لێدوانی فەرمی هە ڕە کە باڵی سەربازی پژاک کوژرانی زیاتر لە ١٠٨ پاسدار
Sunday, 17/07/2011, 12:00
هێرشه‌کانی ئه‌رته‌شی داگیرکه‌رانی کوردستان، له دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی گه‌لی کورد، گه‌یشته قۆناغێکی دژوارتر.
شانبه‌شانی ئه‌رته‌شی تورک، سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران، هێرشێکی به‌ربڵاوی کرده سه‌ر هه‌رێمه سنووریه‌کانی ژێر کۆتڕۆڵی گهریللاکانی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڵام له به‌زاندنی سنووری باشووری کوردستاندا، ڕووبه‌ڕووی به‌رخۆدانی مه‌تینی گهریللاکانی کورد بۆوه.
هه‌ره‌که ڕایگه‌یاند له دوێنێ سه‌رله‌به‌یانیه‌وه له ناوچه سنووریه‌کانی سه‌رده‌شت، پێرانشار و شنۆ، شه‌ڕی دژورار ده‌ستی پێکردووه، که له ئاکامدا لانی که‌م 108 پاسداری ڕژیم کوژراون، ده‌یان پاسداری تر بریندار بوون و، شه‌ڕ هێشتا به‌رده‌وامه.
زانرا که 2 گه‌ریللای ههرهکهش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند، دوای کۆکردنه‌وه‌ی هێزێکی هه‌زاران سه‌ربازیی له ناوچه سنووریه‌کانی سه‌ر به سه‌رده‌شت و پیرانشار، هێزه‌کانی ڕژیم سنووریان به‌زاند.
له ژێر تۆپبارانی دژوار‌دا له سه‌ر هه‌رێمی زنجیره چیاکانی قه‌ندیل، سپای پاسداران ئێواره‌ی دوێنێ سنووری به‌زاند و هێرشی کرده سه‌ر هه‌رێمه‌کانی دۆڵی کۆکێ، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی به‌رخۆدانی گهریللاکانی په‌ژاک بوونه‌وه.
به‌و پێیه دوای پێکدادانی دژوار، ڕژیم ته‌رمی لانی که‌م 21 پاسداری له هه‌رێمه‌که دوور خستۆته‌وه و، 43 پاسدار بریندار بوون. زانرا له ناو کوژراواندا گه‌لێک ئه‌فسه‌ر وپله‌داری سه‌ربازیش هه‌ن.
هه‌ره‌که ڕایگه‌یاند، له‌و پێکدادانه‌دا 2 گهریللاش گیانیان له‌ده‌ست داوه و، 4 گه‌ریللای تر بریندار بوون.
هه‌ره‌که ڕایگه‌یاند، پێکدادان به هه‌رێمه‌کانی دۆڵی کۆکێ، خنێره، ده‌شتی وه‌زنێ، زه‌ڵێ بڵاو بۆته‌وه و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه و، ڕژیم تانک و تۆپێکی زۆری هێناوه‌ته ئه‌و هه‌رێمانه.
ئه‌مڕۆش جارێکی تر هێرشه‌کان بۆ سه‌ر دۆڵی کۆکێ و چڕتر کرانه‌وه و، سپای پاسداران به تۆپ، هاوه‌ن و، چه‌کی قورسی جۆربه‌جۆر هه‌رێمه‌کانی گه‌ریللا به سه‌ختی تۆپباران ده‌کات.
هه‌ره‌که ڕایگه‌یاند، سپای پاسداران چه‌کدارانی ئه‌نسارول ئیسلامیشی به‌شداری هێرشه‌کانی سه‌ر سنوور کردووه و، ده‌یه‌وێ ڕێی به‌زاندنی سنووری باشووریان بۆ بکاته‌وه.
به پێی دوایین زانیاریه‌کان له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌کاندا ته‌نها دوێنێ، لانی که‌م 53 پاسدار کوژراون و، ده‌یانی تر بریندار بوون. زانرا که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوژراوان له هه‌رێمه شاخاویه‌کانی شه‌ڕ جێماون و، ڕژیم ناتوانێ ڕایانگوێزێ.
هاوکات ڕاگه‌یه‌نرا که سپای پاسداران نه‌خۆشخانه‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشاری پڕ کردووه له کوژراو برینداره‌کانی و، ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی به ڕووی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیدا داخستووه.
ڕژیم هه‌روه‌ها له‌شکه‌رکێشی زۆری بۆ هه‌رێمه‌کانی به‌رده‌ناز و حاجی ئۆمه‌ران کردووه و، بۆ ڕێخۆشکه‌ری بۆ سنووربه‌زاندن، به تانک و تۆپ، هێرشی سه‌ر هه‌رێمه‌کانی شه‌هید هاڕوون و شه‌هید ئایهان چڕتر ده‌کاته‌وه.
به گوێره‌ی دوایین زانیاریه‌کان له‌به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه، ئه‌مڕۆ کاتژمێر9 ی سه‌رله‌به‌یانی، له‌هه‌رێمی قوتابان له‌نزیک هه‌رێمی دۆڵه‌توو، هێزه‌کانی ڕژیم ویستویانه سنوور ببه‌زێنن، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی گهریللاکانی هه‌ره‌که بوونه‌وه‌و، له ئه‌نجامدا40 پاسدار کوژراون، وه ژماره‌یه‌کی زۆر پاسدار بریندار بوون.
به‌و پێیه دواتر هێزه‌کانی گه‌ریللا هێرشیان کردۆته سه‌ر هێزه‌کانی ڕژیم و پاشه‌کشه‌یان پێ کردوون.
هه‌ره‌که ڕایگه‌یاند هه‌ر ئه‌وڕۆ له‌ده‌شتی وه‌زنێ، هێزه‌کانی گه‌ریللا به‌رپه‌رچی هێرشێکی به‌رفراوانی پاسدارانیان داوه‌ته‌وه و، ئه‌و شه‌ڕانه‌ش کوشته و بریندرای ڕژیمی لێ که‌وتۆته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یان دیار نییه.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ له ناوچه‌ی به‌رده‌ناز، هێزه‌کانی ڕژیم ویستوویانه سنوور ببه‌زێنن، به‌ڵام که‌وتوونه که‌مینی هێزه‌کانی گه‌ریللا و، له ئاکامدا 15 پاسدار کوژراون.
به پێی زانیاریه‌کان ڕژیم به‌رده‌وامه له کۆکردنه‌وه‌ی هێز له هه‌رێمه‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار و، خۆی بۆ هێرشی نوێ ئاماده‌ده‌کات.
به پێیه له پێکدادانه‌کاندا له دوێنێوه تا ئێسته لانی که‌م 108 پاسداری ڕژیم کوژراون.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که، هه‌تا گه‌ریللا هه‌بێ، ڕژیمی ئێران ناتوانێ له هێرشه‌کانی دا سه‌رکه‌وتوو بێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست