کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی، بە بێ ڕەچاو کردنی یاساو سیاسەتە نێو دەوڵەتی کارێکی گرانە

Tuesday, 15/07/2014, 12:00

1575 بینراوە




هەر تاکێکی کورد ئەگەر بە ڕادەی سەرەدەرزیەیک هەستی خۆشەویستیی وڵاتی کوردی لە دەرووندا بێ وبەڕادەی تاڵە موویەک حورمەتی بۆ ئەو هەمووە شەهیدانە کە بۆ رزگاری نیشتمانی کورد گیانی خۆیان فیدا کرد، نابێ دژی سەربەخۆیی وئازادی وڵاتەکەی هەڵویست بنوێنێ بەو واتایە هەموو کەسێکی کوردی وڵاتپارێز ئارەزوودەکا کە نەتەوەکەی لەو هەمووە نەهامەتیەیانە کە لە سەدەی رابوردوودا تووشی هاتووە رزگای بێ.
تەواوی سەرهەڵدانەکای کورد بۆ رزگاری نەتەوەکەمان بووە. ئەو سەرهەڵدانانە هەتا چەند سەرکەوتوو بون؟ هەتا کام ئاست ئامانجیان پێکاوە؟ هەتا کام قۆناغ توانیویانە کێشەیەکی مەزن وناونەتەوەی ببەنە ناوەندی سیاسەتی ناونەتەوە یی وناوەندی یاسای جیهانی بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانمان دەبێ چاو لەو بارودۆخە بکەین کە لەبەر چاوانەبەو واتایە هێشتا رێگایەکی دوورو درێژمان لە پێشە.
کاتێک کێشەی کورد لە بواری سیاسیدا سنورەکان دەبەزێنێ ورای گشتی بۆ لای خۆی رادەکێشێ راستەوراست رووبەڕووی دوو پرسی گرینگ دەبێتەوە.،،،پرسی سیاسی و پرسی یاسایی،،،. ئەودوو پرسە هەردووک لایەنی نێونەتەوەیی لەخۆدەگرن.یانی لەچەنگ ئیرادەو هێزی داگیرکار دەرباز دەبن ولەکۆمەڵگای مەزنی نێونەتەوەییدا دەبنە باسی رۆژەڤ. ئەوەش بەو مانایە نابێ کە کۆماڵگای نێونەتوەیی نەتەوەیەکگرتووەکان توانای چارەسەر کردنی هەموو پرسێکی مەزنیان هەیە لە بیرمان نەچی هێزی یەکەم بۆکێشەی کورد هێزو توانای لۆبی کوردو رێکخستنی ناو ماڵی کوردە.
بۆ ئەو رێبازەش بەڵگە زۆرن، توانای سیاسی زلهێزەکان، ئابوری بە هێزی وان، بەرژەوەندی هەمەلایەنەی وڵاتانی چارەنوسساز، تێکنۆلۆژیا، بەکار هێنانی مافی وێتۆ،،،،،،،،. بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی کە ئەوڕۆ کورد خاوەنی مێدیاو رۆژنامەو دامودەزگاو.......نەیتوانیوە کۆمەڵگای خۆمان بەورادەیە هوشیار کاتەوە کە وانەزانین،تەواوی پرسە چارەنوسسازەکانمان لە ناوەندە گەورەکانی ئەو دونیایەدا بۆ چارەسەر دەکەن. ئەرکی یەکەمیش دەکەوێتە سەرشانی هێزی دیپڵۆماسی ودوورناسی نوێنەرانی کورد کە لە کام ئاستدایە؟
با بڕوانینە وڵاتێکی وەکی / کۆسۆۆ / کە نمونەی بەرچاوە کاتێک رزگار بون تازە وەدیار کەوت کە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ووەگەڕ خستنی چەرخی ئابوری دەبێ ئامریکاو ناتۆیان لە پشت بێ! فەلستینیەکان هێستاش نەبونە ئەندام لە نەتەوەیەکگرتوەکاندا وچاویان لە یارمەتی زلهێزەکانە. شۆرشی لیبی دوای قەزافی بەوزوانە داوای لەهێزەکانی ناونەتەوەیی کردووە کە بتوانێ ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بپارێزێ. دەتوانین بڵێن کە ناوەندە مەزنەکانی نێونەتەوەیی زۆر جار لەبەر هێندێک پرسی مەزنتر ئەو توانایەیان نییە کەکێشەکان چارەسەر بکەن.
ئەو رۆژانە دەستەواژەی / دەوڵەتی کوردی / لەسەرزارانە. بۆمن بەکار هێنای ئەو هەڵویستە تا رادەیەک جێگای گومانە. گەلۆ دەبێ کام یاسای نێونەتەوەیی و کام سیاسەتی ناونەتەوەیی و کام هێز لە پشت ئەو داخوازییە ببێ وپشتگیری لێ بکا کە حیزبێک یا سەرۆکی بەشێک لەوڵات بە تەنیا بڕیاری ئاوا مەزن بدا!؟ ئەگەر ئەو کارە هەڕەشەیەکە بۆ دابەش بونی عێڕاق هاتوو سەری نەگرت سەنگو قورسایی کورد لە بەغدا چی لێ بەسەردێ؟ متمانەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی چەنەدە لە حاند پرسی کورد دادەبەزێ؟
لە ساڵی ١٩٢٤ بەو لاوە هەتا ئەوڕۆ هەر دەسە ڵاتێک لە تورکیا لە سەر کار بووە بە هەموو هێزو توانای خۆی حەولی داوە کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی وەکی ئامرازێک بکار بێنێ کە گۆیا کورد بۆ خۆی دەخوازێ لە تورکیا بمێنیتەوە وبەشداری پڕۆسەی سیاسی ببێ.لەبیرمان نەچێ لایەنی گرینگی ئەو خاڵە دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی وناشارەزایی کورد لە ئاست سیاسەتویاسای نێودەوڵەتی کە نەیتوانیوە جێگای خۆی لە ئاستێک نیشان بدا کە دونیا سرنجی تایبەتی بداتێ. بۆ باشوریش هەر وابووە.ساڵی ١٩٧٥ بەڵگەیەکی دیکەیە لە لاوازی سیاسی ویاسایی سەرکردەی کورد لە بەرانبەر پرسی نێودەوڵەتی.
خاڵێکی دیکە کۆماری کوردوستانە لە مهابادکە ئەو توانایە لێنەبینرا سیاسەتی نێودەوڵەتی شی بکرێتەوە. ناسنامەی کۆمەڵگای ئێرانیش بە هەموو پێکهاتەکانی لەبەر چاو نەگیرا بۆیە دیتمان چۆن ئازەربایجان وکوردوستان بوونە قوربانیی پیلانی نێودوڵەتی بەتایبەت ئامریکاو رووسیە. راگەیاندنی / دەوڵەتی کوردی / لەلایان کاک مەسعود بارزانی وەکی ئەوە دەچێ کە بڵێن خۆر لە رۆژئاواوە بەرەو رۆژهەڵات دەڕوا! بەتەنیا حیزبێک یا بنە ماڵەیەک کوا دەتوانێ پشتگیری یاسایی یا سیاسی بۆ بەشێک لە کوردوستان رابگەیەنێو چاوەڕوانی جوابێ ئەرێنی بێ لەلایان دەوڵەتانی دیکە! ئەگەر پێمان وابێ وڵاتێکی بچوکی وەک / قەتەر / سەربەخۆیە لە هەڵەداین! بەمزوانە بایی ١١ میلیارد دۆڵاری چەک لە ئامریکا کڕیوە!؟ ئەو چەکانە بۆ وڵاتێکی ئاوا چکۆڵە بۆ چییە؟ دیپڵۆماسی وپەیوەندی نێونەتەوەیی ڕەواو پێویستە بەڵام سەروەری سیاسی یاسایی بابەتێکی زۆر گرینگە.لەوەش بترازێ بە تەنیا فرۆشتنی نەوت دەوڵەتی کوردی ورزگاری ناڕەخسێنێ. زۆر وڵاتی عەڕەبی نەوتیان هەیە، ئێرانیش نەوتی زۆرە، بڕۆن ببینن خەڵک چۆن دەژی!؟
٤٠ ساڵ زیاترە تورکیا بەشی قبرسی داگیر کردوە! وتورک هاوردەکراون. کێ لە خۆیان زیاتر رووی تێدەکاو بە رەسمی دەیناسێ؟ چەند جار لە نەتەوەیەکگرتوەکان کۆبونەوەی بۆ ساز دراوە؟ قەت. یارمەتی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ ئەو داگیر کردنە چەندە؟ هیچ. سناریوی ئەو جارەی تورکەکان بۆ ئەو بەشە لە وڵات زۆر مەزنترە لەوەی کە کاک مەسعود بیری لێکردۆتەوە.ئەگەر تەوای دونیا ئەو دەوڵەتەی کە قەرارە رابگا بەڕسمی نەناسێ تورکەکان دەستی لێ بەر نادەن.! چون سیاسەتەکانیان ئەوە هێدی هێدی دێتە دی.
ژێرخانی ئابوری باشوری وڵات تەنیا هی حیزبێک یا بنەماڵەیەک نییەکە ئاوا هاسان گرێبەست لەسەر گرێبەست لەگەڵ دڕندەترین دوژمنی کورد واژۆ بکرێ. ئەو سامانە هی رۆژهەڵات ، باکور، رۆژئاوای کوردوستانە مافی کەس نییە بۆ دەسڵاتی بنە ماڵەیی بەکار بهێنرێ. بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی سەرەتا پتەوکردنی ناوماڵی کورد پێویستە. دامودەزگای لێهاتووو دیرۆکناس پێویستە، کۆنگرەی نەتەوەیی هەنگاوێکی کوردخوازانەیە کە خۆتانی لێ دەدزنەوە. ئێوە بەدەستی بەتاڵ بەرەو پیلی رووداوێکی مێژوویی دەچن کە زۆر بەهاسانی دەتوانێ لە ماوەیەکی کورتدا ببێتە لەدەستدانی هەلی مەزنی مێژوویی. دووپاتی دەکەمەوە ئاواتم سەربەخۆیی کوردوستانێکی ئازادە کە یاساو دێمۆکڕاسی تێیدا قسەی یەکەم بکە وئێمەش وەکی خاکی کوردوستان ببینە ئەندامی ژمارە ١٩٤ی نەتەوەیەکگرتوەکان.
جەعفەر کەریمی
١٥/٧/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)