کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە کەرنەڤاڵی ئیڵ بەگی جافدا من لە جیاتی جەلال تاڵانی بێ ئابڕو, ڕاستیەکان دەڵێم

Sunday, 10/05/2009, 12:00


خوشکو برایانی ئێل بەگی جافی قارەمان بە قەلێکی کوردی برژاوی گەرم گەرمەوە کە خۆتان بۆتان ئەناردم . ئەوە جگە لە ئە و هەمو سەرە مەڕو بزنە وئە و هەمو نان و خوانەی کە ئێوەی شۆڕش دۆست و پێشمەرگە دۆست بە سەخاوەت لە نان بدەیی. نان و ئاوتان لە دەمی مناڵەکانی خۆتان دەگرتەوەو چەندین شە وڕۆژ خۆتان بە برسیایەتی و سکە قۆڕەوە دەهێشتەوە تا ئە و شۆڕشە چەواشەی من دەستم دابویێ نە ڕوخێ و هەر بە پێوە بمێنێ بەڵام ئێستا شوکر لە سایەی سەری ئێوەی ئیڵ بەگی جاف و تەواوی عەشیرەتەکانی تری کوردستان کە هەموتان ڕۆڵەکانتان کردە قوربانی نیازی گڵاوی من و ئائەم ورگەم و ئە و هەمو خوێنو قوربانی و هاوکاریەی ئێوەو عەشرەتەکانی تری کوردستان بوە هەوێنی گلاندنی پاروی چەوری بیانی و خڕکردنەوەی سەدان ملوێن دۆلار بۆ خۆم و هێرۆو شانازی ژن خوشک و دو کوڕە دیسکۆکەم کە داماوانە هیچ شارەزاییەکیان لەم خاکی کوردستانە نیە. لێشیان مەگرن ئەوان لە ڕاقسەو دیسکۆکانی ئەوروپادا بە ناز گەورە بون شەوان لەجیاتی ئەوەی لەسەر جوانترین بالیفی کۆشکە ڕازاوەکانی ئەوروپا بنون لەسەر فەردەی دۆلار ڕۆژیان کردۆتەوە بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەورپا بزانن کوردیش دەوڵەمەندە لەوانەیە بڵێن جا ئەوە چیە بەڵام ئێوە نازانن ئەوە گەورەترین چالاکیە بۆ کوێرایی چاوی دۆست و دوژمن. سەرەڕای ئەوەش ئە و پشتیوانیەی زۆرەی ئێوەو مانان بوەتە هۆی ئەوەی هێرۆی ژنم کە کاتی خۆی ئێوەی دێهاتی خێرتان پێدەکرد ئێستا لە سایەی سەری کۆمپانیای نۆکانەوە بە ملوێن دۆلار دەڵیت ئەمە یەك و جگە لەوەش سەراپای گۆیژەو دەباشان و قڕگەشی بەنسیب بوەو لەکام شوێن لەم شاری سلێمانیەو دەورو بەری زەوی پڕ پیت و بەرەکەت هەبێت پێویست ناکات کەس بپرسێت هی کێیە چونکە وەڵامەکەی مناڵیش دەیزانێت. کە هی خاتونی یەکەمی عێراقە کە ژنی بەندەی موخلیستانە. بەڵام ئەوەی جێی داخە هێرۆ داماوە شانسی نیە و بە پارەی دزراو قەڵەو نابێت و هەمو کات وەك ڕێوی لەڕ وایە. جا بەڕیزان من هەر لەیادمە کە ئێوەی عەشرەتی جافی قارەمان وەك جۆگەلە خوێن لە جەستەی ڕۆڵەکانتان ڕۆیشتوە ولە پێانوی مانەوەی شۆڕشەکەی مندا، بۆیە دەڵێم تا دەتۆپم ئە و چاکە و پیاوەتیەی ئێوەم لەیاد ناچێتەوە. ئەگەر چی تا ئەم چرکەیە لە یادم نەمابو بەڵام ئەوە شوکر ئیستا بیرم هاتەوە لێم مەگرن چونکە بڕواتان بێت لە بەر کەڵەکە بونی ئە و هەمو ژمارە زۆرەی دۆلارو سەروەت وسامانە سەرم لێتێك چوە. وەك چۆن لەمە و بەر ئە و هەمو نەهامەتی و مەرگە ساتەی بە سەر خەڵکی هەڵەبجە هات لەبیرم چۆوەو بە جڕتو فڕتێك تاریق محە مە د ڕەمەزانم ئازاد کرد دوایش کەوتمە بەر تف ونەحلەتی گە ورە و بچوکی خەڵکی هە ڵە بجە و ڕیسوا بوم بەڵام خوا دەست بەباڵی برادەرانی مەکتەبی سیناریۆوە بگرێت بە نەختێ درۆو دەلەسە تاڕادەیەك بۆیان پینە کردم بەڵام بەتایبەتی ئەو حیکەیەی کە کاتی خۆی لە جیاتی ئاو... م................... ئەدایێ. بۆیە بە کورتی و بە پوختی دەمەوێت پێتان بڵێم وەك چۆن لە ڕابوردو ئێوە پشتیوانمان بون دەبێت ئاواش ئێستا پشتیوانمانبن چونکە لەڕاستیداخەڵکی کوردستان وەك جاران ناترسێ و تەفرە بە فشە و فیشاڵەکانمان ناخوات و زۆر سەر بزێوی دەکەن و بەڕادەیەك وایان لێکردوین وەك دەهۆڵی دڕاومان لێهاتوەو لە ناچاریان خۆمان بە بنەماڵەی جاش بارزانیەکان هەڵواسیوە. بۆیە هانام بۆئێوەی قارەمانی ئیل بەگی جاف هێناوە چونکە دەزانم ئێوە زۆر ئاقڵن و بە قسەمان دەکەن و هەمو کات ئامادەن لە پێناوی خۆش لەوەڕی و لەچەوری خواردنی خۆم و بنەماڵەکەمدا کۆمەڵێکی تر لە لاوە بەد بەخت و خێر لە خۆ نەدیوەکانتان بکەنە قوربانی چونکە ئێوە قارەمانن بەغیرەتن بە ئازایەتی مەشهورن ئە و قارەمانیەتیەو ئازایەتیەی خۆتان ئەگەر بۆ مامی خۆتان بەکار نەهێن ئەی بۆچی بەکار دێنن. بۆیە داواتان لێدەکەم بە قسە و قسەلۆكی ئەوانە تەفرە مەخۆن کە باسی گۆڕان و مۆڕان و گردو شاخ و کێو دەکەن ئەوانە تموحی مالیان هەیە و دەیانەوێ لە دەوڵەمەند بوندا منافەسەی مام و ئامۆژنە هێرۆتان بکەن. خۆمن وەك پێشتر باسم کرد هەر چەندە ئێوە سەرەڕای ئە و هەمو نان بدەیی و سەخاوەتیەتان و بەهەدەر دانی خوێنی ڕۆڵەکانتان تائیستاش بە ئاواتەکانتان نەگەیشتون بەڵام ئینسان دەبێت سەبری نوحی هەبێت دان بەخۆیدا بگرێت تا مام و ئامۆژنتان دەڵێن ئیتر پارە کۆکردنەوەو داگیرکردن و دزینو بەهەدەر دانی سەروەت و سامانی ئەم کوردستانە بابەس بێت ناشتوانم کاتی دەست بەرداربونمان لە بودجە و ئە و هەمو داهاتە ی لەسەر خوێنی ڕۆڵە جوانە مەرگەکانی ئێوەو باقی عەشرەت و خەڵکی کوردستان بەسەرماندا دەڕژێت دیاری بکەم چونکە لە سیاسەتدا نابێت پێش ڕەوتی ڕوداوەکان بکەوین. ئەوکاتە کە دیاری نەکراوە ئێمە دەستبەرداری سامان و دۆلار بوین ئەوە ئێوەی برا بیچننەوە و وەك ئەم ورگەی من لەسەر خوێنی فەقیرو هەژار ورگتان زل بکەن ئەگەر چی هەتا مام و ئامۆژنتان و قوبادو بافل مابن بەخەویش نایبینن. جا برایان ئێل بەگی ئازاو قارەمان لە بیرتان نەچێت دەنگ بدەن بە لیستی کوردستانی ئەوەی منی 66 و 31 ئاب دروستمان کردوەو هەر بۆ ئەوەی ئێوەی قارەمان لیستەکەمان بناسنەوە لەناو ڕەنگی زەردو سەوزدا وێنەی ماینێکی ڕەسەنی عەرەبیمان تیا داناوە هەر چەندە خەڵک بە ئەسپی دەزانێ. سەری ماینەکەش بۆ ناو سەوزاییەکەیەی خەتی مامتانە بۆئەوەی تا ڕۆژی هەڵبژاردن دێت لە و سەوزاییە دا بۆخۆی بە کەمالی ئیسراحەت بلەوەڕێ و وەك خاتونی یەکەمی عێراق لەڕ نەبێت . هەرچی پاشەڵی ماینەکەشە بۆ ئەوەی بەرو بومەکەی بۆ بنەماڵەی بارزانی برامان بێت چونکە ئەوان ئەوەندە دواکەوتون بە بێ بۆنی تەرسی کەرو ماین ئیدارە ناکەن چونکە دەڵێن نەبادا جاشیەتیمان بیر بچێتەوە وەك هەوێن بەکاری دێنن.. ئیتر دوا وتەم ئەمجارەش دوبارەی دەکەمەوە و دەڵێم خوشکو برایانی ئازاو بە هەیبەت و بەجەرگی ئێلبەگی جاف هیوادارم هەر هەموتان دوعای تەمە ن درێژی بۆ مام و ئامۆژنە هێرۆتان بکەن چونکە ئەگەر ئێمە نەمێنن کوردستان پیاوو ژنی وەك ئێمەی تیا نیە بەڕێوەی بەرێت . ئینجا بۆئەوەی هەرکات گڵۆڵەمان کەوتە لێژی و ئیشمان پێتان بو ئاوا بێم لەگەڵتان کۆ ببمەوەو بە خەروار درۆتان بۆ بکەم. ئیتر من خۆم وهێرۆو سەروەت و سامانە لە ژمارە نەهاتوەکەمان و ئێوەش هەر داخ و پەشیمانی و دەست کێشان بە ئەژنۆتاندا وەك سەرجەم خەڵکی تری کوردستان دوبارە خوا بتان پارێزێ بۆ ورگی من و ئە و هەمو سەروەت و سامانەی بە دزی و فزی کۆمان کردەوە بای بای......

له‌ گه‌ڵ ئه‌ و په‌ڕی ڕیزم بۆ گه‌وره‌و بچوکی عه‌شیره‌تی جاف .. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە