کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌په‌له‌ له‌ راگه‌یاندنی یه‌کگرتووه‌وه‌..

Thursday, 12/08/2010, 12:00


به‌ ناوى خواى به‌ خشنده‌ و میهره‌بان
جه‌ماوه‌رى به‌رێزى كوردستان
سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان
لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندى داره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
رێكخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تى یه‌كان و ده‌زگا راگه‌یانكاره‌كان
ئێمه‌ له‌ كه‌ناڵى ئاسمانى سپێده‌ چه‌ندین جار رووبه‌رووى توندو تیژى ده‌زگاكانى ئاسایش و پۆلیس بووینه‌ته‌وه‌ ، كه‌ چه‌ندین جار تیمه‌كانى په‌یامنێرانامان ئازاردراون و كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر هه‌ره‌شه‌ى جددى ئه‌و ده‌زگایانه‌و تا كار گه‌یشتۆته‌ ئازاردانى جه‌سته‌یى و شكاندنى كامێراو به‌زۆر بردنى كاسێتى كامێراكانمان ، له‌ تازه‌ترین ئه‌م ره‌فتاره‌ ناشارستانيیه‌ى ده‌زگاكانى پۆلیس ، رۆژى چوارشه‌م، به‌روارى 11ى 8ى 2010 به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كه‌مى رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى ساڵى 1431 ى كۆچى ، له‌ كاتى رۆماڵ كردنى خۆپیشاندانێكى ئاسایى خه‌ڵكى ناحیه‌ى شۆرشى سه‌ر به‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ كه‌ داواى دابین كردنى خزمه‌تگوزاريیان ده‌كرد ، هێزه‌كانى پۆلیسى چه‌مچه‌ماڵ زۆر به‌توندى هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر تیمى كه‌ناڵى سپێده‌ و داواى كاسێتى كامێراكه‌ ده‌كه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كامێرامانى سپێده‌ رازى نابێ به‌ پێدانى كاسێته‌كه‌ هێزه‌كانى پۆلیس له‌به‌رچاوى قایقامیه‌تى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ كه‌ راسته‌وخۆ له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ بووه‌ ته‌قه‌ له‌ كامێرامانى كه‌ناڵه‌كه‌مان و و شوێنى ده‌كه‌ون .
ئێمه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌م ره‌فتاره‌ ناشارستانیانه‌ به‌ توندى ئیدانه‌ ده‌كه‌ین ، هاوكات داوا له‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت و و وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستى خۆیان پیشان بده‌ن به‌رامبه‌ر به‌ هێزێكى حكومى كه‌ ئاوا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر تیمێكى رۆژنامه‌نووسى بێ چه‌ك .
هه‌روه‌ها داواكارین له‌ سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان هه‌ڵوێستیان دیار بێ به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ كه‌ دژه‌ به‌ هه‌موو عورفێكى كارو ئه‌ركى هێزه‌ حكومى یه‌كان و به‌ شێكى تره‌ له‌ ره‌فتارى توند و تیژى به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسان .
له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ وه‌كو كه‌ناڵى ئاسمانى سپێده‌ به‌ مافى خۆمانى ده‌زانین سكاڵاى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ تۆمار كه‌ین .
دووپاتیشى ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ ناشارستانیه‌ ساردمان ناكاته‌وه‌ له‌ كارى رۆژنامه‌نووانى و ئیعلامى بۆ گه‌یاندنى ده‌نگ و ره‌نگى داواكاریه‌كانى جه‌ماوه‌ر وه‌ك خۆى به‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌نديداره‌كان .
وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كه‌ناڵى ئاسمانى سپێده‌ به‌رێزو سوپاسه‌وه‌ ده‌روانینه‌ كارو ماندوو بوونى تیمى په‌یامنێرانمان له‌ ستافى چه‌مچه‌ماڵ ، دوعا ده‌خوازین هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وت و ساغ و سه‌لامه‌ت بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە