها یارمه‌تی تریش که له ده‌وڵه‌تی دانیمارکه‌وه بۆی فه‌راهه‌م کراوه
به‌ڵێن عه‌بدوڵا محه‌مه‌د له چاوپێکه‌وتنێکی ڤیدیۆیی ڕۆژنامه‌ی "ئێکسترا بلادت"ی دانیمارکییدا دان به‌وه‌دا ده‌نێت که مانگانه پێنج ملیۆن دیناری عێراقی وه‌رده‌گرێت، که ده‌کاته نزیکه‌ی 23 هه‌زار کرۆنی دانیمارکی، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی تر موچه‌که‌ی به 30 هه‌زار کرۆن ده‌خه‌مڵێنن، که هیچ گومرگێکی لێنادات
به‌پێی یاسای دانیمارکی، ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕه‌گه‌زنامه‌ی دانیمارکییان هه‌یه و به ڕه‌سمی ئه‌درێسیان له دانیمارکدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر داهاتێکی تریان هه‌بێت، ده‌بێت گومرگ بده‌نه ده‌وڵه‌تی دانیمارکی.. به‌ڵام ئه‌و عێراقییانه هیچ زانیارییه‌کیان به شاره‌وانی و دائیره‌ی گومرگی دانیمارکی نه‌داوه، که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا دژی یاسای دانیمارک ده‌وه‌ستێته‌وه
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه موچه‌ی هه‌ره‌به‌رزی خانه‌نشینیان وه‌رگرتووه و به‌پێی یاسا موسته‌حه‌قی نه‌بوون، چونکه له‌لایه‌کی تره‌وه موچه‌ی به‌رزیان هه‌بووه
پیته‌ر میوله، که خه‌بیرێکی به‌ناوبانگی دانیمارکییه له بواری که‌شفکردنی فێڵ و ساخته‌کاری له سیستمی سۆشیالدا، ده‌ڵێت: هیچ گومانێکی تێدا نییه که ئه‌مه ساخته‌کارییه و ئه‌و که‌سانه یاسای دانیمارکییان شکاندووه، وه ده‌بێت یه‌کسه‌ر بوه‌ستێنرێت و ڕوبه‌ڕوی یاسا بکرێنه‌وه.. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌بێت له ڕێگه‌ی یاساوه داوایان لێبکرێت که ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێننه‌وه و ئه‌گه‌ر له‌م وڵاته‌شدا بوونایه، ئه‌وا بێگومان له ڕێگه‌ی پۆلیسه‌وه شکاتیان لێده‌کرا و ڕوبه‌ڕوی دادگا ده‌کرانه‌وه
له‌لایه‌کی تره‌وه میکایل وینته‌ر، که سه‌فیری دانیمارکه له عێراق، ده‌ڵێت: ده‌بێت ناوی ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که‌شف بکرێن که ڕه‌گه‌زی دانیمارکییان هه‌یه و پۆستی سیاسی گه‌وره‌یان له عێراق و په‌ڕله‌مانی کوردستاندا هه‌یه، بۆیه له‌م باره‌یه‌وه له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تێر و ته‌سه‌ل ئه‌نجامده‌ده‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست