کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


باوکێکی زاڵم وبێڕەحم ومنداڵێکی گوێڕایەڵ

Monday, 10/06/2013, 12:00

1843 بینراوە














ئەو ڕەفتارەی پارتی لەگەڵ یەکێتی دەیکات، ئەو ئەمر وحوکمەی پارتی بەرانبەر یەکێتی ئەنجامیدەدات لە ڕەفتاری باوکێکی زاڵم وبێبەزە وبێڕەحم دەچێت بەرانبەر منداڵێکی. دەبێ وا بکەی نابێ وا بکەی. دەبێ فڵانە کەس بگۆڕن وفیسارە کەس بهێنن. هەر کامیان بەدڵ نەبێت دەستبەسنگیەوە دەنێن وبەئاشکرا ڕەفزیدەکەن وکێیان بوێت کارێکی دەدەنێ. نموونەش تابڵێی زۆرە ولای مێللەتی کورد هەمووی ئاشکرایە ونەشاراوەیە، یەکێتێکانیش باشتر دەیزانن. فڵانە کەسمان قەبووڵ نییە، دەبێ عادل بگۆڕن، دەبێ فڵان دەمکوت بکەن...نابێ لە گەڵ گۆڕان دانیشن، بۆ واتان کرد بۆچی ..ڕوونکردنەوەمان دەوێت...
یەکێتیش هەمیشە وەک ئەو منداڵە گوێڕایەڵە خۆی نواندووە وسەرشۆڕانە بەترس ودوودڵ ولاواز لەگەڵ پارتیدا جووڵاوەتەوە ونەیوێراوە، نەیتوانیوە نا لەبەرانبەر ودژ بەپارتی بەکاربهێنێت. ئەگەر یەکێکیان، تاکە کەسێک پەرلەمانتارێک توانی خۆی لە خەتی سوور بدات وبوێرانە قسەیەک لە بەرژەوەندی گەلدا بکات، باسی هەڵەیەکی پارتی بکات بێشک ئەمە پارتی تووڕە وزیزدەکات ویەکسەر دێتە سەر خەت ویەکسەریش یەکێتی بابەتەکە بەڕای شەخسی وفاوڵکردن لەقەڵەم دەدات وداوای لێبوردنیش دەکات ودڵیان دەداتەوە.
ئەم ترس وڕاڕاییەی یەکێتی وای لێکردووە کە نەتوانێت وناشتوانێت هەڵوێستێکی ڕوونی هەبێت بەرانبەر بابەتە گرنگەکان ومەسەلە چارەنووسازەکان کە پەیوەنیان بە ئایندەی میللەت وچارەنووسی هەرێمەکەمانەوە هەیە.
هۆی سەرەکی ئەم لاوازبوون وسەرشۆڕییە دەگەڕێتەوە بۆ سازشکردنی زۆر بەرانبەر بە پارە ودەسەڵات وئەمەش بۆتە هۆی لەدەست دانی کەرامەت ونەفسبەرزی وسەربەرزی لەلایەن سەرکردەکانی، ئەمەش بۆتە هۆی نەک تەنها دەسەڵاتی بەڵکوو بایەخی تۆکڵە نۆکێکیان نەبێت وهەمیشە بێبایەخ بوون وبە چاوی سووک سەیکراون. چونکە هەرکەسێ کەرامەتی خۆی لە دەست بدات وڕێز لە خۆ نەگرێت شایانی رێز نییە لای کەسانی ترەوە ووەکوو سەرکردەکانی یەکێتی سووک وڕسوادەبێت. بەڵام ئەمە لەلای لایەنگرە بێدەسەڵاتەکان وجوودی نێیە وبە ئاشکرا بەرەنگاری پارتی بوونەتەوە، بۆیان ڕوون وئاشکرایە کە پارتی چییە وچەندە وتەنها لە خزمەتی بنەماڵە وبەرژەوەندیەکانی کار دەکات، بەڵام بەداخەوە، بەداخێکی گرانەوە هیچ دەسەڵاتیان نییە وهیچیان پێناکرێت بێجگە لە ناڕەزایی دەربڕین.
ئێستاشی لەگەڵدابێت لە دوای ختابەکەی مەسعودەوە ماوەیەکە سەرکردایەتی یەکێتی خەریکە بەوەڵامدانەوەی سەرۆکی پارتی بەڵام نەدەوێرن نە دەتوانن وەکوو منداڵێکی گوێڕایەڵ، لە ناو خۆیان بگەنە ڕێککەوتنێک وخۆیان یەکلا بکەنەوە هەر ڕۆژێ قسەیەک دەکەن وبارەکەیان زیاتر ناڕوون وئاڵۆز کردووە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)