کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وه‌ڵامێکی کورت و کرمانجی بۆ به‌ناو کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کگرتوی شاری سدنی !

Thursday, 02/04/2009, 12:00

1823 بینراوە


به‌رێزان من خۆم له‌ئاهه‌نگه‌که‌دا بووم ، من نازانم ئه‌گه‌ر یه‌کێک ئاماده‌بێت ئاڵای وڵاته‌که‌ی به‌دۆلار بفرۆشێت له‌به‌رده‌م بالوێزی عێراق و تورکمانه‌کان ، چۆن ئاماده‌یه‌له‌نووسینه‌کانیدا باسی راستی بکات؟
1- ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو کوردێک ناکات.
2- ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که‌زۆربه‌یان له‌هه‌ردوو حزبی مافیا پێکهاتوونه‌و یه‌ک دووکه‌سی لابه‌لاشیان تێ ئاخنیوه‌بۆ نه‌ڕه‌نه‌ڕی سه‌ر شانۆ و به‌رێوه‌بردنی کاره‌کانیان.
3- هه‌ر خۆیان قسه‌کانی خۆیان به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کاکه‌نێچیربازانی کارئاسانی و هاوکاری کردینه‌بۆ سازدانی ئاهه‌نگه‌که‌،ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌سه‌لمێنێت که‌کۆمه‌ڵه‌که‌بێلایه‌ن نییه‌و له‌لایه‌ن کاکه‌نێچیربارزانی و تاڵه‌بانیه‌وه‌دروستکراوه‌بێ ئه‌وه‌ی خۆشیان ئاگادار بن !
4- هه‌ر باسی فرۆشتنی ئاڵای کوردستانیان نه‌کردوه‌و خۆیان له‌گێلی داوه‌! بۆ درۆ و ڕاستیش ده‌توانن له‌هه‌موو کوردێکی دڵسۆزی شاری سدنی بپرسن ، بزانن فرۆشتنی ئاڵاکه‌ی کوردستان چۆن چۆنی بووه‌و کێش ده‌ستی له‌و کاره‌دا بووه‌؟
5- ئێوه‌خۆتان ده‌ڵێن چه‌ند دیاری و خه‌لات بوو ،ئه‌گه‌ر دیاری و خه‌لات بوون ،ئه‌ی ئێوه‌ی کورد په‌روه‌ر چۆن دیاری و خه‌لاته‌کانتان به‌دۆلار فرۆشت و خستتانه‌ناو (قرعه‌)وه‌؟ سوکایه‌تی کردن‌به‌ئاڵای کوردستان ،سوکایه‌تی کردنه‌به‌هه‌موو گه‌لی کورد ، نوێنه‌ری حکوومه‌تی نێچیر بارزانی (هه‌ڤاڵ ده‌سکۆ) ده‌ستی له‌و کاره‌دا هه‌بووه‌،ئامانجه‌که‌شی له‌و کاره‌دا ،ته‌نیا بۆ ڕازی کردنی بالوێزی عێراق و سوکایه‌تی کردنی گه‌لی کورد بوو و خۆشی ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ بالوێز زۆر کاری نه‌هێنی ده‌کات !
ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌که‌تان کێیه‌؟
کێ ده‌وری کاریگه‌ری هه‌یه‌وزاڵه‌به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌که‌؟
ئه‌وه‌خۆتان ده‌سه‌لمێنن که‌نوێنه‌ری نێچیربارزانی ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بووه‌له‌سازدانی ئاهه‌نگه‌که‌!
ئێوه‌ چیتر ناتوانن راستیه‌کان بشێوێنن و درۆمان بۆ بکه‌ن و خۆڵ بکه‌نه‌چاوی کۆمه‌ڵگای کورد له‌ئوسترالیا!

ابراهیم دزه‌یی
[email protected]
ئوسترالیا‎

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)